|
ماچ
ماچ ئاته‌شگه‌ى ،
پاك بوونه‌وه‌ى رۆحه
له گوناح !
شه‌پۆل
رووبار به ئاوى باران و
كه‌فى وورده شه‌پۆل
خۆى ده‌شوات .
ژیَر كراس
رووبار هه‌میشه ، ژیَركراسیَكى
دریَـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــژ
دریَــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــژو
ته‌نك ... ته‌نكى
له به‌ر دایه !
وشكبوونه‌وه
ئاو .... ،
دوگمه‌كانى سینگى كردۆته‌وه و
خۆى داوه‌ته به‌ر هه‌تاو !
مالئاوا
هه‌ور چاو به فرمیَسك
باغ دلته‌نگ
_ با _ ته‌زیو ... ،
وه‌رزى مالئاوایى گه‌لاَكانه !
شه‌راب
ترىَ ووتى :
تاڵى و سووریم ،
له داخى ته‌نگ و تاریكى
گۆزه‌یه !
چارشیَو
كاتیَك خۆر به ئاسمانه‌وه‌یه ،
مانگ چارشیَوى شه‌رم
ده‌كاته سه‌رى .
عیشق
ئه‌ستیَره‌یه‌ك ،
رژایه سه‌ر كه‌پرى
ژنیَك !
كانى
برینى سه‌ر دڵى زه‌مینه ...،
هه‌میشه نه‌زیف !!
جگه‌ر گۆشه
خۆر میَردى مانگه ... ،
ئه‌ستیَره‌ش
جگه‌ر گۆشه‌ى ئه وانن !
كه‌نداو
رووبار گه‌نجیَكى كه‌ڵه‌گه‌تى ، نیَوقه‌د باریكه
به چه‌پكىَ گوڵه‌و ه ،
په‌له په‌ل .. ریَده‌كات .
ده‌ڵیَن له‌و په‌رِى دنیا ،
ژنیَكى چاو شینى خرِوخۆڵ ،
چاوه‌رِى َ .
دز
مانگ ،
له كه‌لیَنى چیغ و كولله‌كانه‌وه ،
ته‌ماشاى رووتیمان ده‌كات !
فریشته
هه‌ور ،
پیاویَكى قژ ماش و برنجى
ماسۆشییه .
تا فریشته‌كان سمت و پشتى
نه‌ده‌نه به‌ر قامچى ،
ره‌حه‌ت نابیَت !
هینگى دنیا
نه ماریَك له قه‌دى ئالاوه ..
نه شووى كردووه به دره‌ختیَك..
نه من شه‌ویَك له گه‌ڵیدا نووستووم .
ئه‌دى كىَ ،
سكى ئه‌و مریه‌مه‌ى پرَ كردووه
له هیَشوو !؟
نه‌یزه‌ك
نه‌یزه‌ك ،
منداڵیَكى له‌بارچووى
ئاسمانه !
كولله
تا ئه‌ستیَره‌كان به رووتى نه‌یان بینن ،
مانگ و خۆر
له نیَو كولله‌ى هه‌وردا ،
جووت ده‌بن !
زاوا
چۆن به‌م هه‌موو ناسكییه‌وه ..
چرۆ ،
په‌رده‌ى لقى دره‌خته‌كان
كون ده‌كات !؟
پشكوتن
هه‌نگ ،
نوكته‌یه‌كى بۆ خونچه
گیَرِایه‌وه !
ره‌نگ
باران ،
باڵى په‌پووله‌یه‌كى ته‌رِ كرد .
په‌پووله بوو ،
به تیوبیَك ره‌نگ !!
گه‌رِان
شه‌نگه‌بییه‌ك ،
ملوانكه‌كه‌ى لىَ كه‌وته رووباره‌وه .
هه‌ر ماسییه ،
ده‌نكیكى قوت دا !
|