وێنه‌ی گاله‌ری

Login


Home کۆمه‌ڵایه‌تی سیَكسى خوَِماڵى
سیَكسى خوَِماڵى Print E-mail
ستار چاوشین
User Rating: / 1
PoorBest 
کۆمه‌ڵایه‌تی
Written by ستار چاوشین   
Saturday, 21 July 2007 17:06

به‌و پىَ یه‌ى كه‌ كوَمه‌ڵگاى كوردى كوَمه‌ڵگایه‌كى ئیسلامى یه‌، زوَرینه‌ى خه‌ڵك موسڵمانن و ریَژه‌ى مزگه‌وت له‌ مه‌كته‌ب و زانكوَ كتیَبخانه‌ زوَرتره‌ ،ده‌نگى بڵندگوَى مزگه‌وته‌كان له‌ ده‌نگى ره‌واى ئه‌نفال و كیمیا باران به‌رزو پیروَزتره‌ ،كه‌س نیه‌ جمعانه‌(هه‌ینى) خوَى نه‌كات به‌ مزگه‌وتا ،هه‌ربوَیه‌ هه‌ر دیارده‌یه‌ك ته‌واو پیَچه‌وانه‌ى ئه‌م دینه‌ بیَت ،ده‌شیَت هه‌ڵویَسته‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین به‌ ناموَ سه‌یرى بكه‌ین ئه‌گه‌ر نا خوَ ده‌بیَت بچینه‌ ژیَر بارى كردنى و پیَمان ره‌وا بیَت ،ئه‌وكات نابیَت له‌ باس كردنى شه‌رم بمان گریَت ،ئه‌گه‌ر وایه‌ بوَ ده‌یكوژین و ده‌یبرین،ئابرومانى پیَوه‌ ده‌به‌ستینه‌وه‌ ، ئه‌م ویَنانه‌ وه‌ك هه‌ر كاریَكى ترمان ئاسایى بكه‌ینه‌وه‌ ،به‌ سیَدى له‌سه‌ر ره‌فه‌ى ماڵه‌وه‌ دایبنیَین و جار جاره‌ش چاویَكى چیَژویستى لىَ بكه‌ین.

له‌ مال چومه‌ ده‌ره‌وه‌ ،له‌ سه‌ر ئه‌و گه‌ره‌كه‌ى بوه‌ته‌ ویَستگه‌ى وه‌ستانى گه‌نجه‌كانى ئیسكان چوار گه‌نج سه‌ریان شوَر كردبوه‌سه‌ر موبیلیَك ،وه‌ك سروشتى هه‌ر مروَڤیَكى تر كه‌ حه‌ز به‌وه‌ بكات بزانیَت چ ده‌كه‌ن ئه‌و حاله‌ته‌ له‌ من دا به‌رجه‌سته‌ بوو ،به‌ روخسه‌ت خواستنه‌وه‌ داواى مانه‌وه‌م له‌ گه‌ڵیان كرد ،له‌ گه‌ڵ سه‌یرى یه‌كه‌م ویَنه‌ى بینینى موَبیله‌كه‌ تیَگه‌یشتم ئه‌مه‌ ئه‌و دیارده‌ نوىَ یه‌یه‌ كه‌ كه‌وتوَته‌ نیَو دونیاى گه‌نجه‌كانى كوَمه‌ڵگاى كوردستان و هه‌ر به‌م ویَنانه‌ش گرفتیَكى دیكه‌ى كوَمه‌ڵایه‌تى به‌رهه‌م هیَناوه‌ كه‌ ده‌توانین بڵیَین ناموَ و نه‌شیاوه‌ به‌ میَژوو و ئیَستاو ئاینده‌ى ئه‌م كوَمه‌ڵگاى كوردستانى یه‌ ،ناموَ له‌ ئاشكرا كردندا ئه‌گینا له‌ بوندا ئه‌وه‌ ده‌شیَت وه‌ك شاهید عه‌یانیَك بوَ رابردوش سه‌یر بكریَت ،به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شیَت ویَنایه‌كى نوىَ ى كوَمه‌ڵگا بداته‌ ده‌ستمانه‌وه‌ له‌ویَوه‌ پیَمان بڵىَ هیَشتا تینوى بینینى نوىَ یَن له‌ و نهیَنى یانه‌ له‌ بڤه‌ بوندا ره‌چه‌ڵه‌كى میَژویان هه‌یه‌ ،نویَین له‌ به‌رده‌م داهیَنانه‌كاندا ته‌نها له‌و ته‌وه‌رانه‌دا ده‌یان ناسین كه‌ نه‌ریَین و له‌ ناو بیركردنه‌وه‌ى شارستانیَتى نوىَ دا جیَگاى نابیَته‌وه‌ ،بوَ ئاشنا بونى خویَنه‌ر هه‌وڵئه‌ده‌م چه‌ند ویَنه‌یه‌ك وه‌ك ناساندنى  دیارده‌ نهیَنى یه‌ به‌رده‌وامه‌ ئاشكرا بوه‌كان وه‌ك خوَى ویَنه‌ى نوسینى بكیَشین كه‌ ئومیَد ده‌كه‌م هه‌مان دوباره‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و ویَنانه‌ نه‌بن كه‌ ته‌وژمى سیَكسى كوَمه‌ڵگایه‌ك له‌ نهیَنى به‌رهه‌مى هیَناون ، ئه‌م ویَنانه‌ به‌ هه‌ر شیَوه‌یه‌ك هاتبیَته‌ به‌ر دیده‌ى خه‌ڵك به‌شیَكه‌ له‌ پیَكهاته‌ى ره‌وشتى ئیَمه‌ له‌و دیو دونیا نهیَنى و شاراوه‌كانى كوَمه‌ڵگا به‌ گشت پیَكهاته‌كانمانه‌وه‌ ،له‌ كوىَ دا قیَزه‌ون خوَمان نیشان ئه‌ده‌ین له‌ویَدا نابیَت له‌ بیرمان بچیَت ئیَمه‌ین ،ئیَمه‌ین سه‌رده‌مانیَكه‌ له‌ ژیَر فشارى كه‌لتور ،نه‌ریت ،ئاین و سیسته‌مه‌ په‌روه‌رده‌یى یه‌كانى خوَمان خه‌فه‌ كردوه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ دور بونمان له‌ ته‌كنوَلوژیاوه‌ كه‌ به‌ حورمه‌ته‌وه‌ ئیَمه‌ى هیَشتوَته‌وه‌ ،ویَنه‌كانى سیَكسى خوَماڵى له‌ موَبیل ده‌رخستنیَكى ترى روخسارى كوَمه‌ڵگاى كوردى یه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا ، ده‌رخستنیَك هیچ گومان له‌و ئاره‌زوانه‌ى ئیَمه‌ ناهیَڵیَته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاشكرا بوندا خوَمانى پىَ ده‌شوَین ، به‌دیویَكى ترى روانینمان بوَ ویَنه‌ى روت و كارى سیَكس كردن ئه‌و كه‌بته‌ دریَژخایه‌ن و به‌رده‌وامه‌مان بیر ده‌خاته‌وه‌ كه‌ كوَمه‌ڵگاى كوردى تیا تیَپه‌ر بوه‌و تیا ماوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامى ، شتى نویَن له‌ دیده‌ى خه‌ڵكه‌وه‌ ،ناخى خوَ بینینه‌وه‌یه‌ له‌ ناو ئه‌م ویَنانه‌دا زوَرجار تعبیر له‌ ئیَمه‌ ده‌كات ،له‌و كاتانه‌ى ده‌خوازین ده‌مانه‌ویَت ،به‌ڵام ناویَرین یان نیه‌.

