|
ڕۆشنبیری
|
|
Written by خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر
|
|
Sunday, 27 May 2007 00:16 |
|
نازانم بۆ وا زوو
بڕیارت دا
ئامێز بۆ ئاگر بكه‌یته‌وه
له باوشی خۆتی بگری
چما نه‌تده‌زانی
ئاگر هاورێی نییه
كه‌س ناناسێ
بێ ئافاته
نه دڵی هه‌یه نه ویژدان
كه گری گرت
به ئاسانی دانامركێ
تا سه‌ر ئێسقان نه‌سووتێنێ .
تۆ نه‌ترسای....
وات ده‌زانی ئاگر ناسووتێنێ
چونكه ژیان ئه‌وه‌ند
بێزاری كردی
وادیاره پێشتر
پڕی ناو دڵت پشكۆ بوو
بۆیه له ئاگر باكت نه‌بوو .
ئاخر كه‌س ئاگری خۆش ویستووه
تۆ عه‌شقی ئاگر بووی و
له‌گه‌ڵیدا توایه‌وه
بوویته دۆستی ئاگر و
چوویته سه‌فه‌رێكی دووری
هه‌تاهه‌تایی ...
ڕۆیشتیی و بوویته خۆله‌مێشێكی
ژێر پێیان
تا ژیانێكی ئه‌به‌دی
ڕۆناكی ئه‌م دونیایه
جارێكی تر نابینیه‌و
چما سێوێ(١) گیان
تۆ هێشتا هه‌ر فه‌ریك بووی
به ته‌واوی نه‌بووبوویه سێ‌و
وا زوو بڕیارت دا
ده‌ست بكه‌یت مڵی ئاگر و
خۆشت بووێ
ئاخر تۆ نازانی ئاگر شێته و
كه تووره بوو
دڵی له‌به‌رد ڕه‌ق تره
كه گری گرت
به ئاسانی خامۆش نابێ
تا سه‌ر ئێسقان نه‌تسووتێنێ
بۆچی عه‌شقی مه‌رگ بووی و
خۆت سووتان ..
تۆ جگه‌ر گۆشه‌ی دایه و بابه‌ی
كێ هه‌یه له‌وان زیاتر خه‌م خۆر‌ت بێ
بڕواش ناكه‌م له‌وان زیاتر
كه‌سیش هه‌بێ
فرمێسكت بۆ هه‌ڵڕێژێ ....
١- سێوه كچێك بوو ته‌مه‌نی چوارده ساڵانی به‌هاری بوو له ده‌ژمیری ٩ ی شه‌و له ڕێكه‌وتی ٢٣/٥/ ٢٠٠٧ له گه‌ركی كوردستانی شاری هه‌ولێر ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی برداو تا سه‌رتاپا سووتا كه‌س نه‌یتوانی فریایی بكه‌وێ بكوژێنێته‌وه .
|