وێنه‌ی گاله‌ری

Login


Home سیاسی سامانى نه‌وت و وه‌ به‌رهێنانى
سامانى نه‌وت و وه‌ به‌رهێنانى Print E-mail
سه‌ركه‌وت فایه‌ق خواڕه‌حم
User Rating: / 1
PoorBest 
سیاسی
Written by سه‌ركه‌وت فایه‌ق خواڕه‌حم   
Sunday, 13 September 2009 04:59


وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین سامانى نه‌وت یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانى سرووشت كه‌[خواوه‌ند] ره‌خساندویه‌تى بۆ مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌م سامانه‌ سرووشتیه‌ پێكهاته‌یه‌كى ئاڵۆزى لیته‌یی پرِ ووزه‌ ییه‌ كه‌ به‌ هۆیى ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ی كه‌به‌سه‌ر سرووشت وزینده‌وه‌رانى سه‌ر زه‌وى هاتووه‌ له‌ روو داو و كاره‌ساته‌ جۆراو جۆره‌كان كه‌به‌سه‌ر گۆیى زه‌ویدا هاتووه‌ , ئه‌م سامانه‌ سرووشتیه‌ به‌ { هایدرۆكاربۆنات } ده‌ناسرێت پاش ئه‌و گۆرِانانه‌ى كه‌ به‌سه‌ریدا هاتووه‌ له‌ ناخى زه‌ویى . به‌لاَم پاش ده‌رهێنانى ئه‌م پێكهاته‌ییه‌ له‌ ناو گه‌لان به‌ چه‌ند ناوێك ناسراوه‌ وه‌ك { به‌ردى رۆنى , ئاڵتونى ره‌ش , پترۆڵ , نه‌وتى خاو } هتد .ئه‌م پێكهاته‌ییه‌ به‌شێوه‌یكى جیاواز له‌ ناخى زه‌ویى و قولاَیى زه‌رییاكان له‌ شوێنێك بۆ شوێنێكی كه‌ پێكهاته‌كانى جیاوازن له‌ جۆر و برِ و توانایى به‌رهه‌م هێنانیان . خاكى كوردستان له‌م سامانه‌ سرووشتیه‌ بىَ به‌ش نییه‌ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین { یه‌ده‌گى } ئه‌م سامانه‌ به‌ نرخه‌ییه‌ به‌لاَم ئه‌م سامانه‌ بووه‌ته‌ مۆته‌كه‌یك له‌ گه‌ردنى كورد ئالاَوه‌و كاره‌كته‌رێكى سه‌ره‌كى بووه‌ بۆ دابه‌ش كردنى خاكى كوردستان و قرِ كردنى دانیشتوانى كوردستان , هاوكات بووه‌ته‌مایه‌یى خۆشگووزه‌رانى گه‌لانى كه‌یى ناوچه‌كه‌و جیهان , وه‌به‌رهێنانى نه‌وت له‌ كوردستاندا پێویستى به‌كارى به‌رده‌وام هه‌ییه‌ له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ گرنترینیان فه‌راهه‌مكردنى ئارامى و ئاساییش و هاندانى كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆ ناو كوردستان له‌رێگاى ره‌خساندنى زه‌مینه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌هۆى یاساى وه‌به‌رهێنان كه‌ بووه‌ته‌ فاكته‌رێكى به‌هێز بۆ راكێشانى كۆمپانیا تایبه‌ندمه‌نده‌كانى بیانى بۆ كارى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى وه‌ به‌رهێنان و هاندانى كۆمپانیاكان كه‌ خاكى كوردستان رووماڵ بكه‌ن و به‌شوێن سامانى ژێرخاك كراو بگه‌رێن و كێڵگه‌ى نووستوویى نه‌وتى نوىَ بدۆزنه‌وه‌ .

هێنان و پێدانى هه‌لى كار به‌ كۆمپانیاى پسپۆرِى نه‌وت له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانى به‌ چاكترین شێوازو ته‌كنه‌لۆژیایى نوێو هاوچه‌رخ و هێنانى ئامێرى تایبتمه‌ند و پسپۆرِوى شاره‌زا له‌ده‌ره‌وه‌ى ولاَت كارى وه‌ به‌رهێنانى نه‌وت كارێكی سه‌خت و دژواره‌ له‌ گشت بوارێكدا به‌ تایبه‌تى بۆ ئێمه‌ى كورد چونكه‌ كورد له‌م رووه‌وه‌ زۆر بێ ئه‌زموون ناشاره‌زا و نه‌بوونى كادرى پسپۆرِى تایبه‌ندمه‌ند و نه‌بوونى سنوورى كراوه‌یى ده‌ریایى , ژێرخانى ئابورى و گه‌مارۆى سیاسى و یه‌كریزى به‌ره‌ى نیشتیمانى ئه‌مانه‌ هه‌بوو گرفتوو و ته‌نگو و چه‌ڵه‌مه‌ن كه‌روبه‌روى ده‌سه‌ڵاتى كوردى ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام په‌یرِه‌وكردنى سیاسه‌تێكى به‌رنامه‌ دارِێژراو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى حوكومه‌تى هه‌رێم رێزدار [نێچیرڤان بارزانى] گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتى به‌ده‌ست هێنا له‌رِاكێشانى سه‌رماییه‌ گووزاریى بیانى به‌گشتى و بوارى وه‌به‌رهێنانى سامانى نه‌وت به‌تایبه‌تى بۆ كوردستان . ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ زامنى سه‌ركه‌وتنى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى كوردستانن .

1/ سه‌قامگیرى ئارامى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى هه‌رێمى كوردستان ,رێكخستنى ماڵى كورد و یه‌كخستنى ووتارى سیاسى و كه‌رتى ئابوورى له‌ چوارچێوه‌ى یاسا كانى حكومه‌تى هه‌رێم .

2/ دارشتن و دانانى یاساى وه‌به‌رهێنان به‌ شێوازێكى سه‌رده‌میانه‌ى نویىَ و په‌سه‌ند كردنى له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان و دیاریى كردنى { ئه‌رك و ماف }ى حكومه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ر به‌ یاسا .

3/ هێنانى كادرو پسپۆرِانى شاره‌زاى كورد و بیانى بوارى نه‌وت له‌ ده‌ره‌وه‌ى ولاَت بۆ ناو كوردستان .

4/ دامه‌زراندنى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كان له‌ كابینه‌ى پێنچه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم .

5/ پشتگیرى كردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌نگاوه‌كانى كارى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كان , ده‌ستنه‌خستنه‌ ناو كاره‌كانى و دلسۆزى بۆ كاره‌كانیان و به‌رێوبردنى پرِۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌ لایه‌ن كه‌سانى شاره‌زاو پسپۆرِى ئه‌كادیمى . ئه‌مانه‌و چه‌ندین خاڵى تر كه‌ بوونه‌ ته‌ فاكته‌رى به‌هێز بۆ هێنانى كۆمپانیایى بیانى تایبه‌ند مه‌ندى بوارى ووزه‌ بۆ ناو كوردستان و به‌ره‌وپێش چوونى بوارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وت و غاز له‌ رێگاى به‌ستنى كۆنتراك { گریىَ به‌ستى جۆراو جۆر ى بوواره‌كانى رووماڵ كردن و ده‌رهێنان و پالاَژگاى نه‌وت و فێركردن و راهێنانى كادرى ناو خۆیی كردنه‌وه‌ى خوولى فێركارى ئامێره‌ پێشكه‌وتووه‌كان و هێنانى به‌رژه‌وه‌ندى كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆ كوردستان و وه‌گه‌رِخستنى هه‌زاران ده‌ستى كارى ناوخۆ و وه‌به‌رهێنانى ده‌یان ملیار دۆلار له‌ بواره‌ جیاجیاكان .فێركردنى كادرى كورد و شاره‌زابوون له‌ بواره‌كانى { زانستى تۆێكارى خاك , ئه‌ندازه‌یى ئابوورى نه‌وت , زانستى چینه‌ جیاوازه‌كانى زه‌وى و خاك , زانستى كیمیائى و فیزیاوییه‌كانى زه‌وى , هه‌ڵكه‌ندن و لێدانى بیرى قووڵ , كارگێرِیى وزانیارى زه‌مین له‌رزین , به‌رێوبردن و راكێشانى هێڵى گواستنه‌وه‌ , دامه‌زراندنى پالاَیژگایى نه‌وتى پێشكه‌وتوو , كردنه‌وه‌ى خوولى فێركردن بۆ كادرانى كورد ....هتد .
ئ
ه‌مانه‌ خۆی له‌ خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ئابوورى سه‌ربه‌خۆى كورده‌ و چوونه‌ ناو دنیاى ئه‌مرِۆییه‌ كه‌ به‌{ عه‌وله‌مه‌ } ناسراوه‌ له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش هێنانى به‌رژه‌وه‌ندى كۆمپانیا بیانییه‌كان و ئه‌و هه‌موو كادرو ئامێر و زانستیه‌ نویىَ یانه‌ ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌و كه‌م وێنه‌ و سه‌ركه‌وتنى ده‌سه‌لاَتى كوردیه‌ له‌ بوارى ئابووریى و كارگێرِیى و سیاسى و بوونى كورده‌ بۆ دۆست و دووژمن , چونكه‌ تاكو ئیستاكه‌ زۆر به‌ى ولاَتانى ناوچه‌كه‌و ده‌ورو به‌ر به‌ گشتى و عێراق به‌ تایبه‌تى له‌ بوارى كه‌رتى نه‌وت رۆژ به‌ رۆژ له‌ پاشه‌كشه‌دان هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌ن ده‌سه‌لاَت و ئابوورى به‌هێزو كادرو سنوورى ئاویین , به‌لاَم به‌ هۆى په‌یرِه‌و كردنى سیاسه‌تێكى چه‌وت و دوواكه‌وتوو له‌ كه‌رتى نه‌وت , رۆژ له‌ دواى رۆژ ئاستى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتیان له‌ كه‌مبوونه‌ , بۆ نممونه‌ گه‌ر برِوانینه‌ كه‌رتى نه‌وت له‌ ئێران ده‌بینین { سیی } ساڵ زیاتره‌ نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌وه‌ ئاست به‌رهه‌مى سالاَنى{حفتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو } چونكه‌ تاكوكۆتایى ساڵى { 1970 } ئێران به‌رهه‌مى نه‌وتى زیاتر بوو له‌{ شه‌ش ملیۆن } به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا كه‌ ره‌وانه‌ى بازاره‌كانى جیهانى ده‌كرد , به‌لاَم پاش هاتنى ده‌سه‌لاَتى { كۆمارى ئسلامى ئێران } و ده‌ركردنى كۆمپانیا بیانیه‌ كان و دوور كه‌وتنه‌وه‌ى زیاتر له‌{ 37 هه‌زار }كادرو كرێكارى كه‌رتى نه‌وتى ئێران به‌رهه‌مى نه‌وت كه‌مى كردوو گه‌شته‌ نزیكه‌ى { یه‌ك ملیۆن ونیو } به‌رمیل له‌ رۆژێكدا و جیهانى تووشى قه‌یران كرد له‌ رووى ئابوورییه‌وه‌ , وه‌تاكو ئیستاكه‌ش ئێران رزگارى نه‌ بووه‌ له‌و قه‌یرانه‌ .

هه‌روه‌ها كه‌رتى نه‌وتى عێراقیش زۆر دواكه‌وتووه‌ له‌ كاتێكدا داهاتى فرۆشتنى نه‌وت تاكه‌ سه‌رچاوه‌ییه‌ بۆ بوودجه‌ى وولاَت , هاوكات عێراق ئازاده‌ له‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت بۆ بازاره‌كانى جیهان و به‌ هه‌در بردنى سه‌دان ملیار دۆلار ى بوودجه‌ى گشتى ولاَت پاشه‌كشه‌ كردنى به‌رهه‌مى نه‌وت , به‌ لاَم حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێرِایى ئه‌و هه‌موو تنگو چه‌ڵمه‌ زۆره‌ توانى له‌ماوه‌یكى زۆر كه‌م به‌ هۆیى دانایى سه‌رۆكى حكومه‌ت و كاركردنى به‌رده‌وام و روو به‌رووبوونه‌وه‌ى ئازایانه‌ و زاڵ بوون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م گرفت و كار كردن به‌ پێى ده‌ستوور و یاسا , توانرا له‌ ماوه‌یكى كه‌م و كه‌م وێنه‌ چه‌ندین كێڵگه‌ى نه‌وت بدۆزنه‌وه‌و بیرى نه‌وت لێبده‌ن و كۆمپانیاى بیانى راكێشنه‌ ناو كوردستان وه‌به‌رهێنانى نه‌وت بكات به‌ سه‌رماییه‌ى كۆمپانیاكان به‌ ده‌یان ملیار و دۆلار به‌گه‌ر بخه‌ن و بۆ یه‌ كه‌مجاریش سووته‌مه‌نى بۆ وێستگه‌ى كاره‌با بۆ كوردستان دابین بكه‌ن و پاشان به‌رهه‌مى نه‌وت تێكه‌لاَوى نه‌وتى عێراق بكه‌ن و به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراق زیاد بكه‌ن گه‌وره‌ترین رووداویى ئابوورى تۆمار بكه‌ن دوژمن ده‌ممكووت بكات و دۆستانیشمان شاد بكات و لیهاتووى و تواناى ده‌سه‌لاَتى كوردى ده‌رخات .

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

من نازانم کلیلی سه‌رکه‌وتن چیه، به‌ڵام کلیلی سه‌رنه‌که‌وتن هه‌وڵدانه بۆ ڕازیکردنی هه‌موو که‌سێ.- Bill Cosby

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان