|
(( ڤان له ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ره‌وه بۆ .. گۆشه‌یه‌كى خنجیله‌ى سه‌رچنار ))
_ 1 _
سه‌رچنار خنكاوه له نوور ..
ده‌ڵیَن ئه‌ستیَره‌یه‌ك
كشاوه‌ته سه‌ر گردیَك .
_ 2 _
كه پىَده‌نیَته سه‌ر گرده‌كه ،
گوڵ و
لۆكه‌و
هه‌نگوین و
تریفه‌و
له‌زه‌ت .،
به ییَكه‌وه ده‌بارن !
_ 3 _
ئه‌و گرده
كه گویَى له ترپه‌ى دلمان ده‌بىَ ..
ده‌بىَ به دره‌ختیَكى كه‌ڵه‌گه‌ت و
ئیَمه‌ش به دوو كۆترى سپى .
_ 4 _
چاوه‌كانت پرِكردووم له جوانى..
ئیتر ده‌رِژیَیته
كویَمه‌وه ؟
_ 5 _
قورسایى جوانیى ڤان نه‌بوایه ،
زه‌وى خیَراتر
به ده‌ورى خۆردا ده‌سوورٍایه‌وه !
_ 6 _
ڤان نه‌بوایه
خه‌ون ره‌ش و سپى ده‌بوو !!
_ 7 _
به رۆژ
خۆر له قژیا ده‌خه‌وىَ و
شه‌وانه‌ش مانگ
له‌سه‌ر سینگى !
_ 8 _
ڤان ..
بستیَكى ماوه
ده‌ستى بگاته ئاسمان !
_ 9 _
ئه‌و شه‌وه ڤان
له هه‌موو دره‌خته‌كانى سه‌رچنار
كه‌ڵه‌گه‌تتر بوو !!
_ 10 _
ده‌م نه‌بوو
ئاگردانى پشكۆ بوو .
ده‌میَك لیَوى دا‌غ ده‌كردم و
ده‌میَك زمان !
_ 11 _
ماچه‌كانمان
بوون به جۆگه‌له‌یه‌ك رونگ و
رژانه چه‌مى سه‌رچناره‌وه !
_ 12 _
ڤان ..
به هه‌نگوین شتمى
به تریفه ووشكى كردمه‌وه
به قژ دایپۆشیم !
_ 13 _
له چاوه مه‌سته‌كابیه‌وه ،
دوو گۆزه شه‌راب ،
ده‌رِژیَنه رۆحمه‌وه .
_ 14 _
له تریفه‌ى سینگى ڤان و
قژى سپى منه‌وه ,
بارانى زیو ده‌بارىَ !
_ 15 _
نورى ڤان نه‌بوایه
هه‌ردوو لیَوو
هه‌ر ده په‌نجه‌م ،
له تاریكى شه‌وا
گوم ده‌بوون !
_ 16 _
ڤان .. هه‌تا ،
هه‌نگوینى رژاوى داویَن و
تریفه‌ى پژاوى مه‌مك و
ماوانكه‌ى پساوى ماچى كۆكرده‌وه ،
بوو به نیوه شه‌و !
_17 _
ئیَستاش ،
په‌نجه‌كانم ده‌دره‌وشیَته‌وه
ئه‌مه ورشه‌ى تریفه‌ى ،
مه‌مكه نورانییه‌كانى ڤانه .
_18 _
ڤان به‌ر له‌وه‌ى دابه‌زىَ ..
دڵى خستمه ناو جانتاكه‌ى
ده‌ستى و
بردى !
_19 _
بۆنى ڤانم لىَ دىَ ...
ناویَرم سه‌ركه‌م به مالاَ
ئه‌مشه‌و له‌ناو ماشیَنه‌كه‌مدا
ده‌نووم !
_ 20 _
به ته‌نیا ده‌چمه‌وه سه‌ر گرده‌كه
هه‌واڵى ڤان ده‌پرسىَ ..
من پیَكه‌كه‌م پرِ ده‌بىَ له فرمیَسك و
ئه‌و كۆشى پرِ ده‌بىَ
له ماچى ژاكاو !
_ 21 _
ئه‌و گرده
له ئیَمه فیَرى عشق بوو ..
شه‌و تا رۆژ ده‌بیَته‌وه
له گه‌ڵ گرده‌كه‌ى به‌رامبه‌رى
مه‌سیَج ده‌گۆرِیَته‌وه !
_ 22 _
ڤان ..
سه‌فه‌رى كرد
منیش تا هه‌تا ،
به‌م گرده دڵته‌نگه‌وه ،
دره‌ختیَكم
له دره‌خته غه‌مگینه‌كانى
سه‌رچنار !
|
شيزاد هةيني سويد