|
هه‌موو ساڵێ له شازده‌ی سێ كۆترێكی سپی ... له پانتایی ئاسمان داده‌به‌زێ و له سه‌ر گۆڕستانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵده‌نیشێ له جیاتی سووره‌تی فاتیحا سروودێك بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌چڕێ ، ناوی ده‌نێ ... هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌ڵه‌بجه‌ی تراژیدیا هه‌ڵه‌بجه‌ی مه‌رگ و خوێن هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌نفاڵ هه‌ڵه‌بجه‌ی جینۆساید پاشان به سه‌ر هه‌موو شاره‌كه‌دا ده‌گه‌رێ و گۆره‌كه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر جێ ده‌هێڵێ ده‌یه‌وێ .... قوژبنێك په‌یدا بكا هێڵانه‌ی خۆی تێدا چێكا . چاو ده‌گێری و له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دا شوێنك نادۆزته‌وه به‌ر گازی سیناید و خه‌رده‌ڵ نه‌كه‌وتبێ و بۆنی کیمیایی سێوی نه‌گرتبێ ، به‌ر له‌وه‌ی جارێكی تر به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبفڕێ ، هۆن هۆن له سه‌ر گۆڕه‌كان ده‌گریی و تێڕ تێر فڕمێسكیان بۆ ده‌باڕێنێ ..
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه هه‌موو ساڵێ هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا له شازده‌ی سێ یادی ده‌كرێ ڕۆژێ پاشتر هه‌ر وه‌كو هیچ ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تێ كه‌سێك نیه باسی بكا و له‌بیر ده‌كرێ .
٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه دایكانی هه‌ڵه‌بجه مه‌مكیان شیری تیا قاته مه‌ڵۆتكه‌یان له كۆشیدا له برسنا ته‌نیا ده‌نگی هه‌ناسه و نووزه‌یان دێ .
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه دارودره‌ختی هه‌ڵه‌بجه به‌بێ به‌ره‌و هیچ به‌رناگرێ ئه‌گه‌ر ڵێیان نزیك ببیه‌وه ته‌نیا بۆنی سیناید و خه‌رده‌ڵ دێ .
٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه هه‌ڵه‌بجه بێ بارانه خاكیش گه‌رووی وشك بووه زۆر تێنووه ئاسمانیش به سه‌ر سه‌ریه‌وه خۆی ڵێگێل كردوه و پێ ده‌كه‌نێ و دڵی نیه ویژدانیشی یه‌ك تۆزقاڵ نیه .
٭٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه هه‌ڵه‌بجه برینداره ... له تاو زامی برینه‌كه‌ی ده‌ناڵێنێ سیاسه‌تمه‌داره‌كانیش ... گوێی خۆیان به لۆكه تووند گرتیه هه‌تا گوێیان له ئاهوو ناڵه‌ی نه‌بێ .
٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه هه‌ڵه‌بجه برینداره و ... برینه‌كه‌شی له گیرفانی سیاسه‌تمه‌داره‌كان قه‌تماغی كردوه و ، بوویته دۆلار .
٭٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵه‌بجه منداڵێك بوو ، به گازی سیناید و خه‌رده‌ڵ تووشی شیرپه‌نجه بوو ، هه‌نووكه‌ش گه‌وره بووه له ماڵه‌وه دانیشتووه په‌كی كه‌وتووه كه‌س نیه سه‌ردانی بكا و به‌هانایی بێ ....!
|