وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 307  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری له‌مه‌ زیاتر چیت بۆ بكه‌م .....!!!
له‌مه‌ زیاتر چیت بۆ بكه‌م .....!!! Print E-mail
خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر
User Rating: / 1
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر   
Monday, 26 February 2007 08:34

نامه‌یه‌كم بۆت نووسیوه‌
هه‌ر كاتێ خوێندته‌وه‌
لێم تێده‌گه‌ی
چیم لێت ده‌وێ
ئیتر به‌سه‌ ڕازی نابم
له‌مه‌ زیاتر چیتر دڵم
ئازار بده‌ی
چیم لێ كردی
هه‌ر چی هه‌بوو بۆم نه‌كردی
گووت وه‌ره‌ بینه‌ دڵت
گووتم هانی
با بۆ تۆ بیته‌ كانی
گووت چاوت
گووتم هانی
با بۆ تۆ وه‌كوو مۆمێك
دابگیرسێ تا به‌یانی
ئیتر به‌سه‌ له‌مه‌ زیاتر
چیت بۆ بكه‌م
دڵی منت له‌ت له‌ت كرد و
كه‌سیش نی یه‌
پێ ی بزانی
ئێ ده‌به‌سه‌ ده‌واز بێنه‌
چیتر دڵم به‌رگه‌ی خه‌می تۆ
ناگری
به‌سه‌ ئیتر  ڕازی نیمه‌
له‌مه‌ زیاتر
چیتر دڵم ئازار بده‌ی

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

که‌س ناتوانێ سواری پشتت بێ تا خه‌م نه‌کرا بێ -Martin Luther King Jr.

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان