
| گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران یه‌کێکه له کێشه چینایه‌تیه‌کان له قۆناغی قه‌یراناوی سه‌رمایه‌داریدا |
|
|
| کۆمه‌ڵایه‌تی | |||
| Written by عبدالرحمن محمد | |||
| Sunday, 23 August 2009 07:27 | |||
|
ه هۆی قه‌یرانی ئابوریهووه خاڵی به‌رگرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی په‌نابه‌ران توند بۆته‌ووه به‌و هۆیهووه که‌شتی مه‌رگ زیادی کردووه. هه‌ر یه‌کێک له ئێمه ڕۆمانێکی لایه له‌م کاره‌ساتانه،ئای له‌و کاره‌ساته‌ی که ئینسان بگاته ئه‌و ڕاده‌ی که بڵێت: [کێ ده‌ڵێت هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه (ئامنه)ئاسایشه؟؟؟ ئه‌وه نیه ته‌قینه‌وه‌ی تیادایه که‌واته که‌یسه‌کانمان زیندوو ده‌بنه‌ووه] ، هه‌زاران که‌س به پێی راپۆرته‌کان ڕۆژانه له نێوان ووڵاته ڕۆژئاوایاکهن(غه‌ربیه‌کان) دهسوڕێنهووه بۆ به ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌رێتی.توشی سه‌دان نه‌خۆشی ده‌رونی و به‌ده‌نی بوونه .ئه‌وانه‌ی که خاوه‌ن خێزانن و منداڵیان هه‌یه، ده‌بێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بژێوی خێزان و منداڵه‌کانیان به ده‌ست بێنن!!!!!!!،له سه‌رووی ئهمانهووه ده‌یان و سه‌دان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له جیابونه‌وه‌و قه‌رزاریه‌کی زۆر،په‌روه‌رده‌ی منداڵ،،،،،،هتد.به مانایه‌کی تر له گه‌ل ماندوو بوونی ڕێگادا کۆمه‌ڵێک خه‌م له هه‌گبه‌که‌یدایه ،جا که‌ی ئه‌و ڕۆژه دێت که ئه‌م هه‌گبه خه‌مه داگرێت و تۆزێک به هێمنی تاوتوێیانکات، ،.ئه‌م کاره‌ساته مرۆییه سه‌رچاوه‌که‌ی سیستمێکه که ته‌نها به‌دوایی قازانجدا ده‌گه‌ڕێت . له13-08-2009پۆلیسی دانمارکی هێرشی کردۆته سه‌ر که‌نیسه‌یه‌ک که کۆمه‌ڵێک په‌ناهه‌نده‌ی عێراقی ،که که‌یسه‌کانیان رهتکراونهتهووه(رفض) کراون خۆیان تیادا حه‌شاردابوو،19 که‌سی له و په‌ناهه‌ندانه ڕه‌وانه‌ی زیندان کراوون بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عیراق، له به‌ریتانیا و سویسرا و سوید و هولندا و زۆربه‌ی ووڵاته ئه‌وروپیه‌کان ده‌ست بۆ ئه‌م سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی به زۆری په‌ناهه‌نده کراوه،هه‌ر له‌م هۆله‌ندایه ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌م له بنکه‌ی په‌ناهه‌نده‌کان ماونهتهووه ،هه‌مووی کراوه به زه‌ووی کشتوکالی و ئاژه‌ڵ تیایدا ده‌له‌وه‌ڕێت.هه‌ست به توند‌و تیژییه‌ک ده‌که‌ین دژی په‌نابه‌ران ،وه‌ک به‌رپرسانی که‌نیسه‌ی( بۆرۆرسی) ده‌ڵێن:(ئه‌مه یه‌که‌م جاره ده‌ستدریژی وا ده‌کرێته سه‌ر حه‌ره‌می که‌نیسه)،مێژووی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پڕه له سه‌رکوت و ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر هه‌موو پیرۆزییه‌ک که به‌رژوه‌ندیه‌کانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه،که‌نیسه تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵک ده‌سته‌مۆ بکات بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پیرۆزه.هاوته‌ریب له گه‌ڵ قه‌یرانێکدا که سه‌رمایه‌داری دوووچاری بووه، مافی په‌نابه‌ریتی و وه‌زعی په‌نابه‌ران به ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو فشاری که‌وتۆته‌سه‌ر،بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری،به‌ندو به‌ستی بازرگانی له نێوان ووڵاتانێک که ئاواره‌یان هه‌یه و ووڵاتانێک که ئاواره‌یان لایه.سیاسه‌تی دژی بێگانه له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ئه‌حزابی ڕاستڕه‌وه‌وه. خه‌ڵکانی په‌ناهه‌نده له سه‌روی ئه‌و لیستهوهن که بێکار ده‌کرێن(زمان،که‌لتوور،که‌می زانیاری، ده‌که‌نه هۆکار بۆ ئه‌م بێکارییه)، خه‌لکانی په‌ناهه‌نده له زۆربه‌ی ووڵاتاندا به زۆر راپێچی کار ده‌کرێن به‌ڵام به بێ به‌رامبه‌ر(ته‌نها به‌رامبه‌ر ئه‌و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که وه‌ری ده‌گرێت)، وڵاتانی که‌نداو(خلیج) به تایبه‌تی ئیمارات که بوه‌ته جێگه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه ،له هه‌موو دنیاوه کۆمپانیا و ده‌زگا دارایه‌کانی جیهان ڕوویان تێکردووه و سه‌رمایه‌کانیان له ڕشته جیاجیاکاندا وه‌گه‌ڕخستووه،له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له مصر و هندستان و فلپین و عیراق و ئیران و،،،،،،ده‌یان وڵاتی تر ڕویان کردۆته ئه‌م ووڵاته، قه‌یرانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به کرده‌ووه(عملی) له‌م جێگایانه‌دا دیاره که سه‌رمایه‌گوزاری به ڕاده‌یه‌کی زۆر تیایدا چه‌ق به‌ستووه(تمرکز)،بۆیه ته‌نها ئه‌و کرێکاره مصریانهی که ده‌رکراون له سه‌ر کار( 150 هه‌زار کرێکاره له ئیمارات) وه ده‌رکردنی( 32 هه‌زار کرێکار له قطر ) وه( 25 هه‌زار کرێکار له لیبیا ).له ئیسپانیا 30 هه‌زار کرێکاری مه‌غربی کاره‌کانیان له ده‌ست داوه به هۆی قه‌یرانی ئابووریهووه. له سه‌رووی ئهمانهووه ده‌رگا داخستن به ڕووی په‌ناهه‌نده‌دا که ڕهنگدانهووهی له سه‌ر زۆر ووڵاتی هه‌ژار داناووه بۆ نموونه وه‌ک پاکستان،بنغلادش،فلپین.كێشه‌که کێشه‌یه‌کی چینایه‌تیه، به داخستنی ده‌یان نوسینگه‌ی جنرال مۆتۆرز و کارگه‌کانی دروست کردنی ئۆتۆمبێل له جیهاندا ،هاتنه‌خواره‌وه‌ی بازاڕی خانوبه‌ره له ئه‌مریکا ، سه‌دان هه‌زار کرێکاری بێکار کرد زیاتر له نێوه‌ندی که‌سانی پهناههندهدایه. ئابووریناسانی به‌رگریکه‌ر له‌م سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره ،بۆ به‌رگرتن له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی زه‌ره‌رمه‌ند له‌م قه‌یرانه ئابووریه چه‌نده‌ها وه‌ڵامی چه‌واشه‌کار دروست ده‌که‌ن. بۆ نموونه ده‌ڵێن(ئه‌مه حاڵه‌تێکی سروشتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه چه‌ند ساڵ جارێک ڕوده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت)،به‌ڵام باسی ئه‌و ملیۆنه‌ها ئینسانانه ناکات که بێکار ده‌بن و ناتوانن ژیان بکه‌ن،یا ئه‌و هه‌زاران منداڵانه‌ی بۆ یارمه‌تی خێزانه‌کانیان ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرن و به دوای کاردا ده‌گه‌ڕێن،یا ئه‌و هه‌زاران خه‌ڵکانی په‌ناهه‌نده که ده‌بنه قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته. بۆیه ده‌بێت هه‌موو که‌سێک و ڕێکخراوێک که خۆی به به‌رگریکه‌ر له چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش ده‌زانێت ،له‌و ڕێکخراوانه‌دا خۆی ڕێکخراو بکات،حیزبه چه‌پ و کۆمۆنیستیه‌کان ڕێکخستنی تایبه‌تی په‌یوه‌ست به خه‌ڵکانی ئاواره و پهناههندهووه دروست بکه‌ن،بۆ ڕاوه‌ستاندنی ئه‌و هێرشانه که ده‌کرێته سه‌ر که‌سانی ئاوارهوو په‌ناهه‌نده، ته‌نها چاره‌سه‌ر یه‌کگرتووی و پشتگیریه‌کی سه‌رتاسه‌ری چینایه‌تیه.
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 8753 Comments (0)
![]() Write comment
|
په‌یڤی کلیک
| ئایا ده‌زانی ساڵانه 86 میلون که‌س زیاد ده‌بنه سه‌ر دانیشتوانی زه‌وی؟ |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
عەرەب مەکتەب دەرووخێنێ .Read more...
تورک کتێب دەسووتێنێ .
فورس ، رێ بەمین دەچێنێ.


