وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 266  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری له مۆزاخانه‌ی شارێكا....!!
له مۆزاخانه‌ی شارێكا....!! Print E-mail
خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر
User Rating: / 0
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر   
Friday, 23 March 2007 08:22

پۆستارێكی ڕه‌زاگران و قورسم دیت
له‌ به‌ر چاوم زۆر شوم دیار بوو
هه‌موو گیانی تێك شكاو
گێر و خوار بوو .
لێم پرسی :
وادیاره‌ تۆ له‌و پۆستارانه‌
ده‌چیت
گه‌لێك تاوانت
ئه‌نجام دایه‌
بۆیه‌ وا خوار و خێچ و گرو بووی
له‌سه‌ر ئه‌م دونیایه‌
ئه‌ویش ووتی.....
من پۆستاری پێ ی
ئه‌فسه‌رێكی پیس و بوده‌ڵه‌ بووم
خوێن ڕێژێكی بێ ویژدان و
لووت به‌رز و له‌ خۆبایی و
دڵ پر له‌ قین
گه‌وره‌ترین تاوانبارم
سه‌یرم مه‌كه‌ كه‌ به‌خۆم
پۆستارێكی ڕه‌شم
به‌ڵام من زۆر ڕوو ڕه‌شم
تاوانه‌كانی من

له‌ تاوانه‌كان هیتله‌ر و مۆسۆلینی
گه‌وره‌ترن
له‌ ده‌فته‌ری ڕه‌ش نووسراون
قه‌ت ڕه‌ش نابنه‌وه‌
من ئه‌و پۆستاره‌ بووم
زۆر كه‌س
له‌ ژێر پێما ده‌یان ناڵه‌ند
گه‌لێكیش له‌ ژێر پێما
گیانیان ده‌رچوو
جا بۆیه‌ ئێستا
چۆن ده‌مبینی
ده‌بایه‌ له‌وه‌ خه‌راپتربام
سه‌د خۆزگه‌ش بمردبام
نه‌وه‌ك ئێستا له‌و مۆزاخانه‌یه‌
وه‌ك مه‌یموونێك هه‌ڵتروكاوم
هه‌موو ڕۆژێ
هه‌ر كه‌سێ دێ و سه‌یرم ده‌كا
تف و نه‌عله‌تم لێ ده‌كا ....!!

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

من نازانم کلیلی سه‌رکه‌وتن چیه، به‌ڵام کلیلی سه‌رنه‌که‌وتن هه‌وڵدانه بۆ ڕازیکردنی هه‌موو که‌سێ.- Bill Cosby

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان