
| چه‌واشه بوون شێواندنی هه‌موو پره‌نسیپه مرۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی |
|
|
| سیاسی | |||
| Written by هه‌ورامان علی تۆفیق - ئه‌ڵمانیا | |||
| Tuesday, 21 November 2006 16:00 | |||
|
چه‌واشه بوون شێواندنی هه‌موو پره‌نسیپه مرۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی و ئاشتیخوازیه‌كانی ئه‌م دونیایه له گۆرِه‌پانێكی وه‌ك عێراق دا رِۆژانه و به ده‌یان شێوه ده‌شێوێنرێن و ئه‌وه‌ی به‌ویست و خواستی خۆیی و دار‌و ده‌سته‌و و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌خوازن كاری تێكده‌رانه‌و شێواندنی باری ئاسایشی ئه‌م ووڵاته به‌ره‌و خراپتربه‌رن به‌جۆرێك كه‌س نه‌توانێت ئه‌م دۆخه به‌رێته‌وه ئاستی جارانی .. به‌ڵام ده‌ڵێم كام ئاست ..؟ ئه‌و ئاست و ساتانه‌ی كه پلان بۆ تواندنه‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌ی كوردی و سرِینه‌وه‌ی له‌سه‌رنه‌خشه‌ی دوونیا به‌پێ ی ئه‌و پلان و رِێككه‌وتنه نێونه‌ته‌ویانه‌و ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراون . یان ئه‌و شه‌رِو هێرشه كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی سه‌ركرده‌و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ئه‌م ووڵاته و دواترین و درِنده‌ترینیان ئه‌و رِژێمه عه‌ره‌بسیزم و شۆڤێنیه‌ی كه به‌درِه‌نده‌ترین شێواز‌و به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌ك و شێوه رِه‌فتاری له‌ناوبردن دژ به‌گه‌لی كوردی به‌كارهێنا و دوای سه‌دان هه‌زار قوربانی و پاش رِاپه‌رِینه‌كانی به‌هاری 1991 و ئازادبوونی كورد و سه‌رجه‌م ئه‌و قۆناغانه‌ی رِه‌وتی سیاسی كورد له چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی كاروباری سیاسی و ئیداری و ئابوری ناوخۆیی كوردستان به‌هه‌موو خۆشی ناخۆشیه‌كانیه‌وه و پاش ئه‌وه‌ش پرِۆسه‌ی ئازادی عێراق و دارمانی ئه‌و حوكمه نه‌گریسه‌ی رِژێمی فاشی به‌غداد و وسه‌دامی تاوانبار . ئه‌م هه‌نگاوه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و گرنگ بوو له مێژووی عێراق دا به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌ست كه‌وت و وه‌رچه‌رخانانه چۆن سوودیان لێوه‌رده‌گیرێن و چۆن ئه‌وه‌ی له‌و رِۆژگارانه‌دا لێیان بێبه‌ش بوون و نه‌مان ده‌دین ئه‌مرِۆ له گۆرِه‌پانی مه‌یداندا په‌یرِه‌ویان بكه‌ین كه مێك بحه‌وینه‌وه, سه‌رجه‌می ئه‌و گرفتانه‌ی له رِێگای پرِۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه و به‌هۆی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه به‌ده‌ست له دوو به‌ره‌ی جیاوازه سه‌یرده‌كرێ و مامه‌ڵه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌ك دۆخه‌كان له ئاستێكی زۆر خراپ و ناله‌باردان و سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كان شێوێندراون و سه‌رلێده‌رچوونیان كارێكی ئاسان نیه و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی و رِای گشتی نێونه‌ته‌ویش له‌و ئاسته گێژاوه‌دا گیرماوه و ماڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخێكی له‌م چه‌شنه پێویست به‌ویای و شاره‌زایی و به‌چه‌رگی و واقیع بینیانه ده‌كات .. ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ن .. یه‌كه‌م : ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرِۆسه‌یه‌بوون و پشت گیریان كرد .. دووه‌م : ئه‌وانه‌ی به‌هۆیی ئه‌م پرِۆسه‌یه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون و ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه پنیادی ده‌نێن ئه‌مرِۆ لێیان تێك چوو و له‌ده‌ستیان دا و دژی ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ستاون . به‌شی یه‌كه‌م : بریتی بوو له كورد , كه‌هه‌میشه وه‌ك حه‌قێكی رِه‌وای خۆیی بۆ فرسه‌ت و هه‌لێكی له‌م چه‌شنه ده‌گه‌رِا بۆ ئه‌وه‌ی له‌زوڵم زۆری ئه‌م شێوه ده‌وڵه‌ته كۆن و رِه‌گزپه‌رسته عه‌ره‌بیه شۆڤێنیه رِزگاری بێت و كورد بتوانێ له‌ژێر سایه‌یی هه‌رێمێكی ئازاد و خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆییه‌كی وا كه بتوانێ كار‌و باری سیاسی و ئیداری و ئابوری و به‌رِێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ستی خۆیه‌وه‌و بێت , به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خۆویستانه و ئاره‌زوومه‌ندانه له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵ و دیمه‌كرات دا بمێنێته‌وه . رِه‌نگه ئه‌مه‌ش ویست و خواستی هه‌موو تاكێكی كورد نه‌بێت و ده‌نگی به‌رزبووه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی یان نه‌بێت به‌شێوازێكی وا كه‌مێك توند تر له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێستایی سه‌ركردایه‌تی كورد و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ بارودۆخه سیاسیه‌كانی ئێستای عێراق . به‌و واتایه‌ی كه كورد له‌سه‌ره‌تاوه زۆر به‌نه‌رمی رِوو به‌رِووی گرفته‌كان بوونه‌وه له‌وانه كێشه‌ی ده‌ستور دواتر چاره‌سه‌ر كردنی باری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری كوردستان كه ده‌بێ بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵه گرفتێكی دی سیاسی و ئابووری و چه‌ندین بابه‌تی دی كه په‌یوه‌ست به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه چاره‌نووس سازه‌كانی كوردن .. ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی رِاسته‌وخۆ یا نارِاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به بیر‌و رِاو سه‌رنجه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیه‌وه هه‌یه چونكه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ی ئابووری و سیاسیه دوورخایه‌نه‌كانی خۆیانه له‌ناوچه‌كه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا كورد مافی خۆیه‌تی سود له‌م هه‌له‌وه‌ربگرێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌ت و نه‌ته‌وایه‌تیمان بپارێزرێت . سه‌ره‌رِای هه‌موو ئه‌و باس و خواسانه‌ی كه ده‌كرێن و ئه‌وانه‌ی به‌به‌ڵگه‌بن و بێ به‌ڵگه‌بن ده‌توانین زۆر رِاستیان تێدا وه‌ده‌ربێنین له هه‌ڵه‌ی سیاسی و فه‌سادی ئیداری ئه‌وانه‌ی كه رِه‌وانه‌ی به‌غدا كران به جۆره‌ها به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه . بێ ده‌نگ بوونی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست دژی ئه‌وانه و بگره هه‌ندێ جار شاردنه‌وه‌ی ئه‌و رِاستیانه له جه‌ماوه‌ر . مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه‌بوو كه كورد له‌م گێژاوه سیاسیه‌دا پێویستی به‌وه‌هه‌یه كه هه‌موو هه‌نگاوێكی چاره‌نووس ساز كه په‌یوه‌ندی به كورده‌وه بێت پێش ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كاندا برِیاری له‌سه‌ربدرێت رِای جه‌ماوه‌ر و كه‌سایه‌تی كوردی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و برِیارانه له ئه‌نجامدا ئامانجه‌كانی خۆیان نه‌پێكا سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ته‌نها نه‌ه‌بێته لایه‌نێكی به‌رپرس و تاوانبار و ئه‌وكات هه‌موو پێكه‌وه به‌رپرسیار بن له ئاكامه‌كان . گرفت و كێشه‌و كه‌م كورِی زۆرن و گله‌یی و گازنده و بیروبۆچوونی زۆر جیاواز هه‌ن تێرِوانینه‌كان هه‌مه‌لایه‌نن و هه‌موو پێكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی كورد و دۆزه‌رِاوه‌كه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیه و ده‌ره‌نجامه‌كانمان له ئاكامدا یه‌كده‌گرنه‌وه بۆیه بۆ به‌ره‌نگاربووه‌ی هه‌موو ئه‌و پلان و كرده‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی كورد بۆ به‌ده‌ست گه‌یشتنی ئامانجه‌كانی ده‌بێ به‌برایه‌تی و یه‌ك ده‌نگی و پته‌وی بیرورِا و یه‌كخستنی تواناكان و رِێگادان به‌وانه‌ی كه شاره‌زاو لێهاتوون و ده‌توانن له‌م شێوازه به‌ره‌نگاربوونه‌وانه‌دا رِۆڵ و كارامه‌یی خۆیان بنوێنن .. كورد ئه‌مرِۆ له‌هه‌موو رِۆژێك زیاتر پێویسته تووند رِه‌ووتربێت نه‌ك به‌رِامبه‌ر به‌وانه‌ی كه دوژمنایه‌تیمان ده‌كه‌ن به‌ڵكو به‌و كوردانه‌ی كه خیانه‌تمان لێده‌كه‌ن و خه‌نجه‌ری ژه‌هراویمان له‌پشته‌وه لێ ده‌ده‌ن ئه‌مانه ده‌بێ زۆر بێرِه‌حمانه سزابدرێن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه په‌ند بۆئه‌وانه‌ی ته‌نها به‌بیركردنه‌وه‌یه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه‌خیانه‌ت به‌نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن . برِگه‌ی دوو له‌به‌شی یه‌كه‌م : ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه به‌ده‌ستی رِژێمی فاشی به‌عس زه‌ره‌رمه‌ند بوون و به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به شیعه‌كان و به‌واتایه‌كی دی دانیشتوانی خواروی عێراق ئه‌مانه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی كورد له هه‌ڵكی له‌م شێوه ده‌گه‌رِان و به‌تایبه‌ت له ساڵی 1991 دا به‌هه‌مان شێوه قۆناخی كوردا تێپه‌رِین به‌ڵام ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی ئه‌و كات شێوه تێرِوانین بیركردنه‌وه‌یه‌كی تریان له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌بوو چوونكه ئه‌وان هه‌میشه به دارده‌سته‌و پیاوی ئێرانیان زانیون و ترسیان له‌وه هه‌بووه كه‌ده‌ست بنێنه‌نێوده‌ستیان و كاریان له‌گه‌ڵ بگه‌ن , هه‌رئه‌مه‌ش وای كرد له رِاپه‌رینه‌ی ساڵی 1991 ده‌ست به‌رداراین بوون و رِژێمی زیندوو كرده‌وه و پاشان دوای سه‌رپێچیه‌كانی سه‌دام و ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ی كه هاتنه پێش له 11ی سێپته‌مبه‌رو گۆرِانكاریه‌كانی ئه‌فغانستان و سیاسه‌تی ئێران و سوریا‌و رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست و كێشه‌ی فه‌له‌ستین و عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ئه‌و زه‌روریه‌ته‌یان دروست كرد كه سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌بێ كۆتاییان پێبێت و ئه‌و رِژێمه له دیكتاتۆریه‌ته‌وه به‌ره‌و دیمه‌كراتیه‌ت بگۆرِدرێت و ئه‌وه‌بوو له سه‌رتایی ئه‌پریلی ساڵی 2003 ئه‌م پرِۆسه‌یه ده‌ستی پێكرد و بیر‌و بۆچوونه‌كان له شێوه پلان و كاركردنێكی زۆر جیاواز له فكر‌و بۆچوونی عێراقیه‌كان كاری بۆكراو هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كرا به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌ناوچه كوردیه‌كاندا هه‌یه .. بیر له‌وه نه‌كرایه‌وه ئه‌م ناوچانه عه‌ره‌بین و سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌شی عه‌ره‌بن و له‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ن وا پێش بینی كرا كه هه‌موو عه‌ره‌بێك دژی سه‌دامه‌و ئاواته‌خوازه ئه‌م رِژێمه له‌ناوبچێ وه‌ك چۆن كورده‌كان بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ش هه‌مان شێوه.. به‌شی دووه‌م : ئه‌وانه‌ی كه به‌بنه‌رِه‌ت تا كه‌سانێكی فاشست و رِه‌گه‌ز په‌رستن و هه‌میشه له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌كانی دی ژیان و پێشهاته‌كانی خۆیان و ێچنه‌ته‌وه‌كانیان بنیات ده‌نێن و به‌سه‌روی خۆیانه‌وه كه‌سی دی به‌دوو چاووی سه‌رنابین و دان به‌بوونی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تردا نانێن و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ناوی كورده‌وه له به‌رنامه‌و خواست و فكری ئه‌واندا نیه .. ئه‌مانه له‌سه‌رده‌مانی حوكمی پاشایه‌تی یه‌وه له‌م ووڵاته‌دا دژی كورد بوون , خۆ ئه‌گه‌ر له‌و مێژوودا ووربینه‌وه ئه‌وه دوژمنایه‌تی و پلانه‌كانیان رِه‌گووریشه‌ی درێژخانه‌یان هه‌یه و بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ رِقووكینه‌یان به‌رامبه‌ر به‌كورد چه‌نده . ئه‌مانه له سه‌رده‌مانی ئه‌و حكومه‌تانه‌دا به‌خۆیان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون و پلاندانه‌رو جێ به‌جێ كه‌ربوون . بكوژ‌و ببرِ خۆیان بوون ئه‌نفال و كۆمه‌ڵ كوژی و چه‌وساندنه‌وه و وێرانكاری و سوتاندن و قه‌ڵاچۆكردن هه‌ر ئه‌وان بوون . دوای پرِۆسه‌ی رِزگاركردنی عێراقیش ئه‌وانه‌بوون به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له سایه‌یی ئازادی و دیموكراتیه‌ت دا دژی خواسته‌كانی كورد ده‌بنه‌وه به‌ئاشكرا بیرورِای خۆیان به‌رنامه‌و پلانه‌كانیان ده‌خه‌نه رِوو داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌دامی تاونبار ئازاد بكرێ و گروپی قاعیده و ئه‌وانه‌ی رِۆژانه به‌سه‌دان كه‌سی بێتاون له خوێنی خۆیاندا ده‌گه‌وزێننه‌وه به موجاهد و خاوه‌ن هه‌ق ده‌زانن و به‌ئایه‌تی قورئان و ناوی ئیسلامه‌وه هه‌موو ئه‌و تاوانانه حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن و كورد به‌خۆفرۆش و پیاوی ئیسرائیل و جۆره‌ها ناو ناتۆره تاوان بارده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی كه له رِۆژانی دیكتاتۆریه‌ت و رِه‌شه‌كوژیدا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو ده‌یان كوشتین و ئه‌مرِۆش له ژێرناوی دیموكراتیه‌ت و ئازادی و فره‌لایه‌ن و وڵاتی ده‌ستور دا پلان دژی خواسته‌كانی كورد داده‌نێن و ئه‌مانه‌ش وه‌ك چۆن( سالح مگلك ) وده‌یانی وه‌ك ( حارپ الچاری ) به‌رپرسی ده‌سته‌ی زانایانی ئیسلامی سننه كه چۆن به‌وشێوه ئاشكرایه دووا باسی له پرۆسه‌ی ئازادی و تێرِوانینه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ئاینده‌ی عێراق و رِۆڵی كورد و هه‌ڵوێستی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌رامبه‌ر به‌سه‌رجه‌م گرفته‌كان و خواسته‌كانیان كه هه‌میشه دژ به‌خواسته‌كانی كورد بوون هیچ كات ئه‌وانه هی ئه‌وه نین له ژێر هیچ پاساو هیچ ناوێك دا رِه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بكرێت و ماوه‌ی ئه‌وه‌یان پێ بدرێت . دوای ئه‌و هه‌موو قسه و باسانه‌ی كه ناوبراو كردوویه‌تی عه‌ره‌به‌كانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی رِژێم بوون كه‌وتوونه‌ته پشتگیری به‌واتا ئه‌و برِیاره‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ دای وه لێكۆڵینه‌وه یان گرتنی ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی , ئه‌م كابرایه‌یان كرده سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌كرا و ده‌نگی نارِه‌زایی به‌رزبوونه‌وه له نێو عه‌ره‌به‌كاندا ... بۆیه ده‌ڵێم له ئه‌مرِۆی سیاسه‌ت و گۆرِه‌پانی ململانێی لایه‌ن و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی و ئه‌و گۆمی خوێنه‌ی كه كه‌سایه‌تی بێلایه‌ن و بێ تاوان رِۆژانه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌م چه‌مه بێ چه‌قه‌ڵه‌مان لێ بووه‌ته ( چه‌م چه‌ق و چه‌قه‌ڵ چه‌م ) ....
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 28805 Comments (0)
![]() Write comment
|
په‌یڤی کلیک
| هیچ زه‌ره‌رێک نیه خوشبین بیت. هه‌میشه ده‌توانی پاشتر بگریت...- Lucimar Santos De Lima |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
عەرەب مەکتەب دەرووخێنێ .Read more...
تورک کتێب دەسووتێنێ .
فورس ، رێ بەمین دەچێنێ.


