|
ههواڵ و ریپۆرتاژ
|
|
Written by شەرمین کەریم
|
|
Thursday, 15 July 2010 06:18 |
سیامەند حمد کرێکاری یەکێک لە نانەواخانەکانی تەیراوەی شاری هەولێرەو بە کاری نانەوایی و بە وەرگرتنی رۆژانەی نانەواخانە بژێوی ژیان بۆخانەوادەکەی پەیدا دەکات ،سیامەند خێزاندارەو خاوەنی منداڵێکی ژیکەڵەیە لە خانوێکی تەنگ و تاریکدا ژیانی دەگوزەرێنێ،لە سەردانێکماندا وەکو تیمی بەدەنگەوەهاتنی هەژاران بۆ نێو ماڵەکەی سیامەندی نانەوا لەناو جێگادا ڕاکشا بوو ،هۆکاری ڕاکشانەکەشی بەربونەوە بوو لەسەردیواری ماڵەکەی کە بۆ چاککردنەوەی تەلی کارەبا بۆی چووبوو، لەگەڵ بەربوونەوەکەی زنجیرەی فەقەڕاتی پشتی تووشی شکان و لێک ترازان دەبێت و پەکی دەکەوێت ،پاش ئەوەی هاوڕێ و خزم و ناسیاوی سیامەند بڕە پارەیەکی بۆ کۆدەکەنەوە دەیبەن بۆ لای پزیشک و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدەن، بەڵام بە تەنها یەک نەشتەرگەری چارەسەرنابێت و پزیشک چەند زنجیرە نەشتەرگەریەکی بۆ ئاماژە پێ دەکات تا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی، بەڵام سیامەندی هەژار لەخۆی ڕانابینێت چونکە باری ژیان و گوزەرانی لەوپەڕی خراپیە و سەرەڕای ئەوەش مانگانە بڕی 100،000 دینار دەداتە کرێی خانوەکەی.
گەلاوێژ خێزانی سیامەند بە هەناسەیەکی پڕ حەسرەتەوە باسی لە گوزەرانی خۆیان دەکرد کە لەوکاتەی سیامەندی هاوسەری لە ناو جێگادا کەوتووە باری ژیانیان لەوپەڕی ئاڵۆزییە چونکە جگەلەو یارمەتیەی کە دەرو دراوسێ و ناسیاو دەیدەن هیچی تر شک نابەن، ووتیشی کاتی نەشتەرگەریەکەی سیامەند نزیک بۆتەوە بەڵام لەبەر نەبوونی پشتگوێمان خستوە و چاوەڕوانی دەستی خێرخوازانین کە هاوکاریمان بکەن.
بۆ هاوکاری کردن تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07507460602 یان بە ئمیلی
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
|