
| بۆ به‌ریز خاتوو شنۆ ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كیَتى ژنانى كوردستان |
|
|
| ڕۆشنبیری | |||
| Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی | |||
| Friday, 03 August 2007 01:22 | |||
|
به‌ریَزتان له دیـــداریَكدا ، كه به‌ریَز كاك سامان سوبحده‌م ، له گه‌ڵتاندا سازى كردووه و له یه‌كیَك له رۆژنامه ئیلیكترۆنیه‌كان بلاَو بۆته‌وه ، ناراسته‌و خۆ گله‌یى له دادگانى لیَكۆلینه‌وه‌و دادگاكانى تاوان ده‌كه‌ن ، كه گوایه زۆربـــــه‌ى بكوژانى ژن ، تا رۆژى دادگایى كردن به كه‌فاله‌ت به‌ر ده‌بن ! دیاره نه‌بونى هۆشیارى یاسایى ، كه به‌داخه‌وه پانتاییه‌كى زۆرى له عه‌قلیه‌ت و و بۆچوونى زۆربه‌ى چین و تویَژى كۆمه‌ڵه كه‌ماندا داگیر كردوه ، ته‌نانه‌ت له نیَو تویَژى رووناكبیران خۆشیاندا ، واى كردوه كه راو بۆچوونه‌كانیان ، له مه‌رِ دنیاى یاسا‌و جىَبه‌جىَ كردنى یاسادا ، سه‌ر چیخ برۆن و ده‌رئه‌نجام تۆمه‌تیش بخه‌نه ئه‌ستۆى یاسا ناسان و یاساكارانه‌وه ! ئا ئه‌وه‌تا ئیَوه دادگاكان به‌وه گوناهبار ده‌كه‌ن ، كه گۆیه بكوژانى ژن به بارمته ئازاد ده‌كه‌ن . حه‌ز ده‌كه‌م ئیَوه‌ى به‌ریَزو خه‌لكى دیكه‌ش له‌م حه‌قیقه‌ته بگه‌ن ، كه مومكین نیه دادوه‌ران ، جا كورِى هه‌ر كه‌سیَك و سه‌ر به هه‌ر چین و تویَژو سه‌ر به هه‌ر بنه‌ماڵه‌و عه‌شره‌ت و خانه‌واده‌یه‌ك بن‌و هه‌ڵگرى هه‌ر بیروو رایه‌ك بن ، ، به‌قه‌د نووكى ده‌رزى كارئاسانى بۆ بكوژانى ژن بكه‌ن ، چونكه جگه له‌وه‌ى دادوه‌ران ، وه‌ك تویَژیَكى ویژدان زیندوو ، دژى هه‌موو توندوو تیژیه‌كن كه ده‌رحه‌ق به ژن ده‌كرىَ ، له هه‌مان كاتیش‌دا ، پیرۆزترین ئه‌ركى ئینسانى پیاده ده‌كات ، كه جىَ به‌جىَ كردنى یاسایه و به‌رقه‌رار كردنى عه‌داله‌ته . له پیاده كردنى ئه‌م ئه‌ركه پیرۆز‌و قورسه‌دا ، ده‌بىَ بىَ لایه‌نى خۆى بۆ كه‌سانى دژ به‌یه‌كیى ناو هه‌ر كیَشه‌یه‌كدا، سه‌د ده‌ر سه‌د بسه‌لمیَنىَ . ده‌بىَ به یه‌كچاو ته‌ماشاىژن و پیاو ، بكوژ‌و كوژراو بكه‌ن . خائن و پیَشمه‌رگه‌یه‌ك ، له ساته‌كانى دادگانى كردن و پیاده كردنى یاسادا ، بۆ دادوه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه . هه‌موو تۆمه‌تباریَك ده‌بىَ ته‌واوى بوارى داكۆكى كردنى له خۆ، بۆ برِه‌خسیَنیت ، خواى ده‌كرد هه‌ڵگرى قیَزه‌ونترین ناسنامه ده‌بوو ! ناكرىَ و نا دروسته ، هه‌ڵسووراوانى ریكخراوى ژنان ، كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن، كه هه‌ر پیاویَك به كوشتنى ژنیَك تۆمه‌تبار كرا ، ئیدى ده‌بىَ ده‌ستبه‌جىَ ، دادگا له ژووره ئینفرادیه تاریك و نوته‌كه‌كانى زیندانى بپه‌ستیَت و پاشانیش په‌تى مردنى له گه‌ردنىَ توند بكات !! دادوه‌ر ، له هه‌موو قۆناغه‌كانى لیَكۆلینه‌وه و دادگایى كردن‌دا و له هه‌موو تاوانیَكدا ، به پیَى ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ى یاسا پیَى داوه ، بۆى هه‌یه ، تۆمه‌تبار به كه‌فاله‌ت ، تا رۆژى دادگایى ، به‌ربدات . ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه دادوه‌رى لیَكۆلینه‌وه ، هه‌ر له لیَكۆڵینوه‌ى سه‌ره‌تاییدا ، بۆى هه‌یه ، له‌به‌ر نه‌بوونى به‌ڵگه ، تۆمه‌تبار ئازاد بكات . دادوه‌ر ، چ دادوه‌رى لیَكۆڵینه‌وه چ دادوه‌رى دادگاى تایبه‌تمه‌ند ، ته‌نیا له‌و تاوانه بۆى نیه تۆمه‌تبار به كه‌فاله‌ت به‌ر بدات ، كه سزاى تاوانه‌كه‌یان ، قه‌ناره بیَت یان زیندانى ئه‌به‌دى ( 20 ساڵ )) . له‌گه‌ڵ چه‌ن تاوانیَكى دیكه ...... له‌م ته‌رزه تاوانه‌دا ، تۆمه‌تبار به گیراوى هه‌واڵه‌ى دادگاى تایبه‌تمه‌ند ده‌كریَت و هه‌ر به گیراویش ، لیَكۆلینه‌وه‌ى قه‌زایى له گه‌ڵدا ده‌كریَت و دادگایى ده‌كریَت .
زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و كیَشانه‌ى ده‌گه‌نه به‌ر ده‌مى دادگا ، له مه‌رِ كاره‌ساتى توندوو تیژى ده‌رحه‌ق به ژنان ، ئه‌و رووداوانه‌ن كه ژنان تیایاندا خۆیان به ده‌ستى خۆیان ، خۆیان كوشتووه !! نیَرینه‌كانى ئه‌وان كیَشانه‌ش ، جا چ میَرد ، چ باوك ، چ برا بیَت ..... به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كریَن ، كه ژنیان كوشتووه یا ده‌ستیان هه‌بوه له كوشتنیى یا بوونه‌ته سه‌به‌بى خۆ كوشتنی ژن .
له خودى خۆكوژدا ، تاوانكارو تاوانلیَكراو ، ئاویَته‌ى یه‌كترین و جودا ناكریَنه‌وه ، له خۆكوشتندا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بكوژ ، خودى كوژراوه‌كه خۆیه‌تى ، ئیدى كه‌سیَك ناخریَته نیَو قه‌فه‌زى تاوانه‌وه . زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و كیَشانه‌ى روو به‌رووى دادگا ده‌بنه‌وه ، سه‌باره‌ت به كوشتنى ژنان ، به‌ر حوكمى به‌ندى 408 ى سزا ده كه‌ون و له‌به‌ر رۆشنایى هه‌مان به‌ندیش ، لیَكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى و قه‌زایى له گه‌ڵ تۆمه‌تبارا ده‌كریَت ، و هه‌ر به‌و به‌نده‌ش تۆمه‌تى ئاراسته ده‌كریَت و دادگایى ده‌كریَت . جا چونكه سزاى ئه‌م تاوانه وه‌ك له به‌نده‌كه‌دا دیارى كراوه ، له حه‌وت ساڵ زیندانى تیَپه‌رِ ناكات ، بۆیه دادوه‌ر ن به پیَى ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ى (( یاساى بنه‌ماكانى سزایى )) پیَى داوه ، بۆى هه‌یه له قۆناغى لیَكۆلینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى و قه‌زایى و ادگایى كردن‌دا ، به كه‌فاله‌ت به‌رى بدات ! هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ش كه به پیَى به‌ندى 408 ى سزا ، دادگایى ده‌كریَن ، ده‌ره‌نجام ئازاد ده‌كریَن . چونكه داواكاران به مافى مه‌ده‌نى ) سكالاكاران ) ، به‌ڵگه‌ى ته‌واوو باوه‌رِ پیَكراو ناخه‌نه‌به‌ر ده‌مى دادگا بۆ ئیدانه كردنى تۆمه‌تبار . جا چ به‌ڵگه‌ى مادى بن ،وه‌ك ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبار كه‌رسته‌كانى خۆكوشتنى خستبیَته به‌ر چنگى خۆكوژه‌كه ، بۆ نمونه : شقارته ، نه‌وت ، چه‌ك ، په‌ت ..... یان به‌ڵگه‌ى نا مادى كه پتر بریتیه له هاندان ، كه تاوانكار كه‌سه‌كه په‌لكیَش بكات بۆ خۆكوشتن به‌وه‌ى كه بیخاته ئه‌و دۆخه‌وه كه ئیدى دریَژه دان به ژیان جگه له باوه‌ش كردن به نائومیدى و بىَ هووده‌یى دا ، شتیَكى تر نیه ! پیَم چاكه له دوا گوته‌مدا ، به خاتوو شنۆ بڵیَم : تاكه ده‌سه‌لاَت كه تا هه‌نووكه مۆرانه‌ى گه‌نده‌ڵى لیَى نه‌داوه و سه‌روه‌رو شكۆمه‌ند ماوه‌ته‌وه ، ده‌سه‌لاَتى داوه‌رى یه ، ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ى جگه له ملكه‌چى بۆ یاسا ، سه‌رى بۆ هیچ ده‌سه‌لاَتیَكى تر شۆرِ نه‌كردووه ، هه‌ر بۆیه‌شه ، حكومه‌ت و حزب ، خۆشیان لیَى گه‌ره‌ك نیه !!!!!!
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 10714 Comments (0)
![]() Write comment
|
په‌یڤی کلیک
| ئایا ده‌زانی هه‌ستی بۆنی مێروله له گه‌ل هه‌ستی بۆنی سه‌گ له یه‌ک ئاستدان ؟ |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
عەرەب مەکتەب دەرووخێنێ .Read more...
تورک کتێب دەسووتێنێ .
فورس ، رێ بەمین دەچێنێ.


