|
ڕۆشنبیری
|
|
Written by پایزه ئه‌حمه‌د
|
|
Sunday, 29 April 2007 13:48 |
|
له‌و کاته‌ی چاوت هه‌ڵێنا دوعا گیان
نه‌ت ده‌زانی بوونی تۆ تاوانه،
خؤشه‌ویستی حه‌رامه له کۆمه‌ڵگای ئێمه ؟
خۆ تۆ شتێکی ناشایسته‌ت نه‌کرد
ته‌نها ویستت ژیانیێکی ئاسووده بۆ خۆت بنیات بنێی ..
ویستت حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانت بێنیته دی
خۆت خاوه‌نی خۆت بی و
چیتر مافه‌کانت پێشێل نه‌کرێن.. که‌چی به‌ردباران کرای .
دوعا گیان مه‌رگی تۆ کاره‌سه‌ته.. مه‌رگی تۆ دڵ ته‌زێنه .
مه‌رگی تۆ هه‌زاران ژن ڕاده‌په‌ڕێنێ .
دوعا گیان له‌و کاته‌ی که‌تۆ دیل بووی به ده‌ست دڕنده‌کان ..
ده‌سه‌ڵات له‌کوێ بوو !؟
دوعا گیان خۆ تۆ بێ ئاگا..تازه پێده‌گه‌یشتی..فه‌ریکه کچ بووی، به‌ڵام کوا ماف کوا ویژدان !؟
کۆمه‌ڵگای ئیمه چه‌ند ئازایه ! توانای خۆی به نواندنی دڕنده‌یی ده‌رده‌خا - بلۆکبارانکردن ! -
کێ هه‌یه گومان له پاکیی حه‌زه‌کانی تۆ و بکا و نه‌زانێ ئه‌وان چه‌ند پیس و پووچن .
هه‌موو ده‌زانین که تۆ چه‌ند پاك و بێگه‌رد بووی ..
که‌چی ئه‌و کۆمه‌ڵه پیاوسالاره نامرۆڤانه
پێیان وایه به شه‌هیدکردنی تۆ ئابڕووی خۆیان پاککرده‌وه ..
پێیان وایه ویژدانی خۆیان پاککرده‌وه .
دوعا گیان تۆ رۆیشتی گیانی خۆت سپارد
به‌ڵام ناوت هه‌رگیز نابڕێته‌وه و هه‌زاران ژن ده‌هه‌ژێنێ.
دوعا گیان له‌ژێر سایه‌ی دین و ده‌سه‌ڵات
هه‌ر ئه‌مه‌یه خۆشترین رۆژگاری ئێمه و دوا چاره‌نووسمان .
دوعای دڵ و گیان
له کۆتایی ده‌بێژم
خه‌مت نه‌بێ .. تێکڕای جیهان تێده‌گه‌ینم :
هه‌ڵوه‌راندنی تۆ هه‌ر ته‌نیا هه‌ڵوه‌رینی ئه‌ڤین نییه
به‌ڵکه
ئاکار و هه‌ڵسوکه‌وتی
دابونه‌ریت و یه‌کبه‌یه‌کی دینه‌کان و ده‌سه‌ڵاته نه‌زۆکه‌که‌ی کوردیشه.
|