وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 354  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری تیــــــــرۆر
تیــــــــرۆر Print E-mail
قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی
User Rating: / 2
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی   
Sunday, 10 June 2007 08:32

  (( بۆ ....  شنۆ ،   ئه‌و ژنه‌ى خۆشى ناویَم ))

كه‌چى جانتایه‌ك ریَك ده‌خا بۆ سه‌فه‌ر .
ده‌شزانىَ من هه‌رگیز نایكه‌مه‌ شانمه‌وه‌ .
تراكسودیَك به‌ عه‌تر ده‌رِشیَنىَ ،
ده‌شزانىَ من هه‌رگیز نایكه‌مه‌ به‌رمه‌وه‌ !

كیسه‌یه‌ك كولیچه‌ ،
ده‌شزانىَ دانه‌كانم ده‌وه‌رن و نایان قرتیَنم !
په‌شته‌ماڵیَك ،
ده‌شزانىَ من هه‌ركیز خۆمى پىَ ناسرِمه‌وه‌ !

تاقمه‌ تراشیَك ،
ده‌شزانىَ من هه‌رگیز ردیَنى پىَ ناتراشم !
قه‌ڵمیك ،
عه‌ینه‌كیَك ،
پاچه‌یه‌ك كاغه‌ز ،
ده‌شزانىَ تازه‌ من ، شعریَكى تازه‌ نانووسم !

ژنه‌ كه‌م دڵم ده‌داته‌وه‌ .. ،
فاێۆلیا ده‌كاته‌ ئاوه‌وه‌ ، ده‌شزانىَ ،
نیوه‌رۆیه‌كى تر
له‌سه‌ر خوانیَكدا ، كۆنابینه‌وه‌ !
چه‌رچه‌فى سیسه‌مه‌كه‌ ریَك ده‌خات ،
 ده‌شزانىَ جاریَكى تر ،
له‌ باوه‌شیدا ، جووت نابم !

له‌ ئیَواره‌وه‌  تیرۆر ده‌ستى چۆته‌ باخچه‌كه‌مان .
ئاوى حه‌وزه‌كه‌ له‌ خویَنى گوڵ سوور بووه‌ .
گویَم له‌ ، كرته‌كرتى برِبره‌ى پشتى زه‌یتوونه‌ .
بۆنى لرخه‌ لرخى پشیله‌یه‌ك ده‌كه‌م له‌ سه‌ره‌مه‌رگا !

ژنه‌كه‌م ده‌مخه‌ڵه‌تیَنىَ ...
ده‌شزانىَ له‌ ناكاو ،

ده‌رگاكان له‌ ریَسمه‌ ده‌چن .
په‌نجه‌ره‌كان هارِرِرِه‌ ده‌كه‌ن .
دیواره‌كان پاڵ ده‌كه‌ون .

دنیا سه‌رنخوون
ناندینمان پرِ له‌ خوون !!

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

به‌رده‌وام به‌ له‌ ڕۆیشتن به‌ره‌و ‌سه‌ره‌وه‌ ، له‌وانه‌یه‌ تا گه‌یشتن به ترۆپك هه‌نگاوێ پتر نه‌مابێ...

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان