|
تۆ‌و
ئه‌وه‌ى له ئاسمان دیَته خوار
ئاو نییه !
ئه‌وه نییه ،
سكى زه‌وى پرِ ده‌كات ،
له كۆرپه‌ى گه‌لاَو گول َ !!
ساوا
ئه‌و _ با _ یه ،
هیَشتا باڵى نه‌گرتووه ..
له گه‌ڵ گه‌لاَ وه‌ریوه‌كانى شه‌قامدا ،
گه‌مان ده‌كات !
زرٍ
ئه‌و ئه‌ستیَره ده‌ستكردانه‌ى ،
به خیَرایى
به جه‌رگه‌ى ئاسمانىَ ره‌ت ده‌بن ،
زرٍ كورٍى مانگن !!
چوارده
مانگ ،
كاتىَ هه‌ست ده‌كا قه‌ڵه‌و بووه ..
رۆژانه په‌ت په‌تیَن ده‌كات و
شه‌وانه‌ش تا كفت ده‌بىَ ،
له ده‌ریاو ئۆكیانووسه‌كاندا ،
مه له ده‌كات !
خونچه
ئه‌و گولاَنه هه‌موو دایانكه‌ندوووه ...
كه‌چى ئه‌م خونچه‌یه ،
له كچیَكى حیجاب پۆشى ئه‌فغانى ده‌چیَت ،
پیَى شه‌رمه
له‌چكه‌كه‌ى داكه‌نىَ !
كه‌ف
له‌م گۆمه بچكۆله‌یه‌دا ،
دوو ئه‌ستیَره
به كه‌فى تریفه ،
پشته لووسه‌كه‌ى مانگ
ده‌شۆن !
به‌زه‌یى
_ با _ ،
ده‌ستى گه‌لاَیه‌كى وه‌ریى گرتووه
ده‌یه‌وىَ له قه‌دى دره‌خته‌وه ،
سه‌رى خاته‌وه سه‌ر چڵ !
ستیان
_ با _ م پشكنى ....
باخه‌ڵى پرِ بوو
له مه‌مكبه ند !!
ده‌رپىَ
پیَچه‌وانه‌ى مرۆڤ .... ،
ئاسمان به‌ر له‌وه‌ى میز بكات ،
ده‌رپیَى هه‌ور ده‌كاته پیَى !!
خه‌و
له‌به‌ر نووزه نوزى گه‌لاَى وه‌ریوو
ناڵه ناڵى دره‌خت ،
نه‌مانگ خه‌وى لیَده‌كه‌وىَ و
نه پشیله‌یه‌ك ده‌بۆرژیَت .
پشوو
هه‌موو شه‌ویَك ،
لبادیَك له ئاوریشمى سیعروو
سه‌رینیَك له په‌ره‌مووچى ره‌نگ و
په‌شمه‌یه‌ك له جر یوه‌ى مۆزیقا ،
له رۆخ حه‌وزه‌كه راده‌خه‌م ..
به‌ڵكوو مانگ دواى مه‌له كردن ،
كه‌میَك تیَیدا
پشوو بدات .
دره‌خت
ئه‌و دره‌خته قه‌دى ره‌پى ،
چه‌قاندۆته ناو گه‌ڵى زه‌وى ..
له خۆشیا كوورٍ كوورٍ بۆته‌وه .
لقیَكى شۆر كردۆته‌وه بۆ مژینى ده‌مى و
دوو لقیش ،
بۆ گوشینى مه‌مكه‌كانى !!
غیره
پیَش ئه‌وه‌ى _ با _ ،
ژنه‌كه‌ى رووت بكاته‌وه
چاومان پرِ ده‌كات
له خۆڵ .
په‌نجه
كه رووت ده‌بینه‌وه ،
_ با _ به دوو په‌نجه
كه‌لیَن ده‌خاته نیَوانى ،
هه‌ردوو په‌رده‌ى په‌نجه‌ره‌كه !!
پرسیار
گرد ، به سینگى نیشتمانه‌وه
زیاترن ،
به سینگى ژنانه‌وه
مه‌مك ؟!
ژه‌هر
چیمه‌ن پرِیه‌تى ،
له گه‌لاَى رژاو ...
پرَ
پرِ
باغ له هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید ده‌چیَت !
كزه‌با
كزه‌با ، دوو دره‌ختى
خسته ئامیَزى یه‌كتریه‌وه ...
ئه‌مه دوا ماچى ،
مائاوایى گه‌لاَكانه !
جینۆساید
دره‌ختیَك ،
به قورِگى پرِ له گریانه‌وه ،
گوتى :
ته‌رمى ئه‌و هه‌موو گه‌لاَ شه‌هیده
له كوىَ بنیَژم !؟
خۆسرِینه‌وه
مانگ مه‌له ده‌كات ...
ئه‌ستیَره‌یه‌ك ، له قه‌راغ گۆمه‌كه‌وه
به په‌شته‌ماڵیَكى په‌مه‌ییه‌وه،
وه‌ستاوه !
په‌یامنیَر
شه‌وانه مانگ ، هیَواش هیَواش ،
به‌سه‌ر بان و
به‌سه‌ر كه‌پره‌كانمانا ، ره‌ت ده‌بىَ ..
هه‌واڵى گه‌رمى جووت بوون و
ویَنه‌ى رووت و قووتى ئیَمه ،
بۆ رۆژنامه‌ى خۆر ده‌نیَریَت !!
|