|
شيعره قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی نه‌زار قه‌بانی........... و. جه‌لال ده‌باغ
نه ئه‌بوبه‌کرو نه‌عوسمانيان تيا نه‌ماوه له مۆزه‌خانه‌ی رۆژگاردا هه‌ر په‌يکه‌ری ئێسکيان ماوه سوار‌يان له‌سه‌ر زين گلان ده‌وڵه‌تی باتوويان راگه‌ياند (1) بانگده‌ران له ماڵه‌کانياندا گيران بانگدانيان لێ قه‌ده‌غه‌کران
مه‌مکی هه‌موويان هه‌ڵتۆقان بوونه ژنان مانگانه‌خوێنيان بۆ هات بوونه سه‌رقاڵی دووگيانی مه‌مکدان به کۆرپه‌ڵه‌کان
هه‌موو ئه‌سپه‌کانيان سه‌ربڕی شمشێريان خسته ره‌هنه‌وه ئافره‌تانی خۆيان پێشکه‌شکرد به دياری به سه‌رکرده‌ی رۆمانه‌کان ئه‌و وڵاته‌ی رۆژێک ناوی نيشتيمانی شام بوو له جوگرافيادا ناونرا (جو‌له‌کستان)
ئا‌ی خوايه‌گيان... له‌م زه‌مانه له‌ده‌فته‌ری مێژودا نه‌شمشێرما نه‌ئه‌سپيان هه‌موويان نه‌عليان به‌جێهێشت موڵک و ماڵيان رافڕان ده‌ستبه‌رداری منداڵ بوون پاشه‌کشه‌يان لێکرد بۆ چايخانه‌کانی مه‌رگ و بيرچوونه‌وه
گشتيان بوونه نێره‌موکان بۆنی خۆشيان له‌خۆيان دا له‌چه‌شنی داری حه‌يزه‌ران نوشتانه‌وه گومان ده‌به‌ی خاليد بووبێ به... سۆزان مريه‌م بووبێ به... مه‌روان
ئا‌ی خوايه‌گيان... له‌م زه‌مانه گشتيان مردوون ئه‌وی ماوه به‌ته‌نيا هه‌ر لبنانه به‌يانيان کفن ده‌پۆشێ باشووريش داده‌گيرسێ پڕ له‌وره‌و تواناکان هه‌موو چوونه کونه‌وه له مسک و، ژن و، رێحانه چێژيان وه‌رگرت هه‌موو ماڵی کراون، راهێنراون، دووروون، دووفاقن.. ترسنۆک
به‌ته‌نيا لوبنان نه‌بێ بێ په‌روا له ئه‌مريکا ده‌سره‌وێنێ روبارو شه‌تاوه‌کان ده‌سووتێنێ
له‌کاتێکدا هه‌زار فه‌رمانڕه‌وای به ئه‌مريکی بوو(2) له ئامێز‌و له باوه‌شی ده‌گرێته‌وه ئاخۆ ده‌کرێ بۆ هه‌ميشه مرۆڤ له‌گه‌ڵ رق وبێڕێزيدا رێکبکه‌وێ
ئا‌ی خوايه‌گيان...ئا‌ی زه‌مانه ده‌زانن من کێم گيانه؟ هاونيشتيمانييه‌کم له دانيشتوانی ده‌وڵه‌تی(داپڵۆسيستان)(3)
ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه نوکته‌يه‌کی ميسرييه نه وێنه‌يه‌ک له کتێبی جوانکاری و ره‌وانبێژی(4) وه‌رگيرابێ خاکی (داپڵۆسيستان) له‌فه‌رهه‌نگی وڵاتاندا باسکراوه گرنگترينی هه‌نارده‌ی جانتای پێسته له جه‌سته‌ی مرۆڤ کراوه
ئا‌ی خوايه‌گيان... له‌م زه‌مانه ئايا کۆرته‌يه‌کی خاکی (داپلۆسيستان) تان ده‌وێ ئه‌وی له باکوری ئه‌فريقاوه بۆ وڵاتی (نه‌وتستان) درێژده‌بێته‌وه ئه‌وی له که‌ناره‌کانی سته‌مه‌وه بۆ که‌ناره‌کانی کوشتار درێژبۆته‌وه بۆ که‌ناره‌کانی مرۆڤ راکێشان، بۆ که‌ناری خه‌مه‌کان شمشێره‌که‌شی له‌نێوان سه‌ره‌تای خوێنبه‌ره‌کان و خوێنبه‌ره‌کاندا دریژبۆته‌وه پاشاکانی به‌ميراتی له‌سه‌ر گه‌ردنی گه‌لان چوارمشقی لێی دانيشتون هه‌ر به ميراتی رقيان له کاغه‌زی سپی و، له مه‌ره‌که‌ب و، له قه‌ڵه‌مه به‌پێی يه‌که‌م به‌نده‌کانی ده‌ستوريان ده‌بێ حه‌زی مرۆڤ له په‌يڤين، قه‌ده‌غه بکرێ
ئا‌ی خوايه‌گيان... له‌م زه‌مانه ئاخۆ ده‌زانن من کێم؟ هاوڵاتييه‌ک له دانيشتوانی ده‌وڵه‌تی (داپلۆسيستان)
هاوڵاتييه‌ک خه‌وده‌بينێ رۆژێ له رۆژان بگاته پله‌ی حه‌يوان هاوڵاتييه‌ک ده‌ترسێ له چايخانه دابنيشێ.. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له قوڵايی فنجانه‌وه ده‌رنه‌که‌وێ هاوڵاتييه‌ک ده‌ترسێ له ژنه‌که‌ی نزيکبێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌زگای پشکنين شوێنه‌که بپشکنێ(5) هاوڵاتييه‌کم له‌گه‌لی داپڵۆسيستان ده‌ترسێم بچمه مزگه‌وتان تا نه‌گوترێ من پياوێکم په‌يڕه‌وی ئاين ده‌که‌م تاهه‌واڵده‌ری نهێنی نه‌ڵێ سوره‌تی ره‌حمان ده‌خوێنێ
خوايه‌گيان... ئا‌ی زه‌مانه ئايا ئێستا ده‌زانن ده‌وڵه‌تی(داپڵۆسيستان) چييه؟ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی داينا..ئاوازی بۆ دانا..ده‌ريهێنا بۆ شه‌يتان ئه‌م ده‌وڵه‌تۆکه سه‌يره ده‌ناسن؟(6) که لێره چوونه ئاوده‌ست بڕياری پێده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵبێ بڕياری پێده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێر بخوێنێ بڕياری پێده‌وێ حه‌زی دوو هاوسه‌ر له منداڵبوون بڕياری پێده‌وێ شيعری ئه‌وه‌ی خۆشمده‌وێ پۆليس رێگه‌ی لێده‌گرێ به‌ناوبادا بفڕێ به‌بێ بڕيار
بارودۆخی ده‌وڵه‌تی(داپڵۆسيستان) چه‌ند خراپه نێرينه‌کان وێنه‌يه‌کن له ژنان ژنان وێنه‌يه‌کن له پياوان خاک رقی له تۆوه‌کانه هه‌ر مه‌لێکيش له مه‌له‌کانيتر ده‌ترسێ خاوه‌ن بڕياريش پێويستی به بڕياره ئه‌مه‌يه بارودۆخی ده‌وڵه‌تی (داپڵۆسيستان)
ئا‌ی خوايه‌گيان...له‌م زه‌مانه دۆسته‌کانم..! من هاوڵاتی نيشته‌جێی شارێکم دانيشتوانی تێدانييه نه شه‌قامی هه‌يه نه شۆسته نه په‌نجه‌ره نه ديوار نه رۆژنامه جگه له‌وانه‌ی چاپخانه‌کانی سان (7 ) چاپيان ده‌که‌ن
ناونيشانيان؟ من ده‌ترسێم ناونيشانيان بدرکێنم هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌يزانم
ئه‌وه‌ی به‌خت به‌رێته ناو شاره‌که‌ی من بکه‌وێته به‌ر دڵۆڤانی يه‌زدان دۆسته‌کانم..! شيعر چييه ئه‌گه‌ر ياخيبوون جارنه‌دات؟
شيعر چييه ئه‌گه‌ر زۆردار نه‌روخێنێ...له‌گه‌ڵ سته‌م؟ شيعر چييه ئه‌گه‌ر بومه‌له‌رزه له‌کات و شوێن به‌رپانه‌کات؟ شيعر چييه ئه‌گه‌ر تاجێک هه‌ڵنه‌که‌نێ کيسرا ئه‌نۆشيروان له‌سه‌ري‌نێ؟ له‌م پێناوه‌دا ياخيبوون جارده‌ده‌م به ناوی مليۆنه‌ها که‌سه‌وه که تا ئێستا نازانن رۆژ چييه جياوازيی نێوان چڵ و چۆله‌که چييه جياوازيی نێوان گوڵ و لاولاو چييه جياوازيی نێوان مه‌مک و هه‌نار چييه جياوازيی نێوان ده‌رياو زيندان چييه جياوازيی نێوان مانگی سه‌وزو مێخه‌ک
له‌نێوان تيژی وشه‌ی ئازاداو له‌نێوان تيژی گيوتيندا (8) له‌م پێناوه‌دا شۆڕش بانگده‌ده‌م
به‌ناوی چه‌ندان مليۆن که‌سه‌وه که بۆ سه‌ربڕين به‌چه‌شنی مێگه‌ل به‌کێشيان ده‌که‌ن به‌ناوی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌وه که‌برژانگيان هه‌ڵکه‌ندن دانه‌کانيان ده‌رکێشان له ترشه‌ڵۆکی گۆگردا وه‌کو کرم توێندرانه‌وه به‌ناوی ئه‌و که‌سانه‌وه که نه ده‌نگ نه‌ڕای خۆيان و نه زمانيان هه‌يه
جاڕی ياخيبوون ده‌ده‌م له‌م پێناوه‌دا جاڕی ياخيبوون ده‌ده‌م به‌ناوی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که‌وه‌ک گاگه‌ل له‌ژێر شاشه گچکه‌که‌دا داده‌نيشن به‌ناوی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که به مڵاکی مه‌زن به وه‌فاداری ئاویان ده‌ده‌ن به‌ناوی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی وه‌کو حوشتر سوار‌يان ده‌بن له رۆژهه‌ڵات بۆ رۆژئاوا وه‌کو حوشتر سوار‌يان ده‌بن
له گشت مافێکيش بێبه‌شن جگه له مافی ئاو‌و جۆ
هيچ خواستێکيشی نييه جگه له‌وه‌ی هاوسه‌ری مير بۆلای سه‌رتاشه‌کان ببات يان کچی مير يان دێڵه‌سه‌گی مير به‌ناوی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له يه‌زدان ده‌پاڕێته‌وه خوابيپارێزێ سه‌رکرده‌ی مه‌زن له‌گه‌ڵ چه‌پکێک وێنجه (9)
ئه‌ی دۆستانی شيعر من دره‌ختی ئاگرم، قه‌شه‌ی تاسه‌م منم وته‌بێژی فه‌رميی په‌نجا مليۆن له عاشقان خۆشه‌ويستان و دڵۆڤان له‌سه‌ر ده‌سته‌کانم ده‌نوون جارێک ده‌يانکه‌مه کۆتر جارێک دره‌ختی ياسه‌مين دۆسته‌کانم من ئه‌و برينه‌م که هه‌رده‌م دژی ده‌سه‌ڵاتی چه‌قۆم
ئه‌ی دۆستانی قه‌شه‌نگی خۆم من لێوم بۆ بێلێوه‌کان من چاوم بۆ بێچاوه‌کان من کتێبی ده‌ريام بۆ ئه‌وانه‌ی ناخوێننه‌وه من ئه‌و نووسينانه‌م فرمێسک له‌سه‌ر پێکهاته‌ی ناو زيندان هه‌ڵيانده‌کۆڵێ
خۆشه‌ويستم، من هه‌ر وه‌کو ئه‌م سه‌رده‌مه به شه‌يدايی به‌ره‌نگاری شێتی ده‌که‌م منداڵانه شته‌کان تێک ده‌شکێنم له خوێنمدا، بۆنی شۆڕش و ليمۆ دێ من هه‌روه‌ک چۆن ناسيوتانم حه‌زی هه‌ميشه‌ييم وايه که ياساکان تێکشکێنم هه‌ر وه‌ک ئێوه هه‌ميشه منتان ناسيوه به‌شيعرهه‌م....ئه‌گه‌ر نا هه‌ربوونم ناوێ
دۆسته‌کانم..! ئێوه‌ن شيعری راسته‌قينه گرنگ نييه سان...پێبکه‌نێ...يا گرژومۆن يان توڕه‌بێ ئێوه‌ن سو‌ڵ تانی منن هه‌ر له ئێوه شکۆداری و، هێزو، ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرم له‌و شارانه‌ی له‌سه خوێ و به‌رد ده‌خه‌ون شيعره‌کانم قه‌ده‌غه‌ن چونکه عه‌تری خۆشه‌ويستی و شارستانیی بۆ مرۆڤه‌کان هه‌ڵده‌گرن شيعره‌کانم ناپه‌سه‌ندن له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ هه‌رماڵێک مژده ده‌به‌ن
په‌ڕاوێز: (1) باتوو: گون (2) به ئه‌مريکی بوو: مؤمرک (3) داپڵۆسيستان: له وشه‌ی داپڵۆسينه‌وه(قمع) له جياتی (قمعستان) داتاشراوه. (4) جوانکاری و ره‌وانبێژی: البديع والبيان (5) ده‌زگای پشکنين: المباحث (6) ئه‌م ده‌وڵه‌تۆکه سه‌يره: الدويلة العجيبة (7) سان: سوڵتان (8) گيوتين: مقصلة (9) وێنجه: برسيم
|