وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 299  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری ژنیَك لوستر له‌ ئومیَد !
ژنیَك لوستر له‌ ئومیَد ! Print E-mail
قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی
User Rating: / 4
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی   
Friday, 15 June 2007 02:13

ژنیَك خۆشى ده‌ویَم ..
ژنیَك ،
به‌ژن ، دریَژتر له‌ به‌ژنى فیراق و
كورت تر له‌ به‌ژنى زه‌رده‌خه‌نه‌ !
ژنیَك ،
چاو ره‌شتر له‌ شكست و
قژ خاوتر له‌ رووبار!

ژنیَك چاوه‌ریَى من ده‌كات ..
منیَك ،
ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كى په‌پووله‌ ..
كه‌چى ده‌بىَ ،
به‌ تیفاقى شه‌رِه‌وه‌ ریَكه‌وم !

ژنیَك ، خۆشى ده‌ویَم ...
ژنیَك ،
ده‌م ، گه‌رمتر له‌ ئاگردانى گول َ و
ده‌نگ ، به‌ جۆشتر له‌ موزیقاى ئاگر !
ژنیَك ،
پیَكه‌نین ، ئاڵتر له‌ گریانى هه‌نار و
هه‌ناسه‌ ، بۆن خۆشتر له‌ سه‌فه‌ر !

ژنیَك چاوه‌ریَى من ده‌كات ..
منیَك ،
له‌ خویَ ى بیابان تینو تر . ،
كه‌چى ده‌بىَ
به‌ ریَژنه‌یه‌ك بارانه‌وه‌ بچم !

ژنیَك خۆشى ده‌ویَم ...
ژنیَك ،
قۆڵ ، لووستر له‌ ئومیَدو
په‌نجه‌ ، ناسكتر له‌ خه‌ون !
ژنیَك ،
مه‌مك ، مناڵتر له‌ چرۆ
بچووك تر سیَوى ئاده‌م !

ژنیَك چاوه‌ریَى من ده‌كات ..
منیَك ،
سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ى شمشیَر ..،
كه‌چى ده‌بىَ
به‌ ده‌سكه‌ گوڵه‌وه‌ ریَكه‌وم !!

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

چی جیاوازییه‌ك بۆ مردوو ، هه‌تیو یان بێ ماڵه‌كان ده‌بێ، كاتێ وێرانكاری به‌ ناوی توتالیتاریزم بێ یانیش له ژێر ناوی پیرۆزیی ئازادیی و دیموكراسی ؟ مه‌هاتما گاندی

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان