وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 270  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری ئه‌ی شۆخ و شه‌نگ
ئه‌ی شۆخ و شه‌نگ Print E-mail
خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر
User Rating: / 2
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر   
Saturday, 12 December 2009 03:56


ئه‌ی دڵ ڕفێن ...
ئه‌ی جوانترین خونچه‌ی گوڵان
ده‌تكه‌م به‌ گوڵی خۆم ...
بۆ گوڵدانی غوربه‌تی خۆم
ده‌تكه‌م به‌ مۆم ...
بۆ شه‌وانی تاریكی خۆم
ده‌تكه‌م به‌ ئاو ..
بۆ ڕۆژانی تێنوه‌تی خۆم
كه‌ تێنووم بوو ده‌تخۆمه‌وه‌
نه‌وه‌ك ڕۆژێك نه‌تبینمه‌وه‌
ده‌تكه‌م‌ به‌ نان ..
بۆ‌ ڕۆژانی برسیه‌تی خۆم
كه‌ برسیم بوو ده‌تخۆم
تا مه‌رگ ڕۆژێ  نه‌گری یه‌خه‌م
 وه‌کو خودای عه‌شق
ده‌تكه‌م به‌ قیبله‌ی هه‌میشه‌ییم
به‌ شه‌و و ڕۆژ ده‌تپه‌رستم
تا له‌ دیده‌نت تێربم
ده‌ترسم نه‌وه‌ك ڕۆژێ له‌ ناكاو له‌ به‌رچاوم ون بی
منیش له‌ تاوان  شێت بم .....

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

خۆشه‌ویستیی ئه‌وانه‌ ‌ی ئێمه‌یان خۆش ده‌وێ کارێکی مازن نیه ! گرنگ ئه‌وه‌‌یه‌ ئه‌وانه‌مان خۆش بوێ که ئێمه‌یان خۆش ناوێ...

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان