|
1
بیَم له ویَى هه‌له‌بجه ...
له ویَى بیَم
له ویَى ؟
یا به دیار وشك بوونه‌وه‌ى بارانه‌وه ،
ته‌رِ ته‌رِ سه‌فه‌ر ده‌كه‌ى ؟!
2
بیَم هه‌ڵه‌بجه له ویَى ..
بیَم له ویَى
بیَم ؟
یا له كاروانسه‌راى مه‌رگدا ،
به كاروانچی یه ده‌مامكداره‌كان ده‌ڵیَى :
((تكایه ئه‌م باره سیَوانه دامه‌گرن ))
3
بیَم هه‌ڵه‌بجه له ویَى ..
له ویَى هه‌له‌بجه
له ویَى بیَم ؟
ئیَستاش ، داره مه‌یته‌كانت هه‌ر به سه‌ر شانه‌وه‌ن !
له ناشتنى ته‌رمى گه‌لاَكانت هه‌ر نه‌بویته‌وه !
به‌خویَن نووسینى كیَله‌كان ، كۆتایى یان هه‌ر نه‌هات !
ئیَستاش هه‌ر (( قازان قه‌تاران... كولینگان هه‌وایى ؟ ))
4
هه‌له‌بجه بیَم له‌ویَى
له ویَى بیَم
بیَم له ویَى !؟
یا سه‌رقاڵى جیاكردنه‌وه‌ى ،
ئه‌سپى شه‌هیدو
پشیله‌ى شه‌هیدو
كۆترى شه‌هیدیت ؟
یا سه‌رقالى تیَكه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ،
كانى دابرِاوو ... رووباریت !
گه‌لاَى هه‌لوه‌رى وو .. دره‌ختیت !
شاباڵى هه‌ڵفرین و ... ئاسمانیت ؟
5
بیَم له ویَى هه‌له‌بجه ..
له‌ویَى ... ؟!
له ویَى بیَم
یا ده‌نووكى چۆله‌كه‌یه‌ك ،
پرِ ده‌كه‌یته‌وه له فووى ئومیَد ؟
هه‌له‌بجه له ویَى ........
یا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى نه‌خۆشدا ،
رۆح ده‌چۆرِیَنیته‌وه له شى سمبۆره‌یه‌ك ،
له رۆژى ژه‌هره‌وه ، نه‌یپرِژاوه‌ته ماچكردنى
گه‌ردنى گویَزیَك !
6
له ویَى بیَم هه‌له‌بجه ...
له ویَى بیَم
بیَم له ویَى !؟
ئه‌ى له كویَى كه‌سه‌كه‌م ؟
چاویلكه دابه‌ش ده‌كه‌ى
یا دارشه‌ق ؟
یا پیَنج هه‌زار شه‌تڵى ته‌نیایى ده‌چیَنیت ..!؟
7
هه‌له‌بجه له ویَى
له ویَى هه‌له‌بجه
بیَم له ویَى ...؟
یا سه‌رگه‌رمى ،
ژیركردنه‌وه‌ى گریانى ، له باوه‌شى دووكه‌ڵدا
خرِ كردنه‌وه‌ى خۆله‌میَشى ره‌شكیَنه‌ى ، له چاوى ئاگرداندا
لیَكردنه‌وه‌ى گه‌ردنى هه‌ناریت ، له په‌تى ( سیَو ) دا !؟
8
چى ده‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه
له ویَى بیَم
بیَم له ویَى ......؟
یا ئاوى لیَڵكراوى ، كانیله‌كان ده‌پاڵیَویت ..!
تۆز له یاڵى ئه‌سپه شه‌كه‌ته‌كان ، داده‌ته‌كیَنیت
یا به سروه‌ى هه‌ناسه‌ى عه‌نبه‌ر خاتوون ،
گه‌لاَ
گه‌لا
دره‌خته‌كان پاك ده‌كه‌یته‌وه له ژه‌هر ..!!؟
9
به چییه‌وه خه‌ریكى هه‌ڵه‌بجه ...
له ویَى بیَم
بیَم له ویَى ..........
یا له‌گه‌ڵ مه‌وله‌وى دا ،
شووشه له په‌نجه‌ره‌ى شیعر ده‌گریته‌وه ،
ره‌حله‌كانى قوتابخانه ریز ده‌كه‌یته‌وه ،
ته‌خته ره‌ش به‌دیوارا داده‌كوتیته‌وه ،
ته‌په‌شیر ده‌ده‌یته‌وه ده‌ستى مامۆستا ...!؟
10
بیَم له ویَى هه‌له‌بجه
له ویَى بیَم
بیَم له ویَى ..
یا له قه‌راغ رووباریَكدا ، كز كز دانشتووى و
ترس له ماسییه زراو رژاوه‌كان ده‌رده‌كه‌یت !
رووناكى به‌قرِژاڵه كویَره‌كان ، ده‌به‌خشیته‌وه
بۆقه لاڵه‌كان فیَره گۆرانى ده‌كه‌یته‌وه .!؟
11
بیَم له ویَى
له ویَى بیَم هه‌ڵه‌بجه
بیَم له ویَى ....؟
نا ... خۆت هیلاك مه‌كه
به‌نزاى فرمیَسك و
به گریانى گه‌رم ،
عومه‌رى خاوه‌رو كۆرپه‌كه‌ى
له ئامیَزى یه‌كتریدا ، نا ت را ز ىَ ن ...
به گویَم بكه ،
له تاكه گۆرِیَكدا بیان نیَژه ... هه‌ڵه‌بجه !
12
سه‌یر كه هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه سه‌یركه ..
ئیَستاكه له شانه‌ى ریَكخستنى حزبدا
دوو شه‌هید به‌یه‌كه‌وه ،
دانوویان ناكوڵىَ .... !!
ئیَستاكه له رووبار‌ى حزبدا ،
جه‌للادو شه‌هید
به‌یه‌كه‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه ...!!!
13
چى كۆده‌كه‌یته‌وه هه‌ڵه‌بجه ..
چى كۆده‌كه‌یته‌وه ...َ
چى .......!؟
بۆ ئینسانیه‌تى كه‌رِ ... پیَنج هه‌زار هاوار !
بۆ ئیسلامه‌تى كویَر .. پیَنج هه زار مه ێحه‌فى سووتاو !
بۆ ده‌سه‌لاَتى بۆن نه‌كه‌ر ..پیَنج هه‌زار گوڵى برین ..؟!
چى كۆده‌كه‌یته‌وه
چى .....
14
بیَم له ویَى هه‌له‌بجه
هه‌ڵه‌بجه له ویَى
له ویَى بیَم ....!
ده‌زانم ، لانكیَكت دۆزیوه‌ته‌وه ، كۆرپه‌كه‌یت لىَ وونه !
ده‌زانم ، گۆچانیَكت دۆزیوه‌ته‌وه ، ده‌سته‌كه‌یت لىَ وونه !
ده‌زانم ،گه‌ردانه‌یه‌كت دۆزیوه‌ته‌وه ، گه‌ردنه‌كه‌یت لىَ وونه !
15
بیَم له‌ویَى
هه‌ڵه‌بجه له ویَى
له ویَى بیَم ....!
یا به نیازیت ،
به به‌رماڵى برینه‌وه سه‌ر له خودا بده‌یت ..!
هیَقه‌ى پیَغه‌مبه‌ره‌كان ، راته‌كیَنیت ...
به فریشته‌كانى شه‌رِى به‌در بلیَى :
بۆ له( 16|3 ) دا ، فریاى
منداڵه موسڵمانه‌كانى من نه‌كه‌وتن ..!!!؟
16
بیَم له ویَى هه‌ڵه‌بجه
له ویَى بیَم
بیَم له ویَى ...
یا به دیار شه‌هید بونى نیَرگزى ژیانه‌وه ،
ده‌ست كردۆته ملى ته‌نیایى و
ژه‌هر ده‌كیَشیت.... ؟؟!؟
بیَم له ویَى دڵه‌كه‌م
دڵه‌كه‌م بیَم له ویَى
له ویَى بیَم
بیَم.........!!؟؟
|