وێنه‌ی گاله‌ری

Login


Home سیاسی داهاتوومان.. له‌ سايه‌ی مه‌لا به‌ختيار و قه‌سيده‌ی بورده‌ی مام جه‌لال ـ دا
داهاتوومان.. له‌ سايه‌ی مه‌لا به‌ختيار و قه‌سيده‌ی بورده‌ی مام جه‌لال ـ دا Print E-mail
موحسن جوامير- سويد
User Rating: / 0
PoorBest 
سیاسی
Written by موحسن جوامير- سويد   
Friday, 17 July 2009 02:09


له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ سه‌ردانێکيدا بۆ ده‌ربه‌نديخان، به‌ڵێنی به‌ خه‌ڵکه‌که‌ داوه‌ که‌وا هه‌ر خانوويه‌کی تاپۆ نه‌کراو، تاپۆ ده‌کرێت، هاوکات له‌ گه‌رمه‌ی حه‌ماسه‌تدا بڕياره‌که‌ی خۆی ئیمزا کردووه‌. بێگومان ئه‌و کاره‌ی سه‌يدا ته‌نیا فه‌توای خۆی بووه‌ و ئه‌مه‌ش يه‌ک له‌ نيشانه‌کانی گه‌نده‌ڵی و بێسه‌روبه‌ریی حکوومه‌تێکه‌ که‌ کاره‌کانی هاکه‌زایین، هاوکات هه‌موو شتێک له‌ میلله‌تی خۆی ده‌شارێته‌وه‌ و گشت بودجه‌ و پڕۆژه‌کانی له‌نێو به‌ريک و جزدانی خۆیدا گلی داون، بێی ئه‌وه‌ی ڕۆژێ له‌ ڕۆژان ئه‌وه‌ی بنبه‌ڕێ بۆ خه‌ڵکی بهێنێته‌ سه‌ربه‌ڕێ.

گومان له‌وه‌دا نییه‌ مه‌لا به‌ختياريش يه‌ک له‌ ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌و سيسته‌مه‌ داڕزاو و مۆته‌که‌يه‌، ده‌نا چ حوکمڕانییه‌که‌ ئه‌وه‌ کاتێ به‌رپرسێکی حیزبی به‌ ئاره‌زووی خۆی و له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵچوون و بگره‌ چه‌پڵه‌ڕێزانێکی خه‌ڵکی بێئاو و کاره‌با و به‌له‌نگاز و ڕيسواکراودا، ده‌ستووری تاپۆکردنی زه‌ویی پێ بدرێ به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌ ڕواڵه‌ت کارێکی باشیشی کردبێت.؟ چونکه‌ هه‌نگاوی ئاوا ده‌بێ ئه‌ڵقه‌يه‌ک بێ له‌ زنجیره‌ کارێکی که‌ ده‌وڵه‌ت خۆی به‌رنامه‌ی سه‌رله‌به‌رانه‌ی بۆ داڕشتبێ، واته‌ هه‌موو کون و قوژبنێکی وڵاتی گرتبێته‌وه‌، ده‌نا ماقوول نییه‌ ئه‌م شارۆچکه‌يه‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی مه‌لا به‌ختيار بکه‌وێ و شارۆچکه‌ی ئه‌ولاترێش ده‌ستی به‌دبه‌ختی بخاته‌ ژێر چه‌نه‌ی خه‌فه‌ت و هه‌موو ده‌مێ گه‌فی هه‌ڵکه‌ندنی لێ بکرێت، هه‌ر چييه‌ حه‌زره‌تی مامۆستا سه‌ردانی ئه‌وێی نه‌کردووه‌.

ئه‌م کاره‌ پڕ له‌ هه‌ڵپه‌ و بێبه‌رنامه‌يه‌ی کاکه‌ مه‌لا، به‌ په‌له‌فرتێی پێش داڕووخانی يه‌کجاره‌کیی يه‌کێتیی ده‌زانم، که بۆگه‌نی کردووه‌ و‌ خه‌ریکه‌ هه‌ر ڕۆژێ په‌لێکی لێ ده‌پسێ، تابوورێکی لێ ده‌ترازێ و کۆمه‌ڵێ جاڕی ئاشبه‌تاڵی ده‌دا و بۆ مه‌کۆ و مه‌ڵبه‌ند و بنکه‌ی دی لووزه‌ ده‌که‌ن، به‌تايبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی مام جه‌لال له‌ ديداره‌کانی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا بڕوێش ده‌کا و له‌ مه‌دح و سه‌نای سه‌رۆکی هه‌رێمدا هه‌ر ده‌ڵێی قه‌سيده‌ی بورده‌ی که‌ له‌سه‌ر فه‌خری عاله‌م نووسراوه‌؛ ده‌خوێنێته‌وه‌.. وێڕای ئه‌و کاره‌  به‌ربڵاو و گه‌رماوگه‌رمانه‌ی هاوپه‌يمانانی ئه‌وان ده‌يانکه‌ن له‌ قیڕتاوکردنی ڕێگه‌وبانان، زێده‌کردنی وێستگه‌ی کاره‌با و به‌خشینی خه‌ڵاتان، که‌ هه‌ر ده‌ڵێی ڕۆژی جه‌ژنه‌ و تێیدا هه‌موو که‌س تێری پڵاو و گۆشت ده‌بێت، تومه‌ز گشتی به‌رتیلی ده‌نگدانه‌. ئه‌گه‌رچی له‌و بڕوايه‌دام ئه‌گه‌ر بهاتايه‌ ئه‌و چه‌ندين ساڵه‌، وه‌ک ئه‌م دوو سێ حه‌فته‌يه‌ی دوايی، کاری ئاوه‌دانی بکرايه‌، ئێسته‌ کوردستان شانی له‌ شانی وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌دا و ده‌با هه‌ر سه‌ڵه‌وات له‌ ديداری به‌رپرسان بدرايه‌.

له‌ ڕوانگه‌ی سه‌رنجه‌کانی گۆرینه‌وه‌، ده‌کرێ پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دابگرین که‌ ئه‌و موباله‌غه‌ زۆره‌ی مام جه‌لال و ئه‌و په‌له‌قاژه‌یه‌ی مه‌لا به‌ختيار و هه‌ڤاڵانی که‌ میلله‌تی پێ بۆڕ ده‌ده‌ن، له‌ داهاتوودا، هێدی هێدی، خوێنی نه‌ياران شيرینتر و ڕه‌زايان سووکتر ده‌که‌ن، هه‌روا زێتر ده‌که‌ونه‌ به‌ردڵان.. به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی ده‌سی له‌ بینه‌قاقای کورد ناوه‌، له‌زگه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ واڵا ده‌بێ که‌ بريتییه‌ له‌وه‌ی : ئه‌گه‌ر هاتوو میلله‌ت ـ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک ـ کارته‌کانی لێ تێکه‌ڵ بن، به‌وردی به‌سه‌رهاته تاڵه‌کان  نه‌خوێنێته‌وه‌، ده‌رس له‌ ئێسته‌ و ڕابوردوو وه‌رنه‌گرێ و سێبه‌رده‌ له‌ مستی هه‌ڵگرانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵیی بنجداکوتاو نه‌نێ، ئه‌ويش به‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر و لايه‌نی هه‌نووکه‌ و ڕابوردوو پاك و بێگه‌رد و ڕاسته‌قينه‌، ئه‌وا به‌دوور نازانرێ په‌يتاپه‌یتا به‌غدا گه‌رای خۆی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی بێبنه‌وانی کورده‌واری دابنێ و وا بکا کورده‌که‌ ـ به‌ حوببی دڵیه‌وه‌ ـ بیهێنێته‌وه‌ هه‌ولێرێ، زاته‌ن ئه‌زموونیشمان هه‌يه‌ له‌ مێژووی ئێسته‌ و به‌رێ.

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

یان دروست قسه‌ بکه یان به‌ عاقلانه ئه‌سکوت بکه!

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان