
| دیمانه له گهڵ نەوزادى موهەندیس- نووسەر و چاودێری سیاسیی |
|
|
| دیمانه | |||
| Written by ستیڤان شهمزینانی- سلێمانی- سهرنووسهری نێوهند | |||
| Friday, 23 July 2010 15:53 | |||
|
*بۆ ئەوەى سکرتێر و مەکتەبی سیاسیى و سەرکردایەتی کۆن بمێننەوە پەنا برایە بەر تەزویرکردن و کڕینى دەنگ
لە بەشێکی تری دیمانەکەدا نەوزادی موهەندیس ئەوە دەخاتە روو بەشی زۆری ئەو ژنانەی سەرکەوتوون بۆ ئاستی سەرکردایەتی یەکێتی نەک شایستە و شیاوی ئەو پۆستە باڵایە نین بەڵکو تەنیا کاریان بەڵێ وتنە بۆ سیاسەتی گشتیی و سەرەکیی یەکێتی، ئەوەش دەخاتە روو کە هێنانە پێشەوەی ژنان لەژێر باری ناچاریی و رازیکردنی رێکخراوی سۆسیال ئەنتەرناسیۆناڵ بووە نەک لە بڕوای یەکێتییەوە بە توانا و وزەی ژنان، لە بەشی کۆتایی دیمانەکەشدا باس لە ئایندەی باڵباڵێن دەکات لەناو یەکێتیدا و پێیوایە کە لەداهاتوودا دیسان ململانێی باڵەکان بەهەمان قەبارە و گڕوتینی جارانەوە بەردەوام دەبن و سەرکەوتنی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و جناحی سەربازیی – ئەمنیی هێندەی تر شەڕی دەستەکانی ناو یەکێتی زەق و خەستتر دەکاتەوە.
چوونکە لەکۆى 45 ئەندامە سەرەکییەکە و 5 ئەندامە یەدەگەکە، نیوەیان ئەندامانى سەرکردایەتى کۆنن، بەسکرتێر و هەردوو جێگرەکەشەوە. نیوەکەى تریشیان هەموویان یان زۆرینەیان بەبەردەوامى لێپرسراوێتى گەورە و کاریگەریان هەبوە وەک ( ل. مەکتەب و ل. مەڵبەند و جێگر و ئەندام مەکتەب و وەزیر و ئەندام پەرلەمان و مودیر عام و لە بنەماڵەى سەرکردەکانى یەکێتی بوون...هتد). کە هەمووانیان عەقڵ و توانا و بیرى کۆنى ناو یەکێتین و بەشداربوون لەو ململانێ و بارودۆخە ناوخۆییەى یەکێتى کە بووە هۆى لاوازبوون و کەمبوونەوەى ئەندامانى و جیابوونەوەى باڵێکى گەورە و بەهێز لێى و هەمووانیان بەشدارن لەو نسکۆ و شکستانەى کە بەسەر یەکێتیدا هاتووە. هەر بۆیە ئەم سەرکردایەتییە ناتوانرێت پێى بووترێت سەرکردایەتییەکى نوێ. ئاشکراشە پرۆسەى نوێبوونەوەش پرۆسەیەکى گرنگ و هەستیارە و بە عەقڵ و بیر و تواناى نوێ سەردەکەوێت و دەگاتە ئامانج. هەربۆیەش ئاکامەکانى کۆنگرە دەتوانرێت بوترێت کە نەگۆڕانکاریى کردووە و نەتوانیویشێتى یەکێتى ناو یەکێتى بچەسپێنێت وەک دروشمى کۆنگرەکە بریتى بوو لە (بەرەو گۆڕانکاریى و چەسپاندنى یەکێتى ناو یەکێتى).
نەوزادى موهەندیس:وەک ئاشکرایە بزوتنەوەى گۆڕان و سەرکردەکانى و هەڵسوڕاوەکانى و جەماوەرەکەشى، کەسانى دەستڕۆیشتوو و خاوەن بڕیار و کادرى چالاک و جەماوەرى دڵسۆزى یەکێتى بوون. بە جیابوونەوەشیان لێدانێکى گەورەیان کێشایە کەمەرى یەکێتى و ئاماژە بە ئەنجامەکانى هەردوو هەڵبژاردنى 25-7-2009 و 7-3-2010 نزیکەى نیوەى ئەندامان و لایەنگرانى یەکێتیان لەگەڵ خۆیان جیاکردەوە. هەربۆیە ئەم کارەیان، یەکێتى و سەرکردەکانى تووشى شۆک کرد و ئیدى بارودۆخێکى دەروونى خراپ باڵى کێشایە سەر بیرکردنەوە و بەرنامەى یەکێتى و شپرزەیى و هەڵچوون و شڵەژان بە بڕیارەکان و کردار و گووتارییانەوە دەرکەوت و بزووتنەوەى گۆڕانیان کردە ناحەز و دوژمنى سەرەکى خۆیان (لە جیاتى دوژمنە سەرەکییەکەیان و بەناو دۆستەکەى ئەمڕۆیان)، هەربۆیەش هەر کادر و سەرکردەیەکى یەکێتى تووند بووایە لە هەڵوێستیدا بەرامبەر بە گۆڕان ئەوا دەبووە دڵسۆزى یەکێتى. بۆیەش لەم هەڵبژاردنەدا تاکە بنەما بۆ سەرکردایەتى یەکێتى بریتى بووە لەوەى کێ زیاتر دوژمنانە کارى کردووە دژ بە گۆڕان. ئاشکراشە لەناو یەکێتیدا کێ تووندوتیژ بووەو هەمووانیان کادرە پێشمەرگەیى و ئەمنى و جاسوسییەکان بوون کە ئێستا دەرچوون. هەربۆیەش ئەمان دەنگى زۆریان هێناوە و هەربۆیەش باڵى مام جەلال و بنەماڵەکەشیان بەجیددى کاریان کردووە بۆ سەرکەوتنى ئەم کەسانە بۆ پارێزگارییکردن و مانەوەى زیاتریان لە دەسەڵاتدا. بەڵێ یەکێتى بەبەرنامە و پیلانى پێشوەخت کارى بۆ سەرکەوتنى ئەم کەسانە کردووە. چوونکە کەسانى رۆشنبیر و قەڵەم بەدەست و رووناکبیرەکانى ناو یەکێتى، ئەوانەشى داواى گۆڕانکاریى و چاکسازییان دەکرد لەناو یەکێتیدا و هەڵوێستیشان نەرم و نیان و عاقڵانەتر بوو بەرامبەر بە گۆڕان هیچیان دەرنەچوون.
نەوزادى موهەندیس:ئەم سەرکردایەتییە ( نوێیە- کۆنە)ى یەکێتى وەک باسمان کرد هەمووانیان باکگراوەندێکى بیرکردنەوەى کۆنیان لا چەسپیوە لە ئێستاشدا و لە ئایندەشدا بە عەقڵییەتى خۆسەپاندن و تاکڕەویى و قۆرخکردنى دەسەڵات و بەرژەوەندیی و خودپەرستى و بنەماڵەپەرستى و عەسکەرتارییەتەوە بیر دەکەنەوە و سیاسەت دەکەن. کە ئەمەش لە ئایندەدا دەبێتە زاڵبوونى بیرى بنەماڵەچێتى و تاکڕەوەیى و شمولیى و خۆسەپاندن و ئەنجامیش بەرتەسککردنەوەى دیموکراسى و ئازادییەکان و بەمەش یەکێتى زیاتر تەریک و کەنارگیر دەبێت و بەرەو بچووکبوونەوە و لاوازبوونى زیاتر دەچێت و لە گۆڕەپانە سیاسییەکەى کوردستان و عێراقیشدا پەڕاوێز دەخرێت و ناتوانێت لە ئاست گۆڕانکاریى و رووداوەکاندا بێت.
نەوزادى موهەندیس:یەکێتى لەماوەى 35 ساڵەى تەمەنیدا تەنیا 3 کۆنگرەى گشتیى بەستووە. کە ئەگەر هەرسێ ساڵ جارێک کۆنگرەى ببەستایە ئەوا دەبوو 12 کۆنگرەى بگرتایە. بەڵام بۆ کۆنگرەکانى لەکاتى خۆیدا نەبەستووە؟. چوونکە سەرکردایەتییەکەى ئەوەى ویستووە و بەئامانجى مانەوەى زیاترین کات لەسەرکردایەتیدا بمێنێتەوە. ئەوەتا سکرتێر 35 ساڵە سکرتێرە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیى واش هەیە ماوەى 15-30 ساڵە ئەندامی مەکتەبی سیاسییە. هەربۆیەش لە ئەنجامى نەبەستنى کۆنگرەکانەوە گۆڕانکاریى گەورە رووینەداوە لە سەرکردایەتى و یەکێتیدا و بنەماى دیموکراسى و هەڵبژاردنیش تەنیا وەک دروشم بەرزکراوەتەوە و بە راستگۆیانە پیادە نەکراوە. بۆ ئەوەى ئەم سکرتێر و مەکتەبی سیاسیى و سەرکردایەتییە کۆنانەش بەردەوام بن و بمێننەوە پەنا دەبەنە بەر تەزویرکردن و کڕینى دەنگ و بەخشینەوەى پارە و دەمانچە و بەڵێنى پێدانى درۆ و نانخواردن و ...هتد. (وەک هەندێ لە ئەندامانى کۆنگرە باسى لێوەدەکەن)، کەهەموو ئەمانە دوورن لە گیانى دیموکراسییەتى راستەقینەوەو ئەوەى لە کۆنگرەى سێشدا روویداوە هەمان پیشەى کۆنى نوێى سەرکردایەتییە کۆنەپارێزەکانى یەکێتین و ململانێى باڵەکانیش هێندەى تر ئەم دیاردە دزێوانەیان تۆخکردۆتەوە بۆ بەرژەوەندیى کاندیدەکانى خۆیان.
نەوزادى موهەندیس:راستە، ئەو ژنانە هەندێکیان موستەحەقن و خاوەنی رابردوو و خەباتى خۆیانن لە ناو یەکێتیدا و مافى سروشتى خۆشیانە کە ببنە سەرکردایەتى یەکێتى و هەر ئۆرگانێکى تریش. بەڵام هەندێکى تریشیان هەیە نەک شایستەى سەرکردایەتى بەڵکو ئەندامى سادەى یەکێتیش نین. بەڵکو هەندێکیان بە ئێستاشەوە بێت یەکێتى نەبوون و نیشن و بۆ رۆژێکیش لە ئۆرگانێکى یەکێتیدا کاریان نەکردووە و توانا و لێوەشاوەیى سەرکردایەتى یەکێتیشیان نییە، بەڵام بە پشتیوانیى و تەزکیە و بەرزکردنەوەى باڵێکى دەستڕۆیشتووى ناو یەکێتى کراونەتە سەرکردایەتى و دەنگیان بۆ کۆکراوەتەوە. هەنگاوى هێنانە پێشەوەى ژنان بۆ سەرکردایەتى یەکێتى لە دیموکراسییەت و بڕوابوونى سەرکردایەتى یەکێتییەوە نەهاتووە بە توانا و لێوەشاوەیى و خەباتى ژنان. بەڵکو لەلایەک لە ژێر فشارى رێکخراوى سۆسیال ئەنتەرناسیوناڵ دابووە، چوونکە گەر ژنان لە سەرکردایەتى یەکێتیدا نەبێت ئەوا مافى ئەندامێتى هەمیشەیى لێدەسەنرێتەوە و بۆ جوانکردنى سیماى یەکێتییە لە بەردەم ئەو رێکخراوەدا و لەلایەکى تریشەوە لەسەرکردایەتیدا دەنگى مسۆگەرى باڵەکەیان دەبن. تەنیا (ئەشەدوبیلا دەکەن و سەر دەلەقێنن و بەڵێکردنیان مسۆگەرە).
نەوزادى موهەندیس: ئاشکرایە لە ئەدەبیاتى یەکێتیدا زۆر جاران بە شانازییەوە دەڵێن کە یەکێتى لە رۆژى دامەزراندنییەوە لە 1-6-1975وە لە چەند باڵ و رێکخراو و فکرى جیاواز پێکهاتووە. هەر بۆیەش لەو رۆژەوە ململانێى ناڕەوا لەسەر پۆست و دەسەڵات سەریهەڵداوە و لە ناسکترین قۆناغیشدا و لەو پەڕى مەترسى لەسەر یەکێتى سەرانى یەکێتى وازیان لە ململانێى باڵەکانیان نەهێناوە. هێندەى جیابوونەوە و دووکەرت بوون لە یەکێتیدا روویداوە لەناو هیچ رێکخراوێکى سیاسیى تردا رووینەداوە. لەم کۆنگرەیەشدا و لە هەڵبژاردنى ناو کۆمیتە و مەڵبەندەکاندا بە ئاشکراو نهێنى لیستى جیاواز و باڵ و ململانێى جیاواز هەبووە و هەر باڵە و بۆ دەرچوواندنى زۆرترین کاندیدى خۆى بۆ کۆنگرە کارى کردووە. لەئەنجامیشدا دەرکەوت کە باڵى مام جەلال سەرکەوتوبوو، باڵى کاک کۆسرەت لاواز و بچووک بووەوە. باڵى د.بەرهەم کە لە بنچینەدا یان نەبوو یان هەر بەهێز نەبوو هێندەى تر لاواز و بچووکتر بووەوە. هەر بۆیەش ململانێى ناو باڵەکان بەدڵنیاییەوە لە دواى کۆنگرەش هەر بەردەوام دەبێت و لەوانەشە توندتریش بێت بە بەهێزبوونى باڵى هێرۆخان و کەسە توندڕەوەکانى پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان. مانەوەى ئێستاى ململانێکان بەم شێوە هێورییە بەندە بەمانەوە و بەهێزیى مام جەلالەوە لەناو یەکێتیدا چوونکە مام جەلال توانیوویەتى هاوسەنگى نێوان باڵەکان رابگرێت بەوەى هەرجارە و پشتى لایەنێکى گرتووە و لەوى ترى داوە. بەڵام بە نەمانى مام جەلال لە رووى توانا و هێز و دەسەڵاتەوە یان لە رووى نەمانى جەستەیشیەوە لەناوەندى بڕیارەوە لەناو یەکێتیدا، ئەوا ململانێى باڵەکان بەرامبەر یەکتر زۆر توندتر دەبێت و هێندەى دى ئێستا و ئایندەى یەکێتى بەرەو هەڵدێر و نادیاریى و تاریکى دەبەن. نەوزادی موهەندیس
+ نەوزاد عوسمان ناسراو بە (نەوزادی موهەندیس) لەدایکبووی ساڵی 1970 لە سلێمانی.
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 6426 Comments (0)
![]() Write comment
|
- دیمانە لەگەڵ خاتوو (ناهید موكری) رۆژنامەوان و چالاكی بواری ئافرەتان
- دیمانه له گهل هەڤاڵ لەزگین سەرۆکى ئەم پارتە نهێنییە(پارتى بەرخۆدانى رۆژئاواى کوردستان)
- دیمانه له گهل فەرید ئەسەسەرد – ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
- دیمانه له گهل فەتاح زاخۆیی- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
- دیمانهی گۆڤاری كۆوار له گهل ساقی بارزانی
پهیڤی کلیک
| 2ڕێگه ههیه بۆ ژیان: یهكێ بهم بیروباوهڕه كه هیچ شتێ موعجیزه نیه ، ئهوهی تر بهو هزره كه ههموو شتێ موعجیزهیه - ئالبهرت ئهنیشتین - |
پهیڤه زیندووهکان
-
عەرەب مەکتەب دەرووخێنێ .Read more...
تورک کتێب دەسووتێنێ .
فورس ، رێ بەمین دەچێنێ.


