وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 299  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری له‌ خاچ دانی "دوعا"(١)...!!
له‌ خاچ دانی "دوعا"(١)...!! Print E-mail
خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر
User Rating: / 1
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر   
Thursday, 26 April 2007 09:33


 دوعا له‌ خاچ درا
 ئاسمان فرمێسكی ڕژا
سه‌ر خاك ،
خاك تووره‌ بوو
هاواری چوو بۆ عه‌رشی خودا .
كاتێ به‌رد باران كرا
دڵه‌كان هه‌مووی بوونه‌ به‌رد
وێژدانه‌كان چاویان قوچاند و
نوقه‌یان له‌ ده‌م ده‌رنه‌هات .
كه‌سیش ده‌نگی خۆێ هه‌ڵنه‌بڕی
كه‌سیش نه‌یووت بۆ وا ده‌كه‌ن
ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن...
گه‌وره‌ترین تاوانه‌
دژی یاسا و ڕێسایه‌
كاره‌ساتێكی دڵ هه‌ژێنه‌
ئێوه‌ ده‌یكه‌ن...
دوعا كچێكی ئه‌ڤیندار بوو
به‌ هیوا بوو ببێته‌ بووك
تارایه‌كه‌ی زه‌رد و سور و سه‌وز و شین بێ
كه‌چی به‌ بێ تارا
خستییانه‌ ناو كه‌ژاوه‌ی
مه‌رگی خوێن...
ڕووحیان له‌ جه‌سته‌ ده‌رهێنا
بوو به‌ هێمای خۆشه‌ویستی
وه‌كو خه‌ج و سیامه‌ند(٢) و كه‌ریم و ستی(٣)
چووه‌ ڕیزی ئه‌ڤینداران ...
بوو به‌ په‌پووله‌یه‌كی بێگه‌رد و جوان
ناسرا له‌ سه‌رانسه‌ری كوردستان
 فڕی بۆ ناو باغی عاشقان
ڕووحی چووه‌ ئاسمان و
 بوو به‌ په‌ری ....


١-كچێكی ناسك و جوانی كوردی یه‌زیدی بوو ته‌نیا ته‌مه‌نی حه‌ڤده‌ ساڵی به‌هاری تێپه‌ر نه‌كرد بوو ئه‌ڤیندار بوو ،خزم و كه‌س و كاری به‌ شێوه‌یه‌كی درندانه‌ به‌رد بارانیان كرد و گیانی له‌ ده‌ست دا.

٢-داستانێكی دڵداریه ، ئه‌و جووته‌ عاشقه‌ بوون كه‌ نه‌گیشتنه‌ یه‌كتر و مه‌رگ گیانی لێسه‌ندن .‌

٣- داستانێك دڵداریه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌شتی هه‌ولێره‌ ڕوویداوه‌ به‌ ده‌ستی ئاغایه‌كی زۆردار خوێنیان ڕژا .

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

چه‌ند باڵنده پێویستی به‌ باڵه، مرۆڤیش ئه‌وه‌نده به‌ ئۆمێد...

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان