
| ئايا راگه‌ياندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان مافی ره‌وای ميلله‌تی کورده؟ |
|
|
| سیاسی | |||
| Written by جه‌لال ده‌باغ | |||
| Wednesday, 28 July 2010 22:25 | |||
|
برای به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ری فارس که سه‌رپه‌رشتی سايتی کوردستاننێت ده‌کات و به‌رپرسێتی، له‌سه‌ره‌تای ته‌موزدا بروسکه‌يه‌کی به‌په‌له‌ی بۆ سه‌رجه‌م حيزب و رێکخراوو کۆمه‌ڵه‌و سه‌نته‌رو گرووپه‌کان و بۆ سه‌رۆکايه‌تی هه‌رێمی کوردستان نارد. بروسكه‌یه‌كی زۆر به‌په‌له بوو .. هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستانيشی به 15/7/2010 تاوه‌كو 22/7/2010 دياری کردبوو. کۆمه‌ڵێکيش له رۆشنبيران و نووسه‌رانی هێژا پشتگيرييان کردووه.. جا من ئه‌گه‌ر شتێکم له‌باره‌ی ئه‌م بروسکه‌و پێشنيازه‌ی نووسه‌ره‌وه هه‌بێت به‌کورتی ئه‌وه‌يه که راگه‌ياندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان به مافێکی ره‌وای ميلله‌تی کورد ده‌زانم، به‌ڵام چۆن و که‌ی؟ ئه‌مه لێکۆڵينه‌وه‌ی وردی پێده‌وێ و، ده‌بوو نووسه‌ر به‌شێوه‌يه‌کی روونتر رێگای هێنانه‌ديی پێشنيازه‌که‌ی دياری بکردايه باشتربوو. ده‌بوو پێشنيازی بکردايه که سه‌رۆکايه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و لايه‌نه کوردستانييانه‌ی له بروسکه‌که‌يدا باسی کردوون کۆنگره‌يه‌کی گشتی، يان چه‌ند کۆنگره‌يه‌ک له کوردستانی باشووردا ئه‌نجام بده‌ن و له‌و بابه‌ته گرنگه بکۆڵنه‌وه‌و بڕياری پێويستی بۆ بده‌ن و گه‌لی کوردستان و رای گشتيی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بۆ ته‌يار بکه‌ن. ئه‌م ئامانجه پيرۆزه بۆ ئه‌وه نابێ "هه‌فته‌يه‌کی بۆ دياری بکرێت"!. ئه‌وه‌ته ماوه‌که‌ش تێپه‌ڕبوو، نه‌شهێنرايه‌دی، به‌ڵکو پێموايه ئه‌مه ئامانجێکی سه‌ره‌کی هێنده گه‌وره‌يه که تا هاتنه‌ديی کۆششی بۆ بکرێت و ماوه‌شی بۆ دياری نه‌کرێت، به‌ڵکو ماوه‌که‌ی تا جێبه‌جێکردنه‌که‌ی بێت. ئه‌مڕۆ عێراق به قۆناغێکی زۆر دژوار‌دا تێپه‌ڕده‌بێ، ماوه‌ی ده‌ستوری تێپه‌ڕبووه‌و،حکومه‌ته چاوه‌ڕوانکراوه‌که پێک ناهێنن، له‌ژێر سايه‌ی خوليای شۆڤێنی و، تايه‌فه‌گه‌ری و، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته داگيرکاره‌کانی کوردستان و، دراوسێ و، تێرۆريستانی تاوانکارو، لايه‌نی ديکه‌و، په‌رسه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و، يه‌کنه‌گرتوويی ريزه‌کانی گه‌لدا..دواده‌خرێ وده‌خوازن هه‌ر ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا کاربه‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌گه‌رچی ماوه‌که‌شی ته‌واوبووه.! له په‌ناوه پلانێکی گه‌وره‌ش له‌دژی گه‌لی کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی سازده‌کرێت. هه‌روا له دژی هه‌ندێ له به‌نده‌کانی ده‌ستور و بڕياری 140له‌باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوکه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، هه‌روا گێڕانه‌وه‌ی گشت ناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر کوردستان و پێويستيی دياريکردنی سنوور، ئه‌م بارودۆخه‌و زۆريتريش... هه‌موو هێزو لايه‌نی فه‌رمی و گه‌لی ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسييه‌کی گه‌وره‌وه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و گه‌يشتنه ئامانجه ستراتيژييه ره‌واکانی گه‌لی کوردستان. له ڕاستيدا بڕياردانی مافی چاره‌نووسی گه‌لان به‌ده‌ستی خۆيان، له دنيای ئه‌مرۆدا، مافێکی ئاسايی گه‌لانه به‌بچوک و گه‌وره‌يانه‌وه، له‌سه‌رئه‌وه نه‌وه‌ستاوه ژماره‌ی ئه‌و گه‌له چه‌نده. يان چاوه‌ڕوانی ژماره زۆربوونی گه‌لی کوردستانی باشوور بکرێت و رێوشوێنی بۆ ده‌ستنيشان بکرێت. چه‌ندان ده‌وڵه‌ت هه‌ن که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کانيشن و سه‌ربه‌خۆيی ته‌واويان هه‌يه به‌ڵام سه‌ر‌ژمێری دانيشتوانيان له سه‌دان هه‌زارکه‌س تێپه‌ڕناکات. له‌لايه‌کيتره‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌وردی و له‌سه‌ر رۆشنايی زانست بڕوانينه بابه‌ته‌که ده‌بينين چاره‌نووس هيچ مانايه‌ک ناگرێته‌خۆی جگه له مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ومافی جيابوونه‌وه. راسته ئۆتۆنۆمی، نامه‌رکه‌زی و فيدراڵی مافی گرنگن، به‌ڵام هيچ کامێکيان مافی چاره‌نووسنين و جێگه‌ی سه‌ربه‌خۆيی ناگرنه‌وه. هه‌ن باسی يه‌کگرتنی به هه‌ڵبژاردن، يان ئاره‌زوومه‌ندانه - إتحادی إختياری – ده‌که‌ن به‌ڵام که‌ی ئه‌وه ئاره‌زوومه‌ندانه‌يه‌و به‌هه‌ڵبژاردنی گه‌لانه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌ويسترێ با له باشووری کوردستان به فه‌رمی راپرسی (رێفێراندوم) بکرێت. به‌ڵام بێگومان ده‌نگده‌ران ته‌نيا هاونيشتيمانيانی کوردستان ده‌بن نه‌ک هه‌موو عێراق. چونکه بڕياردانی چاره‌نووس مافی هه‌رگه‌لێک خۆيه‌تی و به‌س. خۆ چاره‌نووسی گه‌لانی عێراق دياری ناکه‌ين تا هه‌مووان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن. با سێ پرسيار له‌باره‌ک کوردستانه‌وه بخه‌نه به‌ر ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی بێ ساخته‌کردن: 1- إتحادی إختياری 2- ئۆتۆنۆمی 3- ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان. ئه‌وجا ده‌رده‌که‌وێ که زۆربه‌ی نزيک به ته‌واوی گه‌لی کوردستان له باشوور خاڵی سێيه‌ميان هه‌ڵده‌بژێرن. چونکه کوردستان هه‌موو پێداويسته‌کانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تێدا هه‌يه‌و، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حيسابی هيچ نه‌ته‌وه‌يه‌ک و، نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نييه که 22 ده‌وڵه‌تی هه‌يه. به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای باش‌ترين په‌يوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بی و گه‌لانی عه‌ره‌ب و گه‌لانی ناوچه‌که ده‌بێ.
له به‌ڵگه‌نامه‌کانی وه‌ک پڕۆگرام و په‌يڕه‌وی ناوخۆی زۆر له حيزبه‌کاندا جه‌خت له‌سه‌ر مافی چاره‌نووس کراوه‌ته‌وه. بۆ نمونه:
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 12682 Comments (0)
![]() Write comment
|
په‌یڤی کلیک
| ته‌نیا جیاوازییی نێوان مرۆڤی زیره‌ک و مرۆڤی ژیر ئه‌وه‌یه که مرۆڤی زیره‌ک ده‌زانێ چی بڵێ، به‌ڵام مرۆڤی ژیر ده‌زانێ که ئایا بڵێ یان نا - Quote found on the wall of a recreation center office in Berkeley, California. |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
عەرەب مەکتەب دەرووخێنێ .Read more...
تورک کتێب دەسووتێنێ .
فورس ، رێ بەمین دەچێنێ.


