|
ڕۆشنبیری
|
|
Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی
|
|
Friday, 06 July 2007 02:28 |
|
تفه‌نگ دابه‌ش ده‌كه‌ن ...
بارود سیپه‌لاكى كۆتره‌كان پرِ ده‌كات ، له وه‌نه‌وشه‌ى مردن .
كه‌چى من پرِپرِم له بۆنى هه‌ناسه‌ى ژنیَك !
تفه‌نگ دابه‌ش ده‌كه‌ن ...
دیسان خه‌سته‌خانه‌كان ، ده‌بووریَنه‌وه له ترپه‌ى برین .
دیسان مزگه‌وتوو كلیَساكان ، به‌سه‌ر ته‌رمى بارِیَكه‌وه
به‌كوڵ ده‌گرین !
دیسان شۆسته‌كان پرِ ده‌بنه‌وه له ته‌رمى بووكه شووشه .
دیسان جانتاى منداڵه‌كان ، شه‌لاَڵ ده‌بن ، له كتیَبى تۆقین .
دیسان گۆَرِستان ره‌ش ده‌چنه‌وه ، له سه‌ردولكه‌ى بیَوه‌ژن !
نه‌مویَرا به دابه‌شكه‌رى تفه‌نگ بلیَم :
هیَشتا مشتیَك ئاسووده‌ییم ، بۆ كۆتره نیگه‌رانه‌كان ، رۆ نه‌كردووه !
هیَشتا هه‌نگیَك ، له دۆزان كردنى كه‌مانچه‌كه‌ى ته‌واو نه‌بووه !
نه‌مویَرا بڵیَم هیَشتا ، (( ئازاد شه‌وقى )) ، فڵچه زیَرٍینه‌كه‌ى ،
له ده‌ست به‌ر نه‌بۆته‌وه سه‌ر زه‌وى !
هیَشتا له برینیَكى قه‌تماغه نه‌گرتووى (( كه‌مال سابیر )) دا ،
كانیله‌یه‌ك عاره‌قى فه‌ل !!
تقه‌نگ دابه‌ش ده‌كه‌ن ...
ناچار به كه‌رویَشكه خرپنه‌كانم گوت :
تكایه له كون فه‌یه‌كونیَكدا ، ببن به كیَڵگه‌یه‌ك مین !
ناچار به پشیله دووگیانه‌كانم گوت :
تكایه ئه‌م نارنجۆكه نه‌گریسانه ، به قه‌دتانه‌وه ببه‌ستن !
ناچار به په‌پوولویه‌كى زه‌یستانم گوت :
تكایه ئه‌م تووره‌كه پرٍ له فیشه‌كه بده به كۆڵتا !
ناچار به میَرووله‌یه‌كى بیَوه‌ژنم گوت :
تكایه ئه‌م فه‌رده خۆلاَنه‌م بۆ بگه‌یه‌نه سه‌ربان !
شه‌رِ سیپه‌لاكى په‌پووله‌كانى پرِ كرد، له بخوردى مردن ..
كه‌چى من هه‌میشه ، رۆحم پرِپرِه
له عه‌ترى بن باڵى ژنیَك !!
_ _ _
+ ئازاد شه‌وقى : هونه‌مه‌ندى شیَوه‌كارى كۆچكردوو.
+ كه‌مال سابیر : هه‌نه‌رمه‌ندى شانۆكارى كۆچكردوو .
|