|
ڕۆشنبیری
|
|
Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی
|
|
Sunday, 05 August 2007 04:20 |
|
ژن ،
نه‌یهیَشت له لیژنه‌ى ئیغتیالاتى حزبیَكى خه‌باتگیردا ،
قاره‌مانیَكى جه‌ربه‌زه بم !
ژن ،
نه‌یهیَشت مامه‌رِیشه‌یه‌كى تر بم و له گۆرِه‌پانى شاریَكدا ،
كۆته‌ڵیَك بۆ ئازایه‌تیم دابتاشم !
ژن ،
ده‌ممى له‌ناو ده‌مى خۆیدا زینده به ماچ كرد ، مه‌وداى نه‌دام ،
له جه‌رگه‌ى خۆنیشاندانیَكى خویَناویدا ،
ووتافیَك بۆ په‌رِه‌سیَلكه‌كانى ئازادى بكیَشم !
ژن ،
له ره‌وه‌زه داخراوه‌كانى مه‌مكیدا ، ده‌سته بزیَوه‌كانى لىَ زه‌وت كردم ،
ریَى نه‌دام ، په‌نجه زبره‌كانى فیدا كردن ،
بۆ ئه‌لقه‌یه‌كى سرِى ، نارنجۆكیَكى دڵگه‌رم دریَژ یكه‌م !
ژن ،
ئه‌وه‌نده به كفنى سه‌وزو سووره‌وه ، سه‌ماى بۆ كردم
تا میَركه ره‌نگینه‌كانى وه‌ته‌ن و
ره‌نگه گه‌رمه‌كانى به‌یداخى له بیر بردمه‌وه !
ژن ،
ئه‌وه‌نده سترانه ئاگرینه‌كانى جوت بوونى بۆ چرِیم ،
ئیجازه‌ى نه‌دام ،
په‌رده‌ى گوىَ قولاَخه‌كانم ، بۆ سرووده سووره‌كانى نیشتمان ، هه‌ڵبخه‌م !
ژن ،
ئه‌وه‌نده بسك و كه‌زى له گه‌ردنىَ ئالاَندم ،
به‌وه رانه‌گه‌ییم ،
له‌به‌ر ده‌م په‌تى سیَداره‌یكدا ، تف ف ف له بیچمى
جه‌لاده ره‌نگ په‌رِیوه‌كه‌م بكه‌م !
ژن ،
به‌سه‌ر حه‌زه په‌مه‌ییه‌كانى رۆحمه‌وه ، بوو به جاسووس
نه‌مویَرا ده‌مه‌و ئیَواره‌یه‌كى پرته‌قاڵى ،
قومیَك عشق له كانیله‌یه‌كى زاماردا بخۆمه‌وه‌و
قه‌ده‌میَك ، له‌گه‌ڵ دره‌ختیَكى بیَوه‌ژندا ، لیَبده‌م !
ژن ،
نه‌یهیَشت چلوه شه‌ویَكى كانوون ، له نیَو لینگى گه‌رم و گورِى یا بترازیَم و
سینگى شار به گوڵه پۆسته‌رى شه‌هید ، بنه‌خشیَنم !
ژن ،
له ده‌ریاچه قووڵه‌كانى چاویدا ، كردمى به ماسى ..
ئیدى بۆم نه‌كرا ،
له هه‌نیه‌ى گاشه به‌ردیَكى چیادا ، شیعریَك بۆ به‌فروو
سه‌نگه‌ریَك بۆ پیَشمه‌رگه هه‌ڵكه‌نم !
ژن ، ده‌سته‌مۆى كردم
ژن ، كاغه‌زى سپى پىَ پرِ كردمه‌وه
ژن ، هه‌موو چراكانى تر‌ى لىَ خامۆش كردم
ژن ، له خویَنما بوو به خرِۆكه‌یه‌كى دكتاتۆر
ژن ، واى كرد كه له مه‌وقفیَكى پاسدا شه‌هیدىَ ببینم ، ته‌ریق ببمه‌وه
ژن ، له‌سه‌رى كردم ، كه ده‌بىَ ته‌نیا چاوى ئه‌و ، قه‌ده‌روو نیشتمانم بیَت
ژن ، بوو به یاسا‌و نه‌متوانى سه‌رپیَچى بكه‌م
ژن ، خستمیه سه‌ر چۆك
ژن ، ترسنۆكى كردم ،
ترسنۆك !
|