(   م )خاوه‌نى موبیَلى پر له‌ سیَكسى خوَماڵى به‌ ئه‌وپه‌رى شه‌فافیه‌ته‌وه‌ وتى 72 حاڵه‌تى روتم پىَ یه‌ كه‌ خه‌ڵكى ئه‌م وڵات و نیشتمانه‌ن به‌ ته‌علیقه‌وه‌ وتى زوَر به‌شیان له‌و ویَنانه‌ خه‌ڵكى شاره‌كانى كوردستانن  ،كه‌م له‌وانه‌ دیَهاتین ، له‌ بیرى خوَمدا وتم ده‌شیَت به‌رهه‌مى موَدیرنه‌بیَت ، نه‌ك به‌ ته‌نها من به‌ڵكو زوَربه‌ى گه‌نجه‌كان ئه‌م ویَنانه‌یان پىَ یه‌،  بوَ راست كردنه‌وه‌ى وته‌كه‌ى( م   ) چاویَكى خیَراى دور له‌و خوَشى و هیَزه‌ سیكسى یه‌ كه‌ جه‌سته‌ له‌ بینیندا دیَنیته‌ جوڵه‌ خشاند ، ئه‌و چاو خشاندنه‌م ره‌نگه‌ ئه‌وه‌نده‌ى كاریگه‌رى قورسى ناخوَش و فشارى ده‌رونى بوَدروست كردبیَتم ئه‌وه‌نده‌ نه‌یتوانیبیَت له‌ وحاڵه‌ته‌ سه‌یرانه‌ نزیكم بكاته‌وه‌ كه‌ ده‌شیَت هه‌ركه‌سیَك له‌ بینینى ویَنه‌یه‌كى رووتدا بیبینیَت ، ئه‌گه‌ر به‌ بوَچونى مروَڤى ساغ و ته‌ندروست له‌ ویژدان و جه‌سته‌ سه‌یرى بكه‌یت ئاڵوَزیه‌ك له‌ ده‌روندا داتده‌گریَت به‌ پیَچه‌وانه‌شه‌وه‌ ده‌شیَت بتوانیت وه‌كو ئه‌و هه‌رزه‌كانه‌ له‌ و دونیا راحه‌ت بیت و ئافره‌ت له‌ بایلوَژیَتى خوَى نزیك بكاته‌وه‌ له‌ توَ و  نیَربوون به‌ گشتى.

له‌م ویَنانه‌دا روخساریَكى ترى شه‌رانگیَزى وئه‌و ده‌ستانه‌ كه‌شف ده‌بن كه‌ ده‌یانه‌ویَت ویَنه‌ وه‌ك فشار به‌ كار بیَنن له‌ سه‌ر یه‌كتر به‌ تایبه‌ت پیاو له‌ سه‌ر ئافره‌ت یان گه‌نجان له‌ سه‌ر كچان  ، فشاریَك ته‌نها مه‌به‌سته‌كه‌ له‌ پروَسه‌ى سیَكس كردندا خوَى نابینیَته‌وه‌ به‌ڵكو زوَر له‌و فشارانه‌ ته‌نها بوَ ئه‌تك كردنى ئابروى یه‌كترو لیَدانه‌ له‌ كه‌سایه‌تى خیَڵیَك ، بنه‌ماڵه‌یه‌ك ،كه‌سیَك ،له‌ هه‌موو گرنگتر كه‌ ده‌شیَت له‌ سه‌رى بوه‌ستین ئه‌و ویَنانه‌ یه‌ كچان له‌ گه‌ڵ خوَشه‌ویسته‌كانیان ده‌یگرن به‌و په‌رى ساده‌یى ودڵپاكى یه‌وه‌ كه‌ له‌ روخساریان دا به‌ دى ده‌كریَت ،كه‌ كه‌مترین مافى هه‌ر كه‌سیَكه‌ كه‌ له‌م ویَنانه‌ له‌و كات و ساتانه‌دا خوَى ببینیَته‌وه‌  كه‌ به‌ داخه‌وه‌ گه‌نجان له‌ بىَ ئاگایى یان له‌ ئاگابوندا ئه‌و ویَنانه‌ له‌ تابه‌تمه‌ندى یه‌كیَكه‌وه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ بوَ به‌ر دیده‌ى هه‌موان ،له‌م ویَنانه‌ له‌ به‌هاكانى ئه‌خلاق ده‌دریَت هیچ هه‌ناسه‌یه‌ك نابینیته‌وه‌ بوَ ئازادى به‌ پیَچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌و ئازادیانه‌ ده‌دریَت كه‌ ئه‌و مه‌نفه‌زه‌ كه‌مه‌ى له‌وئازادى به‌رهه‌م هیَناوه‌ ،له‌وىَ و ئه‌م ویَنانه‌ وه‌ك تاقیگه‌یه‌ك ببینین له‌ ده‌ست نیشانكردنى نه‌خوشیه‌كانمان ، كه‌ ده‌شیَت بگه‌ریَین به‌ دواى چاره‌سه‌رى یه‌كانیاندا ،بوَنمونه‌ كچیَك له‌ گه‌ڵ خوَشه‌ویسته‌كه‌ى دا له‌ شویَنیَكى شار به‌ موبیله‌كه‌ى قسه‌ ده‌كات له‌ ریَگه‌ى موبیلى هاوریَكه‌یه‌وه‌ویَنه‌ى گیراوه‌ بیَشك ئه‌م ویَنه‌یه‌ چاره‌نوسى ئه‌م كچه‌ى له‌ مه‌ترسى داناوه‌ ،له‌ گه‌ل لادانو به‌د ره‌وشتیه‌ك به‌ دى ناكه‌یت ده‌شیَت به‌ ئاسایى سه‌یر بكریَت ،له‌م ویَنه‌ نائه‌خلاقى بونه‌كه‌ ده‌گه‌ریَته‌وه‌ بوَ خودى كوره‌كه‌ وه‌ وه‌ك خیانه‌تیَك له‌ عاشقایه‌تى ده‌بیَت سه‌یر بكریَت ،ویَنه‌كانى تر 
كچیَكى ته‌مه‌ن له‌ 15 و 16 ساڵى له‌ گه‌ڵ پیاویَكدا مماره‌سه‌ ده‌كات ،له‌ ویَنه‌كه‌دا دیارو ئاشكرایه‌ كچه‌كه‌ هه‌ڵگرى ئه‌و زه‌وق و چیَژه‌ نیه‌ ،جوڵاندنه‌وه‌ى سیكسى نیه‌و خوَى وه‌ك ئامیَریَك ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌ ، نابزویَت ،نه‌چوه‌ته‌ نیَو پروَسه‌ى چیَژو وه‌رگرتنى هه‌ر حاڵه‌تیَكى زه‌وقه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بوَ پیَشان ده‌دات كه‌ له‌ناو ئه‌و ویَنانه‌دا به‌ زوَر یاخود به‌ هیَزى سامان و پاره‌ ئافره‌ت ناچار ده‌كریَت  كه‌ بكریَنه‌ خوَراكى پیاوان و ئاره‌زوى یه‌كى خاڵى له‌ مروَڤ بون ویژدان بوون.

ژنیَك ته‌مه‌نى گه‌وره‌ ،گه‌وره‌تر زوَر زیاد له‌و كه‌سه‌ى كه‌ گه‌مه‌ى له‌ گه‌ڵ ده‌كات ،له‌م ویَنه‌دا ره‌گه‌زى مىَ هیَشتا له‌و ئاره‌زوه‌ تیَر نه‌بوه‌و ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى ئه‌م ناشه‌رعى بونه‌ى پیَدابیَت ئه‌و ئاره‌زوه‌ بیَت كه‌ ده‌یه‌ویَت ته‌واوى چیَژه‌كانى تام و له‌زه‌تى تیا كوَكاته‌وه‌ ،ره‌نگه‌ له‌ پشت ئه‌مه‌شه‌وه‌ داواكارى یه‌كى تر هه‌بیَت به‌ڵام گه‌وره‌و كچكه‌ بونه‌كه‌ وا نیشان ده‌دات داواكارى یه‌كى سیكسى بیَت ،حه‌ز زاڵ بیَت به‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانى تردا ، پیَویسته‌ لیَكوَڵینه‌وه‌ى مه‌یدانى له‌ سه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه‌ بكریَت چه‌ند ئه‌م روداوانه‌ داواكاری سروشتین ،له‌ سونه‌تى بونى پروًسه‌ى سیكس دا خوَیان مه‌ڵاس داوه‌ یان باككراوه‌ندى ترى پاره‌ و ، سه‌ركیَشى ، بىَبه‌رنامه‌یى له‌ ژیان ى روَژانه‌و هتد...

ژنیَك له‌ خه‌ودا ، بىَ ئاگا له‌ ویَنه‌و كامیَرا ، ره‌نگه‌ ئه‌م ویَنه‌یه‌ له‌و ویَنانه‌ بیَت ته‌نها بوَ له‌كه‌دار كردنى كه‌سیَتى كه‌سه‌كان به‌ كار بهیَنریَت ، چه‌كیَكى ترى شه‌ره‌ له‌ گه‌ڵ یه‌كتر وه‌ك فشاریَك بوَ به‌ دیل كردنى یه‌كتر به‌ كار دیَت ،یاخود گواستنه‌وه‌ى شه‌ریَكى كلاسیكى یه‌ بوَ ناو ته‌كنوَلوَژیاو له‌ویَوه‌ ئابروبردنى بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان خیَلیَك بیَت له‌ لایه‌ن كه‌سیَكى بنه‌ماڵه‌و خیَڵیَكى تره‌وه‌ .
له‌ ویَنه‌یه‌كى تردا كچیَك نایه‌ویَت ویَنه‌ى بگیَریَت داوا ده‌كات چاوى خوَى ده‌شاریَته‌وه‌ رووى وه‌رده‌گیَریَت ،هه‌وڵ ده‌دات نه‌ناسریَته‌وه‌ ، لیَره‌دا وه‌ك هه‌ست كردنیَك به‌ ئازارى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌ویَت له‌ نهیَنى یه‌  ئه‌م حاڵه‌ته‌ پیَویَسته‌ یاسا كارى له‌ سه‌ر بكات وه‌ ریَگه‌ له‌ بڵاو بونه‌وه‌ى بگریَت.

له‌ ویَنه‌كى تردا  ئافره‌ت و پیاوه‌كه‌ خوَیان ئاشكرا كردوه‌ له‌ هه‌مان كات له‌ مه‌ست بوندا له‌ ده‌رگاى ناوى چه‌ند كه‌سیَكى تر ده‌ده‌ن كه‌ له‌و كاته‌ له‌و شویَنه‌ حزوریان نیه‌،هه‌ر به‌م ناو هیَنانه‌ كوشتنى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌و ریَگه‌وه‌ مسوَگه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چى ئه‌م كوشتنه‌ ناو زراندن و بیَئابروكردنى كه‌سیَكه‌ له‌ دیدى كوَمه‌ڵگاى كوردستانى یه‌وه‌ ،ناو هیَنانیَك دوره‌ له‌و ئاره‌زوانه‌ كه‌ ئه‌كته‌ره‌كانى ئه‌و ویَنه‌یه‌ى كوَكردوه‌ته‌وه‌.

له‌ ویَنه‌یه‌كى تردا پیره‌ژن ، ئه‌ویش ئاگادار كرنه‌وه‌یه‌كى ناراسته‌و خوَیه‌ پیر له‌ ئاره‌زودایه‌ كه‌ ده‌شیَت وه‌ك گه‌نج سه‌یر بكریَت ،ئه‌وه‌ مردنه‌ هیچ ریَگه‌ ناهیَڵیَته‌وه‌ بوَ نه‌خواستنى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ،به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌تانه‌ شازو سه‌یرن بوَكوَمه‌ڵگایه‌ك گه‌نجه‌كانى له‌ شه‌رمدان نه‌ك پیره‌كانى له‌ ناو ئه‌و ویَنانه‌ دا گه‌نجى كورد ئافره‌تى ره‌گه‌زى عه‌ره‌ب ده‌ر ده‌كه‌ون ،ئه‌مه‌ش لایه‌نیَكى ترى ئاكارى گه‌نجانه‌یه‌و نازانین له‌ كوىَ ى ئازادى یه‌كاندا جیَگاى بوَدابنیَین ،تا چه‌ند حكومه‌ت ئاگاى له‌م جوَره‌ كردارانه‌یه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ ناشكریَت حكومه‌ت بكه‌ینه‌ به‌رپرسیار له‌ به‌رده‌م هه‌موو لادانه‌ كوَمه‌لایه‌تى ئه‌خلاقى یه‌كانى خوَمان ،به‌ڵام كار كردن له‌ ناو ئه‌م شیَوه‌ جوت بونه‌ى گه‌نجان له‌ ئاینده‌ ده‌گه‌ینه‌ بریارى بون و نه‌بونى .

ویَنه‌ى چه‌ند ئافره‌تیَك كه‌ به‌ جلى ئیَرانى یه‌وه‌ وه‌رزش و یارى یه‌كى ئاسایى ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وىَ له‌و ویَنه‌یه‌دا لاسایى سیكس كردن بكه‌نه‌وه‌ ،كه‌سیَك له‌وان خوَى ده‌كات به‌ نیَرو په‌لامارى میَیه‌كى تر ده‌دات ، ئه‌م ویَنه‌یه‌ راسته‌وخوَ قسه‌ له‌ سه‌ر نه‌بونى ئه‌و ئازادى یانه‌ ده‌كات كه‌ ره‌گه‌زى ئافره‌ت له‌و وڵاته‌ پیَدا تیَپه‌ر ده‌بیَت ،له‌م ویَنه‌یه‌ ئاره‌زویه‌كى گه‌رم هه‌یه‌ ره‌نگه‌ چاوه‌روانى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى لىَ بكریَت ،له‌ سیماى ئه‌و كچانه‌دا خواستى ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ دى ده‌كه‌ى هوَكارى سه‌ره‌كى په‌یوه‌ندى به‌و فشاره‌ سیاسى و كوَمه‌ڵایه‌تى یانه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌رهه‌مى هیَناوه‌ .

هه‌موو ویَنه‌كان هوَكاره‌ سه‌ره‌كى یه‌كانى ئاشكراكردنى راستیه‌كانن ناراسته‌وخوَ بوَخاوه‌نه‌كانیان ،بوَخه‌ڵك ویاساش ، له‌ یاسادا لادانیَكى یاسایى یه‌ كه‌ ده‌شیَت ئه‌و په‌یوه‌ندىیه‌ له‌ ریَگه‌ى (عقد)یَكه‌وه‌ پیَكه‌وه‌ ببه‌ستیَنه‌وه‌ ،له‌ لاى خه‌ڵك لادانه‌ له‌ ره‌وشتى گشتى ،له‌ ئیسلامدا ئینحرافى اخلاقى و ئاینى یه‌ ،له‌ ئاینى زوَرینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌م ویَنانه‌ زیناكردنن ،خودى ئه‌وئاینه‌ بوَ هه‌ر جوَره‌ زیناكردنیَك داواى چوار شاهیدت لىَ ده‌كات ئه‌م ویَنانه‌ ئه‌و شاهیدىدانه‌ ده‌خه‌نه‌ په‌راویَزه‌وه‌و خوَیان راستیه‌كان ئیعتراف ده‌كه‌ن و هیچ گومانیَك بوَ كردن و نه‌كردنى ناهیَڵَنه‌وه‌ ، من بروام وایه‌ ریَگه‌ له‌م دیارده‌یه‌ ناگیریَت له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى ویَنه‌كان ،چونكه‌ ئه‌گه‌ر لادانه‌كان چاره‌سه‌ربن ئه‌وه‌ ویَنه‌ى راسته‌قینه‌و شه‌رعیه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه‌ ،خوَى له‌ راستیدا ویَنه‌ى واى تیایه‌ ره‌نگه‌ له‌ پروَسه‌ى هاوسه‌رگیریدا گیرابن ،ته‌نها تاوانه‌كه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنه‌ بوَده‌ره‌وه‌ ئه‌گینا هه‌موو كه‌س مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ چ ویَنه‌یه‌ك له‌ ماڵى خوَى ده‌گریَت ، با وه‌ك هوَشدارى سه‌یرى ئه‌م ویَنانه‌ بكه‌ین ماوه‌یه‌كه‌ ویَنه‌ى زه‌ماوه‌ندو شایى و هه‌ڵًپه‌ركىَ یه‌كانى خه‌ڵك ده‌چنه‌ ناو موبیلى گه‌نجه‌كان ،ویَنه‌ى كچه‌ شوخ و جوانه‌كان هه‌ڵده‌بژیَردریَن به‌رده‌وان ده‌میَننه‌وه‌ له‌ سه‌ر شاشه‌كان ،وه‌ ئه‌مه‌ دواتر ده‌بنه‌ چه‌كى ده‌ستى باوك برا بوَكوشتانى خوشك و كچه‌كان ، هوَكاریَكى ترى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م ویَنانه‌ بونى به‌رده‌وامى موبیلى كامیرایى یه‌ كه‌ ئاماده‌و بىَ گیرو گرفته‌ له‌ ویَنه‌گرتندا ،ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌كردنیَكى به‌رده‌وامدایه‌ ،خه‌ریكى له‌ ده‌رگاى گه‌وره‌ ده‌دات .

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

له‌وانه‌ی نێوانتان ته‌نیا ئه‌وانه به‌خته‌وه‌ر‌ترینن که‌ بکارن بگه‌ڕێن و بدۆزن‌ که‌ چۆن خزمه‌ت بکه‌ن...Albert Schweitzer

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان