وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 327  guests online

Login


Home ڕه‌خنه بۆ لە سلێمانی یەوە ، نەقل کرام بۆ چەمچەماڵ
بۆ لە سلێمانی یەوە ، نەقل کرام بۆ چەمچەماڵ Print E-mail
قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی
User Rating: / 5
PoorBest 
ڕه‌خنه
Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی   
Sunday, 28 March 2010 03:40

 وەک شاعرێک و وەک دادوەرێک و وەک مافپەروەرێک ، بە تەواوى لەوە حاڵیم کە ئیدی شتێک نییە ناوى محرمات یا مقدساتی هەتا هەتایی بێت ،تێک نەماوە پێی بوترێ هێلى سوور یا ئاگرستانی بڤڤڤە . خەڵکی بۆ خۆی ئازادە و بۆی هەیە لەسەر هەر مەسەلەیەک بنوسێ و قسە بکات و ئازادانە راو بۆچوونی خۆی دەربرێت . رۆژانە دەیان کتێب و سەدان گوتار سەبارەت بە وجود و مەرگ و ئایین و خوداو بە هەشت و دۆزەخ و پێغەمبەران و سیکس و ....هتد بلاو دەکرێنەوە و دەیان کۆرو کۆبوونەوە و کۆنفراست لەمەر ئەو شتانە گرێ دەدرێ . جگە لە شەمشەمە کوێروو پیاوە بۆش و بوودەلەکان کەسێکی تری پێ قەڵس نابێت .هە ئەوانن لە خوێندنەوەى ئىم جۆرە نووسینانەکێچ دەکەوێتە کەوڵیانەوە !

  ئێمە بەش بە حاڵى خۆمان ، قسە کردن لەسەر گەندەڵى دەسەلاتی دادوەرى و دادکاگان و بانگ هێشتن بۆ سەروەری یاساو دەرباز بوون لە رکێفى حزب و حکومەت بە ئەرکی سەرشان و بە ئیشێکی پیرۆز دەزانین ، با بە زیانی هێندێ کەسیش بکەوێتەوە و با دەرەنجامیش بەر تیرى تریشقەى سزاى نارەوا بکەویت . ئاخر ناکرێت تۆ لە کایەکدا کار بکەیت و دەیان پێشیلکاری یاسا ببینیت و هەتا سەر لێى بێ دەنگ بیت ، پێشێلکارییەکەش یاسا ناسان خویان بیکەن و درێژەى پێبدەن .
    تا هەنووکە وابووە کە هەر نووسەرێک  وتارێک ، ستونێکى دەربارەى دادگایەک یا دادوەرێک یان سەبارەت بە دەسەلاتی دادوەرى بلاو کردبێتەوە و بە دلیان نەبووبێت ، ئەوا نووسەرەکەو سەر نووسەرى دادگاکە دراون بە دادگا . کەچى ئەوەى بەلامەوە سەیرە کە لە 6 ى شوباتی 2010 و لە ژمارە364  گوتارێکم  بەسەر دێڕی (( بێ دادی لە خانەی داد دا )   ە ناوێکی خوازراوەوە بلاو کردەوە ( دادخواز ) .. کەچى  پیاوانی قەزاو عەدالەت دەمی خۆیان لە ئاستیا کلیل کردو کەسێک ورتەیەکی لێوە نەهات ، لە کاتێکدا ئەگەر ناوەرۆکی نووسراوەکە راست بێت ، دەبێ دەسەلاتی دادوەری و حکوموتى پێهەڵوەشێ !.

  دیارە دووای بلاو بونەوەى گوتارەکە ، ئەوانەى رقیان لە راستى و رووناکی و دادپەروەرییە ، کەوتنە جم و جۆڵ بۆ دۆزینەوەى نووسەری گوتارەکە، تا پێوەى دەن و تۆڵەى  ئەوەى لێ بکەنەوە کە پەردەی لە رووی دزێوییەکانی دەسەلاتی دادوەری و سەرۆکایەتی دادگای ئیستینافەکان و ..هتد هەڵمالیوە .گومان کەوتە سەر زۆرێک لە برادەرانی دادوەرو پارێزەروو ئەندامانی داواکاری گشتى . ئیدی بۆ ئوەى کەس نەبێتە قوربانی ، ناچار جاڕمدا  کە دادخواز منم .
   بەلام لەبەر ئەوەى تەواوى نووسینەکە لیوان لێو بوو لە راستى ، نەیان توانی هیچ شتێکم لەگەڵدا بکەن و دەیانەویست بە بێ دەنگى  گوتارەکە ئاوا بێت بێ ئەوەى تەقینەوەیەکی لێ دروست بێت و دزیویەکانی دەسەلاتی دادوەرى و بێ دادى خانەکانى داد کەشف بن .

 من بەوەندە لێ نەگەرام ، دوای بێ دەنگى دەسەلاتی دادوەرى و خۆ شاردنەوەى و بەهەند وەرنەگرتنی گوتارەکە ، رۆژى 15 3 2010  ، یاداشتێکم دا بە سەرۆکی دادگای ئیستینافی ناوچەى سلێمانی کە تیادا بە شێک لە بێ دادی و پێشێاکاری یاسام خستبوە روو و هەر ئەو رۆژەش بریارى من گرتنم دا . بەشێک لە میدیاکان بە دەنگمەوە هاتن و دەنگی نارەزایی منیان گەیاندە خەلکی کوردستان . سەر لە بەیانی رۆژى 18  3 مانگرتنەکەم شکاندو سەرۆکی دادگام لێ ئاگادار کردەوەو دەستم کردەوە بە ئیش .کەچی دوای چەند ساتێک لەلایەن بەرێوەبەری ئیدارەوە ئاگادار کرام کە نەقل کراوم بۆ چەمچەمال . وە کاتێ داوای فرمانی نەقلەکەم لێ کرد وتى : بە ئیمەیل نێرراوە . دیارە گواستنەوەى دادوەران و جێگۆرکە پێ کردنیان لە مانگى حەوتی هەموو سالێک دەبێت ، کاتێ بەرژەوەندی گشتی بخوازێت .

  بریارەکە ئاوا هاتوە :

1- گواستنەوەى دادوەر قوباد ... بۆ دادگای چەمچەمال .

2- لە 25  3 2010  دەست لە کار هەلدەگریت .

3- مووچەی رۆژانی مانگرتنی لە معاشەکەی دادەشکێ .

تکایە بەر لە خوێننەوەى گوتارەکە ، دەمەوێ چەند راستییەکی دیکەی کەمەر شکێن بخەمە بەر دەستتان :

1- پێتان سەیر نەبێت  ، کە ماوەیەک لەمەو بەر لێپرسراوێکى کەورەى حکومی لە کۆبونەوەیەکدا لە گەڵ دادوەراندا ، وتی : ئەگەر هاوکارمان نەبن و کارئاسانیمان بۆ نەکەن ، ئەوا حاکمەکانی شاخ  دەهێنینە شوێنەکانتان !

2- پێتان سەیر نەبێت ، سەرۆکی دادگای ئیستینافی سلێمانی ، بەرێوەبەرێکی ئاسایش
ئەو پۆستەى کردووە بە دیارى !

3 – پێتان سەیر نەبێت ، کە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەرى ، کە سەرۆکی دەسەلاتی دادوەری یە ، موزەکەرەى تەفاهومی لە گەڵ بەرێز وەزیرى ناوخۆ ئیمزا کردووە  ، لە وەختێکدا ، وەزارەتی ناوەخۆ بە هەموو دام و دەزگاکانییەوە ، جێبەجێ کاری بریارەکانی دادگان .

4- پێتان سەیر نەبێت ، سەرکردەیەکی حزب و حکومەت ، بەر لەوەى بچێ بۆ سەردانی ئەنجوومەنى دادوەرى ، پاسەوانەکانی خۆی ناردووە و تەواوى دادوەرانی  دادگای تەمیزیان بردۆتە حەوشەکەو بە ئامێری تایبەت  تەواوى ژوورەکانیان پشکنییوە . تەنانەت سەگە پۆلیسیەکانیان ، بۆنیان بە کەل و پەلى ناو سەللاجەکاندا کردووە . لە وەختێکدا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەرى عیراق ( مدحت المحموود ) وەک یەکێ لە سێ دەسەلاتەکە ، لە مەسەلە چارەنووس سازەکاندا ، لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی پەرلەماندا ، بە ئامادە بونی سەروک کۆمار کۆدەبێتەوە !!

دیارە قسەمان زۆر پێ ماوە  ..... تکایە لە من و هەموو ئەو کەسانە بکەن کە پەردە لەسەر گەندەڵیەکان  رادەماڵن . چاوەرێی پشگیری ئێوەو سزایەکی توند تری ئەوانم .

 
بـێ دادی لە خـــانەى داد دا !!

دادخــــواز

پێش ماوەیەک بەرێز دکتۆر بەرهەم وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لەگەڵ تەواوى دادوەرانى ناوچەى سلێمانى کۆبوەوە ، کە تەنیا تاکە دادوەرێک لەو کۆبوونەوەدا  دانەبڕا بوو . بە ش بە حاڵی خۆم وەک دادخوازێک و وەکوو پارێزەرێک وەک ئە ندامێکى چالاکی  قەزا ئەم کۆبوونەوەم بەلاوە زۆر گرنگ بوو ، کە پێم وابوو هەموو کەم وکورتیەکانى دەسەلاتى دادوەرى یا هیچ نەبێت لا سەنگیەکانی سەرۆکایەتى دادگای ئیستتینافی سلێمانى و گەرمیان دەخەنە بەر باس و لێکلۆلینەوە . کەچى بە داخەوە کە س وورتەى لێوە نەهات و خۆیان زیاتر بە باسى لاوەکى خەریک کرد،  وەک لە دەمى بەشێک لە بەشدار بووەکانى کۆبوونەوەکە بیستم !!

بۆیە  ناچار بووم بۆ خستنە رووی پێشێلکارییە قانوونیەکان،  ئەم چەند خاڵە بخەمە بەر چاوی دکتۆر بەرهەم خۆی و دادوەران و یاساناسان و تێگرای خوێنەران  ،بەڵکو ئێ سوودێک بە بەرژەوەندی گشتى لە لایەک و قازانجیک بە دەسەلاتی دادوەری بگەنێت و دواتریش هەوڵ بدرێت پێشێلکارییەکان راست بکرێنەوە .

جاران قەزاى کوردی نموونە بوو بۆ پاکی و بۆ پاراستنى سەروەری یاساو بۆ گێرڕنەوەى داد بۆ ئە کەسانەى مافیان لێ زەوت کراوە ، تا رادەى ئەوە دەووترا کە ئەکەر لە هەموو ناوچەکەدا - بە تەواوى ولاتانى دەوروو بەرەوە -، تاکە قەزایەکى پاک و دروست مابێت قەزاى کوردییە .

بە داخەوە لەو کاتەوەى ، بەهۆى شەڕى ناوەخۆوە ، قەزا دوولەت بوو ، ئیتر حزب بە تەواوى هێزوو دەسەڵاتى خۆیەوە هاتە ناو کایەى قەزاوەو بە ئاشکراو بێ سڵەمینەوە دەستى تێخست و تا دەستى گەییە بینە قاقایەوە  .لەو ساتە وەختەوە تا ئێستا ئیتر قەزا روەو لیژى و هەڵدێر گلۆر دەبێتەوە و بێ ئەوەى دڵسۆزێک دڵى پێى بسوتێ و هەوڵ بدات ڕێگە لەو پاشا گەردانیە بگرێـت و سنوورێک بۆ  داوەشانی قەزا دابنێت . دیارە هەلایسانى شەڕى براکوژى سەد دەر سەد وەک ئاگرێک بەربووبێتە پووش و پەڵاشەوە ، ئاوا  بەر بووە بەر خەرمانی قەزای بێ تەرەفی کوردیشەوە ! یەکێک لە دەرهاویشتە نەگریسەکانى شەڕی براکوژى ، دوو لەت بوونى فەزاى کوردی بوو کە تا هەنووکەش بە دەست ئاسەوارە ناجۆرییەکانیەوە دەنالێنین . جاران و پێش یەکدی کوشتن ، تەنیا یەک دادگای جیاکاری (( تمییز )) هەبوو کە لە هەولێری پایتەختدا بوو ، بەلام کە دوو ئیدارەیى کەتە گۆڕێ ، ئیدارەی سلێمانی کەوتە خۆ بۆ دروست کردنى دادگای جیا کاری سلێمانی بەلام بەر لە دامەزراندنى دادگای تەمیزى سلێمانى ، کۆمەلێک دادوەر و _ کە من یەکێکیان بوو _  پارێزەرى دلسۆز چوون بۆ لای بەرێز مام جەلال وەک سکرتێرى گشتى و وەک سەرۆکى هەرێمی ئەوسا  و تکایان لێکرد کە رێگە نەدات بە دروست بوونى دادگایەکى تری تەمیز ئەگینا  قەزا دوو لەت دەبێت و کورد دەرەنجام بە گشتى و دەسەلاتى دادوەر ى و عەدالەت زیانى قورسى بەر دەکەوێت ، بەلام تکاکەى ئەوان بێ سوود بوو ، چونکە بەرێز مام جەلال لە وەلامدا ووتی : ، ئێمە دەبێ ئیتر ئیدارەیەکى موتەکاملمان هەبێت ، بە هەرسێ دەسەڵاتەکەیەوە . دیارە گلەیى لە بەرێزیان  ناکرێت  چونکە ئەوە مەنتقی سیاسەتى ئەو کاتە بوو بەڵکو رووى گلەیى لەو کەسانەیە کە بۆ پلەو پایەى خۆیان گڕی ئەو ئاگرەیان خۆش و خۆشتر  دەکرد .

  دادگایەکى تەمیزى زۆر لاواز لە سلێمانى درووست بو کە زۆربەى ئەندامانى مەرجی یاسایی بوون بە ئەندامى تەمیزیان تیا نەبوو ، بۆیە بەشى زۆرى بڕیارەکانی ئەو دادگایە

لەرووى یاساییەوە نەک تەنیا تێروو تە سەل نەبوو بەڵکوو  درزوو کەلەبەری یاساییشى تێدەکەوت .

  ئیتر ئیدارەى سلێمانى _ سەرۆکایەتى هەرێم  و حکومەت ، کەوتنە دەرکردنى کۆمەلێک یاسا و هەموارکردنى بەشێک لە یاساى سزاى عیراقى و یاسای بارى کەسێتى و برَیارگەلێکى تر کە حوکمى قانوونیان هەبوو ، کە تەنیا لەم شوێنانە کاری پێ ئەکرا کە کەوتبوونە ژێر ئالای یەکێتى نیشتمانی کوردستانەوە . بە هەمان شێوە ئیدارەى هەولێریش کۆمەلێ یاساو برٍیاری هەمە جۆرى دەرکرد ، کە ئەو یاساو بڕیارانە هەر لە و ناوچانە بڕیان ئەکرد کە کەوتبوونە بن دەستى ئیدارەى هەولێر . ئەو یاساو بڕیارانەى هەردوو ئیدارەکە دەریدەکردن ،  تێکى نەدەکردەوە و هەر یەکە لە روانگەى فەلسەفەی سیاسى خۆیەوە و لەبەر رۆشنایى باری سیاسی و هەل و مەرجی ئەوساکە ،  یاساو برٍیارەکانى دەرئەکردن و بڕیارەکانى دادگاکانی هەردوو لاش دەرئەنجام لە تاکە یەک کێشەى یاساییدا ، یەکانگیر نە ئەبوون . رێز لە هیچ بریارێکى دادگاکانى هەولێر نەئەگیرا لە سلێمانى و  لە هەولێریش بریارەکانى دادگاکانی سلێمانى مانایەکیان نەبوو .

  ئەم دوو لەت بوونەى قەزا  ، کە لە ئەنجامی  شەڕی  دەسەلات و بەرژەوەندى بەر تەسکی حیزبایەتى  هاتە ئاراوە ،  ئیدى دەرگای قەزایان کردە سەر گازەرەى پشت و لێوان لێویان کرد لەو دادوە رو جێگرى داواکاری گشتتیانەى کە زۆربەیان مەرجى یاساییان تیا نەبوو . تەنانەت ئەگەر ئیدارەى سلێمانى 5 دادوەری تەعین کردبوایە ئەوا ئیدارەى هەولێر لە رقى ئەو 10 حاکمى دادەمەزراند لە کادروو لایەنگرو ئەندامانی حزبەکەى خۆى ( دیارە پێچەوانەکەشى راستە ) . ئەم دیاردەیە بە تەواوى قەزاى خستە قەیرانەوە و بێ لایەنى قەزاى خستە مەترسیەوە و قەزا موتوربە کرا بە دادوەرو جێگرى داواکاری گشتى حزبیەوە ، بە مەش دادگا بە شێک لە سەروەریەکانى لە دەست دا .

  دوای یەکگرتنەوەى دوو ئیدارەکەش پاشا گەردانیەکە وەک خۆی مایەوە و تا ئێستاش حزب و حزبایەتى و تەنانەت ( علاقاتی شخێى ) ش رۆڵى سەرەکى دەبینێ لە وەرگرتنى پۆست لە ناو دام و دەزگاکانی قەزادا و هەموو ئەو یاسا دژ بەیەکانەى دوو ئیدارەکە دەری کردبوون وەک خۆیان ماونەتەوە و تا هەنووکەش بیر لەوە نەکراوەتەوە یەکلا بکرێنەوە .. ئیدی بەشێک لە ئەندامانی دادگای تەمیزى سلێمانى ( کە وتمان زۆربەیان مە جی بوون بە ئەندام بوونیان تیا نەبوو ) تێکەڵی تەمیزى هەولێر بوونەوە . ئیدى کێشەکە ( زاد فی الگین بلە )

دەچمە سەر یاسای ( دەسەڵاتى دادوەرى هەرێمى کوردستان – ئیراق ) ژمارە 23 ساڵى 2007 کە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بە برٍیاری ژمارە 30 سالٍى 2007  دوای پەسند کردنى پەرلەمان لە دانیشتنى ژمارە 10 لە رۆژى 3102007 دەرى کردووە :


1- لە فەسلى دووەمى قانونوکەدا  ،
 
مادەى 35 – یەکەم ، مەرجەکانى دامەزراندنى دادوەر ؛

   برگەى 5 : نووسین و خوێندنەوەى زمانى کوردى و عەرەبى بە تەواوى بزانێت ، (( ان   یجید اللغە الکردیە و العربیە قراَە و کتابە )

بڕگەى 9 : بەڵێن بدات دوای دامەزراندنى ئیشى حزبی نەکات  (( ان یتعهد بعدم ممارسە العمل الحزبی بعد تعینە ))
    ( ئە م دوو مە رجە لە بەشێک لە دادوەرانا نیە ، هەن کوردی زان نین و هەشن بە عەرەبیەکی ششلو کوێر بریارەکانیان دەنووسن . بەشێکیان دوای دەوام لە لق و مەڵبەندەکانا ، گرد دەبنەوە و کۆبوونەوە دەکەن و ئابوونەى ماگانەش دەدەن . حزب بلێ ماست رەشە ، ئیدى ماست رەشێکى قەترانیە  .... وەک لە کێشەکانی کەمالی سید قادر درکمان پێ کرد .

2- مادەى 37 :سێیەم :

لە دادگای تەمیزا ئەو کەسانە بە دادوەر دادەمەزرێن کە پۆلی یەکن و بەلایەنى کەمەوە 20 ساڵ خزمەتى قەزاییان هەبێت و بەلایەنى کەمیشەوە دوو ساڵ لەو پلەو پایانە مابنەوە 1-  سەرۆکى دادگای ئیستیناف
2-جێگری سەرۆکى دادگای ئیستیناف
3- دادوەرى دادگای ئیستیناف
4- سەرۆکى دەستەى سەرپەرشتیاری قەزایی
5- پارێزەرێک لە 25 ساڵ کەمتر محاماتى نەکردبێت .
(( دەپرسم : کامێک لە دادوەرانى دادگای تەمییز ئەم مەرجانەى سەرەوەیان تیایە و کامیان تیایای نیە !؟!

3- لە فەسلى 4  : پۆستە قەزاییەکان :
یەکەم :بە بڕیاری ئەنجومەنى دادوەری ،  لە نێوان دادوەرانى پۆلى یەکدا ، لە میانى جێگرانى سەرۆکى  ئیستیناف ، سەرۆکى شیستیناف ،  دادەمەزرێت .
(( یعین رئیس محکمە استئناف من قچاە الێنف الاول من بین نواب رۆساء محاکم الاستئناف بقرار من مجلس القچاء ))

(( کامیان لە و 4 سەرۆکى ئیستینافە ئەم مەرجەیان تیایە  .... !!؟؟ ))

4- لە فەسڵى سێیەم – بەرز کردنەوەى کرنەوەى دادوەران و هەڵکشانیان
                        (( ترفیع الحکام و ترقیتهم ))  _
 کە دەبوایە بنووسرێ (( القچاە )) ،-  چونکە زاراوەى حاکم لا براوە )):_
لە مادەی 41 دا هاتوە :
یەکەم : دادوەران بەسەر 4 پۆلێن دا ، دابەش دەکرێن ( یەکەم ، دووەم ، سێیەم ، چوارەم )) بە پۆلى 4 دەست پێدەکات .
دوەم : دادوەر بە بریارێکى ئەنجوومەنى دادوەری ، اەسەر داواى دادوەر خۆى ، بە مەرجێ باسێکى قانوونى پیشکەش بکات ، وە بە لایەنى کەمى مووچەى  پۆلە داواکراوەکەى وەرگرتبێ و 5 ساڵی لە پۆلەکەى خۆیدا بەڕێ کردبێت .
ئە پرسم :  ئەم مەرجە بۆ کام دادوەرەو بۆ کامیان نیە ، بۆچى چەندین  دادوەر لە گۆرینى پۆل و تەنانەت لە زیاد کردنى مووچەدا فەرامۆش کراوەو چەندینیش بە بێ بوونی ئەو مەرجانە تا لوتکە پەلکێش کراون . دادوەر هەن  بە پۆلى 4 دامەزران و تەنانەت لە پۆلە کەى خۆشیانا 5 ساڵیان نەبردۆتە سەر کەچى بوون بە پۆلی یەک !!!!؟؟؟؟ ماوەى 15 ساڵیان بە 5 ساڵ برٍی !!؟؟

5- فەسڵى چوارەم : ئەرکەکانى دادوەر :
مادەى 52 :دادوەر بۆی نیە کاری حزبی ئەنجام بدات و ناشبێت لە هەڵبژاردنى پەرلەمان و دەستە محلییەکان و رێکخراوە سیاسییەکان خۆی کاندید بکات بەر لە دەست کارکێشانەوەى ( واتە ئەبێ استیقالە بکات .
کام لەو دادوەرانەى خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بەغدا کاندید کردبوو یا کردوە پابەندى ئەم مادەەیە بوون !!؟ سەرۆکى دادوەرانی کوردستان ئێستاش هەر وەک سەرۆکى ئەم رێکخراوە هەڵس و کەوت دەکات و سەرۆکى دادگای نەوجەوانانیش دەواى خۆی دەکات لە کاتێکا مرشحى گۆرانەو ناوى وەک کاندیدی ئەو لیستە بەر لە چەند مانگێک بلاو کرایەوە !
5- لە لقى دووەم ، دادگا ئیستینافیەکان : مادەى   17برگەى دووا   هاتووە :
ئەنجوومەنى ناوچەى ئیستیناف کۆبوونەوەى دەوری خۆی دەکات و سەرۆک بۆی هەیە لە کلتى پێویست ئەندامانى ئەنجوومەن بانگ هێشت بکات بۆ کۆبوونەوە .....
(( سەرۆکى ئیستیناف هەیە بە درێژایى سەرۆکایەتیەکەی و تا ئێستا بۆ تاکە جارێکیش کۆنەبۆتەوە ،_  وەک لە دەمى دادوەران خۆیان بیستومانە _ .
ئە پرسم :
1- لە هەموو میژووى دوورو درێژى قەزادا نەبووە ، دادوەری ئەندامى ئەنجوومەنى دادوەرى پۆلی دوو بێ  (( ئە مە کفرى قەزایە ))
2- سەرۆکایەتى ئیستینافی گەرمیان لە پێناوى چیا دروست بوو ، کە بە درێژایى ساڵێکى رەبەق تەنیا 4 داوای ئیستینافى بووە !!؟؟ لە کاتێکیشدا سەرۆکەکەی پۆلی دووە و ناکرێ و
نابێ بکرێ بە سەرۆکى ئیستیناف .

3- لە قەزاى کام وڵاتى دنیادا رووی داوە  ،کە  سەرۆکى دادگای تاوان پۆلی دوو بێت و  دوو ئەندامەکەشى پۆلی یەک بن و دەرچووى پەیمانگەى قەزایی بن و بە ساڵى خزمەت زۆر لە پێشترو لە روى کەفائەى علمیشەوە ، ئاسمان و رێسمانیان فەرق بێت !

4- کێ بیستوویەتى و بینیویەتى سەرۆکى دادگایەکى تاوان  زیاتر لە 200 فایلى  سکالا بە بێ هیج پاساوێکى قانوونى بخاتە گونیەوە و بە ملى سەرۆکى ئیستنافى داداتەوە و بڵێ من نایبینم !! لە کاتێکدا دەیان تۆمەتبارانى ئەو کێشانە لە زیندانابن و چاوەرێى یەکاڵا کردنەوەى کێشە کانیان بن . تا بارو دۆخى تۆمەتبارە بەندکراوەکان گەیشتە رادەى هەرەشە کردن بە خۆسووتان ئەگەر یە پەلە کێشەکانیان حەسم نەکرێت .

5- کەڵەکە بوونى ئەم کێشانەو دوا کەوتنى یەکلا کردنەوەى کێشەکان و هەرەشەى گیراوەکان وای کرد کە زۆر بە پەلە و بێ وورد بوونەوە دادگای تاوانى سلێمانى دوو ،دابمەزرێنن ، کە لە رووى دابەش کردنى پۆستەکانى ئەم دادگایە ، واتە سەرۆک و دوو ئەندامەکە ، عەدالەتى پێوە دیارەو هەمان هەڵەى دادگای ناوانى کەرکووکى تیادا دووبارە بۆتەى !!

6- ئەرێ ئەم دادگای ئیستنافى گەرمیانە کە نزیکە دوو ساڵە دروست بووە و بارەگاکەى لە کەلارە بۆ ناڕوات لە کاتێکدا چوار پێنج ژوور و 10 تا 15 کارمەندى داگیر کردووە ،

دادوەریش هەن ژورى تایبەتى خۆیان نیە لێى دابنیشن  ، ئایا مانەوەى سەرۆکى ئیستینافى گەرمیان لە دادگای ئیستینافی سلێمانی لە بەرژەوەندى کێ یایە !؟

7- ئەوەى بووە مایەى پێکەنینى هەموو یاسا ناسێک ئەو (( مژکرە تفاهم )) بوو کەسەرۆکایەتى ئیستینافی سلێمانی لەگەڵ  بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى  سلێمانی ئیمزاى کرد ، ئەمە موزەکەرەی زەلیل کردن و رسوا کردنى قەزایە !

8- لە مانگێکدا جارێک کۆمەلێ دادوەر لە سەرۆکایەتى ئیستینافى سلێمانى لەگەڵ گروپێک لە ئەفسەرانى ئەمریکى و سەرۆکى ئاسایش و بەرێوەبەری پۆلیسى سلێمانى کۆدەبێتەوە ، قسە لە مەسەلە جەزاییەکان دەکەن  ،سەیر ئەمەیە کە تەنانەت دادوەرێکى  دادگا سزاییەکانى تیا نیە ، دادوەرانى بەرایى و باری کەسێتى مەسەلە جەزاییەکان تاوو تۆ ئەکەن !!!

جگـــــــــە لە :
1- کورد شەڕی گێڕانەوەى کەرکوک دەکات بۆ باوەشى نیشتمان ، کەچى دادگای جینایاتى کەرکوک لە سلێمانى دروست دەکەن ، وەک نیشانە بێت بۆ ئەوە کە ئیتر کورد ئومێدی بە گەڕانەوەى کەرکووکەوە نەمابێت . ئەمە جگە لە رووى قانوونیەوە ، کە نەبوەو نابێت دوو دادگا هەڵگرى هەمان ناو بێت !

2- هەموو دادگایەک لە سنوورى تایبەت مەندى شوێن ،  کار دەکات (( الاختێاێ المکانى )) . هەر تاوانێک لە دەرەوەى ئەو سنوورە دیارى کراوە بێت ناتوانێ بیبینێت ، ئەگەر کردی سەرپێچیەکى ئاشکراى یاسایە . کەچى بە داخەوە دادگای تاوانەکانى هەرێم بە تایبەتتاوانەکانى سلێمانى و کەرکوک  ئەو تۆمەتبارانە دادگایى دەکەن کە لە دەرەوەى تایبەتمەندى خۆیانە ..وەک ئەو تۆمەتبارانەى لە رێى ئاسایشەوە لە کەرکووک و رومادى و بعقوبەو ..... شوێنى ترەوە پەلکێش دەکرێن بو ئەو دادگایانە !

3- لەکام ئەنجومەنى قەزاى دنیایا ، پڕەنسیپى  تایبەتمەندی شوێن      (( الاختێاێ المکانی )) لەبەر خاتری چاوى رەشى سەرۆکی دادگایەکى جینایات فەرامۆش بکرێت

و ، کام کێشەى قورسە بخرێتە ئەستۆی سەرۆکى دادگایەکى تر ، بەدەر لە پرەنسیپى ئاماژە پێکراوو .

4- دادوەرانى دادگای ئیستنافی سلێمانی بێ بەش کراون لە چوونە دەرەوەى ولات بۆ دەوراتی تایبەت ، بەشى شێر بەر دادوەرانى هەولێر و دهۆک کەوتووە !

5- هەموو دادوەرانى ناوچەى سلێمانى یا زۆربەیان ، دەمانچەیەکى رزیوو لاپتۆپێکیان وەرگرتووە ، بەلام کاتێ خانەنشین دەبن لێیان  دەستێننەوە .!!؟؟ ئەمە سووکایەتى کردە نیە بە دادوەر !؟؟

6- بەبڕیارێکى وەزیرى تاوخۆ  :،(( بۆ هیچ کارمەندێکى پۆلیس و ئاسایش نیە لە هەر پلەیەکا بن ، (( تحیە )) بۆ هیچ حاکمێک وەربگرن .....)) ئەمە بە سووک سەیر کردنى دادوەر نیە  .... زۆرم پێ ناخۆشە کە قسەیەکى دکتاتۆرێکى خوێن رێژى وەکوو ێدام حوسێن بیرى خەڵک دێنمەوە کە وتویەتى (( پلەو پایەى دادوەر لە دواى پایەو  پایەى شەهیدەوە دێت !! )) . تحیە وەرگرتن بۆ مرسومی کۆماری یا مرسومی هەریمە ، دادوەریش بە مرسوم دادەمەزرێ .

7- بەشێک لە دادوەران لە سەر مۆلەت وەرگرتن موحاسەبە دەکرێن ، کە مافێکە بە یاسا رێک خراوە و یاسا ئەو مافەى پێداون ، کەچى دادوەر هەیە بە بڕیارێکى  شەفەهی سەرۆکى ئیستیناف ، هەفتەى تەنیا دوو رۆژ دەوام دەکات !؟؟

8- کێ قازانج لەوە دەکات کە دەسەڵاتى لێکۆلینەوە لە5 جێگری داواکاری گشتى بسێننەوە ، کە ماوەى زیاتر لە 5 ساڵە هەر هەموویان بە شەهادەتى تەواوى پارێزەران و تەواوى دادوەران ، سەرکەوتوو بوونە لە کارەکانی خویانا .

9- هەر ئەم بێ دادى و رەچاو نەکردنى پۆل و تواناو سالەکانى خزمەت و پشت کردنە دادوەرە خاوەن ئەزموون و لێهاتوەکان و .. واى کرد کە دوو داوەری  شیاوو دیارى دادگای ئیستینافی سلێمانی ، حاکم فاروق و حاکم وداد  سەری خۆیان هەڵگرن و پەنا بۆ  بۆ دادگاکانی بەغدا بەرن بەڵکوو لە وێ پایەو پلەى شیاوى خۆیان وەربگرن هەردووکیشیان دادوەری پۆلی یەک بوون .

10- زیاتر لە 5 سالە کۆمەلێک دادوەروو جێگری داواکاری گشتى رۆژانەو هەموو بەیانییەک ، زستان و هاوین لە کەرکوک و هەولێرەوە دێن بۆ دادگاکانى ناوچەى سلێمانى ، دوای دەوامیش دەگەرێنەوە . تا ئێستا نەک شوێنێکیان بۆ تەرخان نەکراوە بۆ حەوانەوەى خۆیان بەڵکوو دەرماڵەیەکیشیان بۆ تەرخان نەکراوە و لەم سەفاو مەروایەشدا ، تووشى چەندین رووداوى هاتوو چۆ بوون زیانێکى زۆرى مادیان  پێگەییوە بەبێ ئەوەى قەرەبوو بکرێنەوە . دەسەلات وەعدی ئەوەشى پێدابوون کە لە ماوەیەکى کورتا بیانگێڕێتەوە شارەکانى خۆیان .

لە بڕگەى 5 ی مادەی 52 دا هاتوە : دادوەر دەبێ  لە و یەکە ئیداریە  نیشتەجێ بێت ، کە بارەگای کارەکەى تییایە ..... ؟
        
    کورد واتەنى :
 کەسێک شێت ئەبێت ئەیبەن بۆ ئۆمەر مەنان ، ئەى کەئۆمەر مەنان خۆى شێت بوو !!؟

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ستخستنی خواسته‌کانه. خوشحالی خواستنی به‌ده‌ستهێنراوه‌کانه.- Dave Gardner

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان