
| پەیامی ستافی گۆڤاری نێوەند لە ساڵی حەوتەمی تەمەنی گۆڤاری (نێوەند)دا |
|
|
| ههواڵ و ریپۆرتاژ | |||
| Written by ستیڤان شهمزینانی- سلێمانی- سهرنووسهری نێوهند | |||
| Wednesday, 28 July 2010 00:18 | |||
|
ئەم مانگە شەش ساڵی تەواو تێپەڕی بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی "نێوەند" کە لەرۆژی 4-7-2004 دەرچوو، بەم ژمارەیەش گۆڤارەکە پێدەنێتە ساڵی حەوتەمی کارکردنەوە. ئەوەی کارکردنی ئێمە لە تەواوی گۆڤار و رۆژنامەکانی تری کوردستان جیا دەکاتەوە، رەنگبێ دوو جیاکەرەوەی زۆر گرنگ و دیار بێت. یەکەم: ئەم پڕۆژەیە هەوڵیداوە تا ئەوپەڕی توانا لەرووی کارکردنەوە بێلایەن و سەربەخۆ بێت، چوونکە بەدرێژایی شەش ساڵی رابردوو و لەدووتوێی هەر 76 ژمارەکەی پێشووەوە، ئەوە بە ئاشکرا دەبینرێت، ئەم گۆڤارە رووبەرێکی زۆری کردۆتە لەبەردەم هەموو هێز و مەیل و ئاڕاستە سیاسییەکانی کوردستان کە بەشێوەیەکی یەکسان دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنرێت تا قسە و ئەجیندا و دونیابینی خۆیان بگەیەنن، هەروەک چۆن بەهەمان ئەندازەی یەکسان رەخنەیان لێگیراوە، ئەزموونی ئەم شەش ساڵەی کارکردنی ئێمە بە شەفافی ئەوەی تێدا دەبینرێت، ئێمە رەخنەمان لەهەر کەس گرتووە کە شایانی رەخنەلێگرتن بووبێت و بەشان و باڵی هیچ کەسیشماندا هەڵنەداوە جا هەر کەسێک بێت و لەهەر پۆست و پلە و پایەیەکدا بووبێت. بەلای ئێمەشەوە ئەمە یەکێکە لە خەسڵەتە بەهێز و جیاکەرەوەکانی ئەم گۆڤارە لە زۆرینەی زۆری ئەو بڵاوکراوەکانی ئەمڕۆ لە کوردستاندا بوونیان هەیە. جیاکەرەوەی دووەمیش بریتییە لەوەی ستایڵی کارکردنی ئەم گۆڤارە شیکاریی سیاسیی و بەدواداچوونی رووداوە گەرم و هەستیارەکان بووە، بۆیە نە گرنگی بە هەواڵی شەخسی و سکەنداڵی وەهمی و زانیاریی موخابەراتی داوە و نەبووە بەبەشێک لەو شەڕە سارد و پڕ موهاتەرات و ناماقووڵەی بەشێوەی جۆراوجۆر لەنێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا بەڕێوە دەچێت. بۆیە ئێمە بەهۆی ئەو دوو جیاکەرەوە زۆر گرنگ و بایەخدارەوە، شانازیی ئەوەمان پێ بڕاوە کە وەک پڕۆژەیەکی جیددی لە گۆڕەپانەکەدا ناومان بێتە ناو ناوانەوە.
ئێمە لەکۆتایی ئەم نووسینە کورتە و سەرەتای ساڵی نوێی کارکردنماندا جارێکی تر بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە وەک رۆژنامەنووسی ئازاد و خاوەن ئیتیک و مۆراڵی رۆژنامەنووسیی کاربکەین و دەست بگرین بەو کولتوورە زۆر سەرکەوتووەی پێشووەوە کە ئێمەی وەک پڕۆژەیەکی بێلایەن و بەهەق سەربەخۆ هێشتۆتەوە، بڕیارمان داوە کە بەهەمان نەفەس و رۆحیەتی پێشووەوە لەسەر کارەکانمان بەردەوام بین و ئیدی لەوە بەولاوە خەڵکی تر چی دەڵێن و چۆن بیر دەکەنەوە، ئەوە کێشەی ئێمە نییە و ناتوانێت بەخۆیەوە سەرقاڵمان بکات.
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 10862 Comments (0)
![]() Write comment
|
پهیڤی کلیک
| ئایا دهزانی ههستی بۆنی مێروله له گهل ههستی بۆنی سهگ له یهک ئاستدان ؟ |
پهیڤه زیندووهکان
-
عەرەب مەکتەب دەرووخێنێ .Read more...
تورک کتێب دەسووتێنێ .
فورس ، رێ بەمین دەچێنێ.


