وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 292  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری ماڵی شیعر
ماڵی شیعر Print E-mail
به‌ندی عه‌لی
User Rating: / 1
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by به‌ندی عه‌لی   
Thursday, 29 October 2009 04:09


ماڵێکی خنجیله‌م هه‌یه‌
له‌سه‌ر هه‌سارێکی تری
دوور له‌ئێره‌
ئێره‌ی سیخناخ ، به‌ئاژاوه‌
به‌زه‌رده‌واڵه‌کانی قین و
قالۆنچه‌کانی گومان و
جاڵجاڵۆکه‌کانی پیلان
ئێره‌ی نغرۆ
له‌گۆمی خۆپه‌رستیدا
ئێره‌ی داخ
به‌گرانه‌تای ئیره‌یی
ئێره‌ی پێکراو
به‌ساچمه‌کانی مه‌لاریای درۆ
ئێره‌ی وون
له‌ژێر خۆڵبارینی وه‌هم و
ته‌متومانی سه‌رابدا
ماڵێکی خنجیله‌م هه‌یه‌ له‌وێ
به‌سه‌ر باڵێ شه‌ماڵدا
خۆم و قه‌ڵه‌مێک و
 په‌ڕه‌یه‌کی سپی و
گیرفانێکی پڕ
له‌نانه‌ وورده‌ی ئه‌وین
بۆی ده‌فڕین .. هه‌موو شه‌وێ

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

ئایا ده‌زانی نووسینی هه‌سته‌کان زۆر سانایی‌تره له‌ ووتنییان به‌ره‌وڕوو ، به‌ڵام بایه‌خی ڕووبه‌رڕو زۆر پتره !

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان