
| دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی موزیسیۆن سه‌لاح ره‌ئوف |
|
|
| دیمانه | |||
| Written by ستیڤان شه‌مزینانی- سلێمانی- سه‌ر‌نووسه‌ری نێوه‌ند | |||
| Sunday, 31 May 2009 03:22 | |||
|
هونه‌رمه‌ندی موزیسیۆن "سه‌لاح ره‌ئوف" له‌ریَی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر پرس وكیَشه‌كانی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردیی وره‌خنه‌ش له‌داموده‌زگا هونه‌رییه‌كان ده‌گریَت كه‌له‌روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كارناكه‌ن هه‌روه‌ك ره‌خنه‌ی له‌په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان ده‌گریَت له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند دروست ناكه‌ن، له‌به‌شی كۆتایی دیداره‌كه‌شدا جیا له‌باشكردنی پیَویستی ئۆركیَسترایه‌كی نیشتمانیی، تیشك ده‌خاته سه‌ر دوا پرِۆژه هونه‌رییه‌كانی خۆی كه‌به نیازه له‌زووترین ماوه‌دا به‌ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نیَت. ستیڤان:سه‌ره‌تا به‌پرسیاریَكی ته‌قلیدیی ده‌ستپیَده‌كه‌ین وده‌ڵیَین سه‌لاح ره‌ئوف كیَیه‌و كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی كامانه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی هونه‌رییه‌وه هه‌تاكو هه‌نووكه؟. سه‌لاح ره‌ئوف:ناوم "سه‌لاَح ره‌وف عه‌لی"یه. ساڵی 1951 له‌شاره‌زور (عه‌ربه‌ت) سلیَمانی له‌دایكبووم، ده‌رچووی خانه‌ی مامۆستایانم 1966 –1969. ده‌رچووی خولی شاره‌زایانی مۆسیقام له(به‌غداد) 1977- 1978، به‌پله‌ی ئیمتیازی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عیَراق. له‌خۆئاماده‌كردندام بۆ پیَشكه‌شكردنی لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی (پۆلیَنكردنی په‌یژه‌و فۆرمه‌كانی مۆسیقای كوردیی) كه‌بریتییه له‌پۆلیَنكردنی په‌یژه مۆسیقاییه‌كانی كوردستانی گه‌وره. شویَنی كاركردنم به‌مشیَوه‌یه بووه: ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلیَمانی (1968)، ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای چالاكی هونه‌ریی په‌روه‌رده‌ی سلیَمانی وه‌ك ئامیَرژه‌ن ومامۆستایه‌ك 1968. دامه‌زریَنه‌ری تیپی مۆسیقای پیره‌میَرد (1977-1991). په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلیَمانی، به‌شی مۆسیقا، وه‌ك دامه‌زریَنه‌ریَك ومامۆستایه‌كی وانه‌كانی پراكتیكی وتیۆریی كارم كردووه 1983- 1997. ئه‌ندامی كارای تیپی مه‌ڵتی كه‌لتوری هۆڵه‌ندیی (میودانتا) هۆڵه‌ندا ( 1998). ئه‌ندامی ;ارای تیپی سیمفۆنی ئه‌پڵدۆرنی هۆڵه‌ندیی (2000)، راهیَنه‌ری مۆسیقای تیپی هونه‌ری میللی نه‌ته‌وه‌یی سلیَمانی 2004-2008، به‌رِیَوه‌به‌ریَتی چالاكی هونه‌ری په‌روه‌رده‌ی سلیَمانی و سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ریی 2004-2008. كاره رۆشنبیرییه‌كانم به‌مشیَوه‌یه‌یه: به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی چاپكردنی چه‌ند په‌رتوكیَكی هونه‌ریی. له‌وانه: یه‌كه‌م: فیَربوونی كه‌مانچه (1979). دووه‌م: تیۆره‌كانی مۆسیقا (1989). سیَیه‌م:پۆلیَنكردنی په‌یژه‌كانی مۆسیقای رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست. چواره‌م: بلاَوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی هونه‌ریی له‌زۆربه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه كوردییه‌كاندا. خاوه‌نی چه‌ندین كاری هونه‌رییم به‌مجۆره: له‌تیپی مۆسیقای سلیَمانی به‌شدارییم كردووه : - له‌هه‌موو بۆنه‌و فیستڤاڵه‌كانی تیپ له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی سلیَمانی .( 1969 – به‌رده‌وام تائیَستاش). -دانانی ئاواز وئاماده‌كردنی مۆسیقا بۆ زۆربه‌ی گۆرانیبیَژانی تیپ. له‌وانه "كه‌ریم كابان. عوسمان عه‌لی. عه‌دنان كه‌ریم. ئه‌سعه‌د قه‌ره‌داخی. په‌یمان عومه‌ر. عه‌باس محه‌مه‌د. ئالاَ عومه‌ر. دیاری قه‌ره‌داخی، ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده". -دانانی چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌ك وتۆماركردنیان له‌میدیاكاندا، له‌وانه: مۆسیقای تانجه‌رۆ. مۆسیقای لاوك. مۆسیقای ژاڵه و چه‌ندین ئاوازی تریش.
-وه‌كو كادریَكی به‌رِیَوه‌بردن له‌تیپدا چه‌ند جاریَك كارم كردوه وه‌ك(سكرتیَری تیپ. ژمیَریاری تیپ. به‌رِیَوه‌به‌ری ئیداره‌ی تیپ. به‌رِیَوه‌به‌ری هونه‌ریی). هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كات وه‌كو ئه‌ندامیَكی چالاكی لیَژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ریی كارم كردووه. له‌به‌رِیَوه‌به‌ریَتی چالاكی هونه‌ریی له‌سلیَمانی به‌مشیَوه‌یه كارم كردووه: یه‌كه‌م:كردنه‌وه‌ی خولی فیَربونی ئامیَره مۆسیقاییه جیاجیاكان له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1977وه، دروستكردنی تیپی مۆسیقای پیره‌میَرد (خۆبه‌خشانه) پیَگه‌یاندنی زۆر له‌مۆسیقازانه‌كانی ئیَستا. به‌شداریكردنی ئه‌وتیپه له‌ناو شاری سلیَمانی وهه‌موو فیَستڤاڵه‌كانی سه‌رانسه‌ری عیَراق. دووه‌م: تۆماركردنی پتر له‌دوو كاسیَتی گۆرانی مندالاَن و بلاَوكردنه‌وه‌یان له‌میدیاكاندا.
سیَه‌م:به‌ده‌ستهیَنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی ولاَتی عیَراق وه‌كو تیپیَكی مۆسیقا‌و هه‌روه‌ها وه‌ك تۆماركردنی چه‌ند - هاوكاریكردن له‌دامه‌زراندنی به‌شی مۆسیقای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلیَمانی. وتنه‌وه‌ی وانه پراكتیكییه‌كان بۆ ئامیَره‌كانی مۆسیقایی وه‌ك (كه‌مان. چه‌لۆ. كلارنیَت).
-وتنه‌وه‌ی وانه تیۆرییه‌كانی وه‌ك (تیۆری مۆسیقای گشتی وچیَژی مۆسیقا‌و كۆرِاڵ وسۆڵفیَج بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی خویَندن. *دروستكردنی تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان وبه‌شداریكردن له‌چالاكییه‌كانی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه له‌ساڵی 1991وه. له‌وانه یادی یه‌كه‌مین ساڵرِۆژی ته‌له‌فزیۆن ودانانی ئاواز بۆ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبیَژ: ئازاد خانه‌قینی (كۆراڵی شایی شه‌هید). ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، بۆیه‌كه‌مین جار گۆرانی (هاواری مناڵانی هه‌ڵه‌بجه) تۆماركرد.
*به‌شداریكردنی ئه‌وتیپه له‌یادی شه‌هیدی سه‌ركرده (شه‌هید ئارام) به‌چه‌ند ئاوازیَكی گونجاو. *دانانی ئاواز بۆ زنجیره درامای ژاڵه (تیپی نواندنی سلیَمانی). زنجیره درامای گولاَڵه (كۆمه‌له‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كورد مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلیَمانی). زنجیره درامای مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی. زنجیره درامای چاره‌نووسی ئاده‌میزاد (تیپی نواندنی سلیَمانی). *چیرۆكی نواندنی چرا،زۆر شانۆگه‌ریش له‌وانه: پۆنتیلاو ماتی، مانگی ئاوابوو، شانۆگه‌ری دادگا (تیپی شانۆی سالار)، كاتیَ هه‌ڵۆ به‌رز ئه‌فرِیَ (تیپی شانۆی سالار)، مه‌لای جزیری (تیپی شانۆی سالار)، شانۆگه‌ری گالیلۆ گالیلی (كۆمه‌له‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كورد مه‌لبه‌ندی گشتی سلیَمانی)، چه‌ندینی تریش. *دانانی ئاواز بۆ یه‌كه‌مین فلیمی سینه‌مایی كوردیی (نیَرگز بووكی كوردستان) له‌ده‌رهیَنانی جه‌عفه‌ر عه‌لی. *دانانی ئاواز بۆ چه‌ندین گۆرانیبیَژ، له‌وانه: تارا ره‌سوڵ، ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده، ئالان عومه‌ر، ئاڤان جه‌مال. *له‌ساڵی 2007و له‌رۆژیادی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال، له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلیَمانی كاریَكی هونه‌ری سه‌باره‌ت به‌مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال (گۆرِستانی چراكان، هۆنراوه‌ی شیَركۆ بیَكه‌س)، كه‌نزیكه‌ی 50 ده‌قیقه‌یه‌و له‌پیشاندانیَكی تایبه‌تیدا به‌هاوكاریی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلیمانی به‌شی مۆسیقا و تیپی هونه‌ری میللی سلیَمانی له‌و یاده‌دا به‌ئه‌نجام گه‌ییَنرا. ستیڤان:شاره‌زایانی هونه‌ری كوردیی زۆرینه‌یان ره‌شبینن وپاشه‌رِۆژیَكی نادیار‌و خراپ بۆ هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردیی پیَشبینی ده‌كه‌ن، هه‌ن پیَیانوایه له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو ده‌یه‌ی تردا هونه‌ری مۆسیقای كوردیی له‌بۆته‌ی هونه‌ره‌كانی فارسی وعه‌ره‌بی وتوركیدا ده‌تویَته‌وه، به‌شیَوه‌یه‌كی گشتیی زۆرینه‌ی شاره‌زایان برِوایان وایه تاكو دۆخه‌كه به‌مجۆره بیَت هونه‌ری مۆسیقای كوردیی هه‌ر بۆ دواوه ده‌گه‌رِیَته‌وه، ئیَوه وه‌ك میوزیسون ومۆسیقاریَك چۆن سه‌یری پاشه‌رِۆژی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردیی ده‌كه‌ن؟. سه‌لاح ره‌ئوف:من گه‌شبینم به‌وه‌ی كه‌میلله‌تی كورد له‌هه‌زاران ساڵه‌وه هونه‌ری مۆسیقای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، له‌به‌ر پته‌ویی بناغه‌و ره‌سه‌نی هونه‌ره‌كه‌ی مۆركی ره‌سه‌نایه‌تی پاریَزراوه، له‌راستیدا ده‌ستگایه‌ك یان به‌شیَكی گرنگ له‌ده‌سه‌لاَت ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌ی له‌ئه‌ستۆیه، هونه‌ر بۆدواوه ناگه‌رِیَته‌وه، به‌لاَم ده‌توانیین بڵیَین به‌هۆی نه‌زانین وكه‌م فراوانی ئاستی رۆشنبیریی هونه‌ریی، هونه‌ره‌كه‌مان له‌ئاسته‌كه‌ی خۆیدا ده‌میَنیَته‌وه، رام وایه سه‌دان كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی نویَ بكریَته‌وه، كه‌بووه پیشانده‌ری ئاستیَكی نزمی هونه‌ره‌كه‌مان ئه‌وا كاریَكی خراپه، من ده‌ڵیَم ئاستی نزم، له‌ئاستی میلله‌تانی دنیادا مه‌به‌ستمه، بامن ئه‌مرِۆ له‌شاری سلیَمانیدا ده‌یان گروپی راپ وجۆره‌كانی مۆدیَرنیزمی هونه‌ری گه‌لانی تر هه‌بن، لای من ناكاته ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدریَت چۆن ناسنامه‌یه‌كی شیاو وله‌بار بۆ هونه‌ری كوردیی ده‌رِه‌خسیَت، به‌داخم له‌وه‌ی كه‌خۆمان ئاستی رۆشنبیریی هونه‌رییمان فراوان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وساتانه‌ی كه‌خۆمان به‌مۆدیَرینزمی مۆسیقایی ده‌بینینه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین سیمفۆنیه‌كی مۆتزارت یان بتهۆڤن بژه‌نیین، ئه‌مه له‌به‌شی ئه‌نسترۆمینتاڵدا، هه‌روه‌ها له‌به‌شی گه‌رویی، په‌لاماری راپ وجۆره فۆرمه‌كانی تری گه‌لانی تر ده‌ده‌ین، به‌داخه‌وه لای ئیَمه بیری پرۆفیشۆناڵمان نییه، ئه‌و بیره نویَیه‌ی به‌ئاوی به‌نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌وه گه‌شه‌ی سه‌ندبیَ، ئه‌و بیره نویَیه پرۆفیشۆناڵه كه‌هونه‌ره‌كه‌مان له‌م ئاسته‌ی ئیَستای به‌ره‌وباشتر ده‌ترازیَنی، ئه‌و ترازاندنه‌ش به‌هۆی زانین وگۆشبوونی هونه‌رمه‌ندان به‌زانسته نویَكانی هونه‌ره كه رۆژانه زانستی نویَ له‌دایكده‌بن، كه به‌هه‌موویان ده‌بنه دروستبوونی پیَناسه‌یه‌كی جوان بۆ هونه‌ر، به‌رِای من پیشاندانی كاریَكی سیمفۆنی له‌شاره‌كه‌مدا ، شیاوه به‌لاَم هیچ له‌ئاستی هونه‌ره‌كه‌ی خۆمان فراوانتر ناكات، سه‌دان گروپی راپ وجۆره نویَكانی میلله‌تانی تری هونه‌ری گۆرانی، له‌ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی هونه‌ره‌كه‌ی ئیَمه زیاد ناكات، هه‌زاران مۆركی توركی وعه‌ره‌بی وفارسی له‌سه‌دان ساڵه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی ئیَمه به‌گرانی نه‌بووه، ئیَستاش هه‌ر نابیَ، گه‌ر ئیَمه میلله‌تیَكی خاوه‌ن پلان بین، پلانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك ...، ئیَمه له‌سه‌دان ساڵه‌وه، هه‌ر میلله‌تیَكی ژیَرده‌سته بووین، به‌لاَم من گه‌شبینم به‌وه‌ی، گه‌ر ئه‌مرِۆش نه‌بیَ، سبه‌ینیَ كه‌سانی گۆشكراو به‌بیری نه‌ته‌وه‌یی، دیَنه گۆرِه‌پانه‌كه‌وه‌و ئاستی فراوانی وئاستی به‌زانستیكردن وئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی هونه‌ره‌كه‌مان له‌پیَشی پیَشه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانیاندا ده‌بیَ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاراستن وگه‌شه‌سه‌ندنی هونه‌ر ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته، له‌ریَی پلانی شیاو وله‌بار وخۆشكردنی زه‌مینه بۆ كاری هونه‌ریی به‌پیَز، هونه‌ره‌كه‌مان ئاستی فراوانتر ده‌بیَ. ستیڤان:مۆسیقای كوردیی ئه‌مرِۆ بووه‌ته پاشكۆی گۆرانی، یان به‌زمانیَكی تر بڵیَین مۆسیقا له‌ولاَتی ئیَمه‌دا بابه‌ت و هونه‌ریَكی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو به‌شیَكه له‌پیَویستییه‌كانی گۆرانی، كه‌وابوو ئاشكرایه مۆسیقا یه‌كیَكه له‌بنچینه وپیَكهاته‌كانی گۆرانی، ئایا ئه‌گه‌ر باره‌كه هه‌ر به‌م فۆرمه برِواته پیَشه‌وه مانای ئه‌وه نییه مۆسیقایه‌ك له‌بووندا نامیَنیَت ناوی مۆسیقای كوردیی بیَت؟ ئایا ئیدی كوشتنی مۆسیقا لیَره‌وه نابیَته پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی؟. سه‌لاح ره‌ئوف: من رام وایه گۆرانی به‌شیَكی زیندووی هونه‌ری مۆسیقایه، وه‌كوو ئاشكرایه مۆسیقا به‌هۆی له‌رینه‌وه‌یه‌كی ریَكوپیَك له‌ته‌نیَكی شیاو وله‌بار دروست ده‌بیَ، جا ئه‌و ته‌نه ئامیَریَكی مۆسیقایی یان گه‌رووی ئاده‌میزاد بیَت جیاواز نییه، هه‌رچه‌نده به‌كارهیَنه‌ره‌كه‌ی ئاستی به‌رزی ئه‌و مۆسیقایه ده‌رده‌خا، جا لیَره‌وه ده‌توانین بڵیَن گه‌ر گه‌رووی ئاده‌میزاد ئامیَره‌كه بوو ئه‌وا جۆری گۆرانییه، گه‌ر ئامیَریَكی مۆسیقا ده‌نگه‌كه‌ی په‌یداكرد ئه‌وا جۆری (ئه‌نسترۆمیَنتاڵی) ئامیَرییه، به‌هه‌ردوو شیَوازه‌كه ده‌وتریَ مۆسیقا، جا مۆسیقای گه‌روویی (گۆرانی) یان ئامیَریی هه‌ر مۆسیقایه. ئازیزم لیَدوان له‌م بابه‌ته روونكردنه‌وه‌ی زۆری ده‌ویَ، به‌لیَدوانیَكی ئاوا كورت كۆتایی نایه‌ت، به‌لاَم به‌كورتی په‌ره‌نه‌سه‌ندنی شاره‌زایی له‌كاری ئه‌نسترۆمینتاڵیدا وای كردووه شیَوازه مۆسیقاییه‌كه‌مان هه‌ر له‌شیَوازی گۆرانیدا بمیَنیَته‌وه، له‌و كه‌موكورِییانه: نه‌بوونی فۆرمی مۆسیقایی ئه‌نسترۆمیَنتاڵی، یان به‌گشتی پابه‌ندبوونی مۆسیقاكه‌مان به‌شیَوازی فۆرمی فۆلكلۆریی كه‌فۆرمیَكی گه‌رووییه، نه‌ك ئامیَریی، توانراوه له‌م گه‌رووه‌وه بۆ ئه‌و گه‌رووی تر بگویَزریَته‌وه‌و بپاریَزریَ، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی پاراستنی، له‌به‌رئه‌وه‌ی جۆری تر‌و هۆكاری تری پاراستنیانمان نه‌بووه، به‌كورتی مۆسیقا به‌شیَك نه‌بووه له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌واتایه‌كی تر هونه‌ر به‌گشتی وهونه‌ری مۆسیقا به‌تایبه‌تی، وه‌كو جۆریَ له‌جۆره‌كانی سات به‌سه‌ربردن به‌كاربراوه، كه له‌راستیدا لای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك هونه‌ر به‌شیَكه له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هونه‌ر پیَناسه‌و پیشاندانی فراوانی ئاستی رۆشنبیریی وكولتووریی بگره هه‌موو گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌جیهانی ده‌وروبه‌ری له‌ئه‌ستۆیه. ستیڤان:بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه‌و زۆرتر له‌جاریَك قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مۆسیقاژه‌ن یان راستتر بیڵیَم ئاوازدانه‌ری كورد توانای ئه‌فراندن وداهیَنانی هونه‌ریی نییه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی كه‌مه‌و به‌مانای وشه‌ش زۆرینه‌یان نه‌خویَنده‌وارن، بۆیه په‌نابردنه به‌ر ئاوازی میلله‌تانی تر بۆته كاریَكی سروشتی، من پرسیار ده‌كه‌م تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك بۆمان هه‌یه سوود له‌كولتووری گه‌لانی تر وه‌ربگرین وهونه‌ره‌كه‌یان ئاویَزانی هونه‌ری خۆمان بكه‌ین؟. سه‌لاح ره‌ئوف: ئه‌مه پرسیاری كه‌سیَكی هۆشمه‌نده، من له‌كۆتایی پرسیاره‌كه‌وه ده‌چمه ناو باسه‌كه‌وه. ئازیزم له‌سه‌دان ساڵه‌وه به‌هۆی بنده‌ستی میلله‌ته‌كه‌مان له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌یدا، زۆر له‌كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ناوی گه‌لانی به‌تایبه‌تی توركه‌وه بلاَوبۆته‌وه، لیَره‌دا نموونه‌یه‌ك: جاریَك له‌گازینۆیه‌كی ئه‌نقه‌ره، چه‌ند ئامیَرژه‌نیَك و دوو گۆرانیبیَژ شه‌وه‌كه‌یان رازانبۆوه، به‌رِاستی هونه‌ركار بوون، ئاوازه كوردییه به‌ناوبانگه‌كانی كه‌له‌سه‌ر زاری هه‌موو كوردیَكه ده‌یانچرِی، منیان بردبۆوه بۆ ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كانی سلیَمانی وهه‌لیَر وكه‌ركووك وزۆر ناوچه‌ی تری باشووری كوردستان، پاش ماوه‌یه‌ك پرسیارم له‌گۆرانیبیَژیَكیان كرد، تا ناسنامه‌ی ئه‌وگۆرانییانه‌م پیَ بڵیَ، وتی ئه‌وانه گه‌له‌ری توركین، منیش وتم نا، ئه‌وانه فۆلكلۆری (گه‌له‌ری، به‌زمانی باكوور) كوردیین، چرپاندی به‌گویَمدا وی ئه‌ز دزانم، به‌لاَم یاساغه نه‌كارم بیَژم كوردییه، ئازیزم ئالیَره‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستپیَده‌كا، ئه‌وساته‌ی ده‌سه‌لاَت بووه پاریَزه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ترست نه‌بیَ. جا برای ئازیز سه‌دساڵ خزمه‌تی هونه‌ری بیَگانه بكه‌ین، پاشان پاداشته‌كه‌ی یه‌ك دیناری ته‌زویر ناكات، هه‌ر زۆر به‌ئاسانی باوه‌نخون ده‌كریَته‌وه، بۆیه خۆپاراستنمان له‌و باره‌یه‌وه پیَش ئه‌وه‌ی ئه‌ركیَكی نه‌ته‌وه‌یی بیَت بۆ كه‌سایه‌تی خۆشمان باشتره، كورد ده‌ڵیَ:
سه‌دساڵ بكه‌ی بیَگانه په‌رستی .. پاشان هه‌ردیَنی نوشوستی ئه‌وه راستییه‌كی نه‌گۆرِه، من گه‌ر ئه‌مرِۆ بۆم بكریَت ئاستی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌به‌مه ئاستی مۆسیقای جیهانی، به‌لاَم چۆن؟ به‌رِوانگه‌ی خۆم؟ یان به‌شیَوه‌یه‌كی زانستی پته‌و بیر له‌كاره‌كه به‌پیَوه‌ره جیهانییه‌كه ده‌كه‌مه‌وه، ترسه‌كان لیَره‌وه ده‌ستپیَده‌كه‌ن، سامناكیی ئه‌وه‌یه مرۆڤ ئاستی توانا‌و رۆشنبیریی خۆی نه‌زانیَ، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌رك به‌ئاستی توانای خۆی نه‌كات، ترسناكتره له‌وه‌ی كه كارناكا، هه‌رده‌م نه‌زان زه‌ره‌رمه‌ند بووه، لای من گرنگ ئه‌وه نییه چه‌ند ده‌زانی، گرنگ ئه‌وه‌یه، كه‌م بزانی به‌لاَم باش بیزانی، ئه‌مه دروشمی تاكی رۆشنبیره، به‌هاكان به قه‌واره نین، ترسناكی تاكی كورد ئه‌وه‌یه خۆی له‌هه‌موو بواریَكدا به‌زانا ده‌زانیَ، ده‌رچوویه‌كی كۆلیژی كشتوكاڵ لای ئاسانه ببیَته وه‌زیری رۆشنبیریی، یا پاش ئه‌و پۆسته بكریَته وه‌زیری داد، ترسناكییه‌كه لیَره‌وه‌یه، زانست لای ئیَمه ئاستیَكی دیاریكراوی هه‌یه، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كاركردنیش ناكریَته پیَوه‌ری زانایی، كاركردنه‌كانیش كاریَكی ئه‌فراندن نین، هیَشتا هونه‌ر لای میلله‌تی ئیَمه له‌ئاستی هه‌ستكردندا ماوه‌ته‌وه، زۆری ماوه، به‌داخه‌وه ده‌ڵیَم تائه‌گاته ئاستی هۆشمه‌ندیی وزانستی، كه له‌ئاسته به‌رزه‌كانی هونه‌ره، ئاستی هه‌موو كاریَكی هونه‌ری گه‌واهی توانای به‌هره‌مه‌ندیی كاراكته‌ره‌كه‌یه‌تی، هونه‌ر به‌پیاهه‌ڵدان وباسكردن نییه، كاری ئه‌فراندنی هونه‌ریی، له‌هه‌ستیَكی به‌هره‌داره‌وه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نریَ، هه‌رچه‌نده كه‌ره‌سه‌كانیش له‌ئه‌نجام گه‌یاندنه‌كه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بیینن. ستیڤان:له‌سه‌ر رووپه‌رِی رۆژنامه‌كان وسایته‌كانی ئینته‌رنیَت هه‌زران جار وتراوه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی وده‌زگا هونه‌رییه حكومی وناحكومییه‌كان، زیاتر بایه‌خ به‌كاری ته‌قلیدیی وباو ده‌ده‌ن، به‌پیَچه‌وانه‌وه نه‌ك یارمه‌تی پرِۆژه‌ی هونه‌ریی وئه‌كادیمیی ناده‌ن چونكه لیَی تیَناگه‌ن دژایه‌تیشی ده‌كه‌ن، لیَره‌دا مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بپرسین رۆڵی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی له‌و پاشاگه‌ردانییه‌دا چییه ئه‌مرِۆ به‌رۆكی هونه‌ری كوردیی به‌گشتیی ومۆسیقاو گۆرانیی به‌تایبه‌تی گرتۆته‌وه؟. سه‌لاح ره‌ئوف:ئازیزم برِوات هه‌بیَ ئه‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌یاندا بیَت هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لیَده‌زانن وپلاندانه‌ری باش نییه، یان به‌رِاشكاویتر نازانن وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كاره سه‌ره‌كییه‌كانی چین؟، كه هه‌مووی له‌ژیَر یه‌ك دروشمی بچو‌وكدا خۆی ده‌گریَته‌وه ئه‌ویش (رۆشنبیریی وهونه‌ر پیشانده‌ری رواڵه‌تی جوانی نه‌ته‌وه‌یه)، ئه‌مه هه‌رله سه‌ره‌تای دروستبوونی وه‌زاره‌ته‌كان تائیَستاش كاره‌كان هه‌روا ده‌رِۆن، من رام وایه هه‌موو شتیَك بیَ پلانی گونجاو، به‌چه‌واشه‌یی ده‌رِوات، هه‌روه‌ها كه‌سانی خه‌مخۆرو به‌ئه‌مه‌ك، كه‌سانیَكه به‌بیری نه‌ته‌وه‌یی گۆشكرابن، ده‌ستبه‌كاربن، ئازیزم من رام وایه گه‌وره‌ترین هۆكار له‌چه‌واشه‌كردنی ئه‌و داموده‌ستگایانه جگه له‌بیَ پلانی پته‌ویی خۆیان، هونه‌رمه‌ندانیش چه‌واشه‌كاری یه‌كه‌می ئه‌و داموده‌ستگایانه‌ن، نموونه زۆرن، هه‌ر له‌باس نایه‌ن، تا ئیَستاش هونه‌ر له‌خزمه‌تی تاكه كه‌سیدایه، هونه‌ر نه‌بۆته هۆكار بۆپیشاندانی رواڵه‌تی جوانی نه‌ته‌وه، من رام وایه له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وده‌رك نه‌كردن به‌پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هونه‌ریش وهونه‌رمه‌ندانیش وداموده‌سگا هونه‌رییه‌كانیش له‌پیَناوی كه‌سیَتی خۆیان كار یان كاری هونه‌ریی ده‌كه‌ن، به‌واتای هه‌ركه‌سه‌و بۆخۆی، هه‌رچه‌نده به‌جۆریَك ئه‌مه ره‌وایه به‌لاَم مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه هه‌رئه‌وه نه‌بیَ، ره‌وایه هونه‌رمه‌ند گه‌ر ئه‌فراندنیَكی كرد پاداشت وه‌رگریَ، یان ریَی بۆ خۆشبكریَت تا ئه‌فراندنیَك بكات، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یان تاقیكردنه‌وه‌ی تاڵ به‌ره‌و رووی ده‌سگاكان بۆته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ بیَ پلانی خۆیان ودووباره چه‌واشه‌كردنیان له‌لایه‌ن كه‌سانی به‌ناو هونه‌رمه‌ند، بۆیه زه‌مینه‌كه وای لیَهاتووه. جا گه‌ر ئه‌ودام وده‌سگایانه به‌پلانی شیاو وله‌بار و له‌رِوانگه‌ی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌وه كاره‌كانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ئه‌وا جیَگه‌ی دز و درۆزن و هیچ له‌بارانه‌بوو نامیَنیَ. ستیڤان:له‌كوردستان له‌هه‌ر چوار شاره سه‌ره‌كییه‌كه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان هه‌یه‌و له‌هه‌ریه‌كیَكیاندا نزیك به‌هه‌زار قوتابی هه‌ن، به‌لاَم ئه‌م په‌یمانگایانه سالاَنه له‌بری به‌رهه‌مهیَنانی هونه‌رمه‌ند، سه‌دان مامۆستای كه‌م ئه‌زموون كه‌هیچ كاریَكیان بۆ نادۆزریَته‌وه ده‌رده‌چیَنیَت، كه‌وابوو خه‌له‌لیَكی زۆر له‌سترۆكتۆری په‌یمانگاكاندا هه‌یه، پرسیار ده‌كه‌م چۆن ده‌توانین هونه‌رمه‌ند به‌شیَوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌ریَی په‌یمانگاكانه‌وه پیَبگه‌یه‌نین؟. سه‌لاح ره‌ئوف:برام له‌هه‌ر چوار شاره‌كه به‌هه‌رحاڵ، به‌لاَم ئیَستا وه‌كو بیستوومه، له‌كه‌لارو خانه‌قین ورانیه وكۆیه وچه‌ند شویَنیَكی تریش هه‌یه، ئازیزم ئه‌مه‌ش هه‌ر بیَ پلانییه، زانستیش به‌گشتی گیری به‌ده‌ستی نه‌زانه‌وه خواردووه، من له‌بیرمه له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی هه‌شتا به‌هۆی هه‌وڵی چه‌ند كه‌سیَكی به‌رِاستی به‌ئه‌مه‌كی میلله‌ته‌كه‌م جه‌خت له‌كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلیَمانی كرایه‌وه، هۆكار زۆر بوو به‌و ریَگه‌پیَدانه، زۆر كاریگه‌ریی هه‌بوو بۆ پاراستنی ئاستی هونه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه، كه وه‌كو ده‌یزانین له‌پاڵ فیَربوونی ئاستی هونه‌ری جیهانی پاریَزه‌ریَكی باشی هونه‌ری كوردیی بوو، هه‌ر هیچ نه‌بیَ له‌مانه‌وه‌ی له‌وئاسته دیاریكراوه‌ی ئه‌وسادا كه‌ناومان نابو هونه‌ری به‌رگریی، به‌لاَم ئیَستا چ سه‌رده‌مه‌كه‌و چ میلله‌تیش به‌و ئاسته رازی نابن، بۆیه ده‌بیَ كه‌سانی شیاو كه‌خاوه‌نی هه‌ستیَكی نه‌ته‌وه‌ین به‌پلانیَكی شیاوی نه‌یَخواز وله‌بار بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ریَگا به‌كردنه‌وه‌ی له‌و جۆره ده‌ستگایانه بده‌ن، دووباره پیَویسته هه‌ندیَ شتی تریش هه‌یه لامان روون بیَت، ئه‌ویش هونه‌ر یان توانای هونه‌ری گه‌ر به‌هه‌ویَنی زانست په‌روه‌رده‌كرا ئه‌وا ئه‌فراندن دروستده‌بیَت، لیَره‌ش زۆرن له‌وانه‌ی ده‌رچوی كۆنسه‌رفاتۆریَۆم وشویَنه هونه‌رییه‌كانی ترن، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان به‌هره‌دار نین، ئه‌وا پله زانستییه‌كه‌ش هه‌ر وه‌كو نامیلكه‌یه‌كی بچووك له‌گیرفانیان ده‌میَنیَته‌وه، هیچ ئه‌فراندنیَكی لیَ به‌دیناكریَ، گه‌ر كاری چه‌واشه‌كاریش نه‌كه‌ن. ئازیزم له‌نیشتمانه‌كه‌ی من وتۆدا خه‌ڵكی به‌دوای بژیَویدا ده‌گه‌رِیَ، جا ئه‌و بژیَوییه چۆن په‌یدا ده‌كا گرنگ نییه، برام له‌یه‌كیَ له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلیَمانی/به‌شی مۆسیقا من سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رگرتن بوم له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا، كیژیَك وه‌رنه‌گیرا، كه‌كچی خاڵی خۆم بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی من نه‌مهیَشت كه‌سی لیژنه‌كه بزانن كچی خاڵمه، بۆیه به‌توانای خۆی وه‌رنه‌گیرا، تا ئیَستاش خاڵم من به‌هۆكار ده‌زانیَ وله‌گه‌ڵم نادویَ، به‌لاَم لای من ئاساییه یه‌ك كه‌س لیَم برِه‌نجیَ، نه‌ك كه‌سیَك په‌روه‌رده بكه‌م میلله‌تیَك برِه‌نجیَنیَ. ستیڤان:ئه‌گه‌رچی هه‌ژده ساڵه‌و وا خه‌ریكه ماوه‌كه زیاتریش ده‌بیَت، باشووری كوردستان ئازاده، به‌لاَم ئه‌م ئازادییه سیاسییه هیچ كرانه‌وه‌و پیَشڤه‌چوونیَكی به‌هونه‌ر نه‌به‌خشیوه، راسته به‌ژماره هونه‌رمه‌ندان له‌جاران زیاترن به‌لاَم له‌رووی چۆنایه‌تییه‌وه كاره‌كان به‌ریَژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌بینریَن، تا ئه‌وه‌ی ئۆركیَسترایه‌كمان نییه ناوی ئۆركیَسترایه‌كی ئه‌كادیمیی كوردستان بیَت، هۆڵیَكمان نییه تایبه‌ت بیَت به‌كۆنسیَرت، ته‌نانه‌ت شتیَك نییه ناوی كۆنسیَرتی مۆسیقیی بیَت، ئایا ئه‌مه له‌یه‌كیَك له‌ماناكانیدا كۆڵه‌واریی خودی ئه‌و تاكه ناگریَته‌وه به‌هونه‌رمه‌ند ناوزه‌د ده‌كریَت؟. ئایا مانایه‌كی تری ئه‌وه نییه خه‌ڵكی ئیَمه هۆشیارییه‌كی نزم وتیَگه‌یشتنیَكی ته‌قلیدییان له‌مه‌رِ هونه‌ر هه‌یه؟. سه‌لاح ره‌ئوف:ئه‌ی بۆنه‌ڵیَین به‌شیَكی گه‌وره‌ی زمانی ساز‌و ئاواز (مۆسیقا) له‌بار براوه، كه هونه‌ری مۆسیقای ئه‌نسترومیَنتاڵییه؟ هه‌ر ئاستی هونه‌ری گه‌رووییمان به‌رده‌وامه وئه‌ویش به‌و ئاسته‌ی كه‌ئیَستا هه‌یه‌تی. به‌لاَم من واناڵیَم،، ئه‌ی ئه‌وه‌نییه چه‌ندین ساڵه له‌وه‌زاره‌تی پیَشمه‌رگه ئۆركسترای سیمفۆنی هه‌یه، جاگه‌ر ئۆركسترای فوویی بوایه كه‌له‌هه‌موو جیهاندا هه‌روایه‌و ئاسایی بوو، به‌لاَم وه‌زاره‌تی پیَشمه‌رگه‌و ئۆركسترای سیمفۆنی،،؟ برام ئه‌وه پلاندانانه‌كانی ئیَمه‌یه، من له‌وه ده‌ترسم ئۆركسترای فوویی (هه‌وایی) وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بیگریَته ئه‌ستۆ. هونه‌ری ئیَمه بوونی هه‌یه، به‌لاَم گه‌شه‌ی نه‌سه‌ندووه، ئه‌مرِۆ ئه‌گه‌ر ئۆركیَستی سیمفۆنیشمان هه‌بیَ، ده‌بیَ كاری هونه‌ری میلله‌تانی جیهان دوباره‌بكه‌ینه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش زیانبه‌خش نییه ئه‌وه‌ش وبگره ئاستی هونه‌ری گه‌لانمان لا ئاشنا ده‌بیَت، به‌لاَم ئه‌و رۆژه‌ی به‌هۆی كه‌سانی به‌هره‌دار فۆرمی مۆسیقای كوردیی بۆ ئۆركیَستی سیمفۆنی دابنریَ ئه‌وا سه‌دجار له‌بارترو شایسته‌ی ده‌ستخۆشیكردنه، به‌لاَم ئه‌و ئه‌فراندنه كاری كه‌سی به‌هره‌مه‌ندی نه‌ته‌وه په‌رسته نه‌ك خۆپه‌رست، كورد ئه‌ڵیَ:
ته‌شی ریَس ته‌شی ریَس بیَت به‌لاَم ئیَستا ئیَمه گرفتمان خوریه‌كه‌یه، كه‌نیمانه، له‌وانه‌یه كه‌ره‌سه‌ی رستنه‌كه‌مان هه‌بیَت به‌لاَم چی برِیَسیین،؟ كام خورییه؟. ستیڤان:شاراوه نییه هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردیی تیَكه‌لاَوی سیاسه‌ت بووه، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌پارتیَكی سیاسییه‌وه نزیكن هه‌میشه كاره‌كانیان بۆ مه‌یسه‌ر ده‌كریَت وبه‌پیَچه‌وانه‌شه‌وه. پرسیاری سه‌ره‌كیی له‌وه‌دایه: ئه‌م رامیارییه دواكه‌وتووه له‌به‌رانبه‌ر هونه‌ر له‌كوردستاندا په‌یرِه‌و ده‌كریَت هۆیه‌كی دواكه‌وتنی هونه‌ری كوردیی نییه؟. سه‌لاح ره‌ئوف:ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌تیۆری سیاسه‌ت لنگاوقوچ بووه، له‌رِاستیدا سیاسه‌ت ده‌بیَ هۆكاریَكی جوان بیَت بۆ باشكردنی باری كۆمه‌ڵ. به‌لاَم له‌وه ئه‌چیَ ئیَستا كۆمه‌ڵ وسامانی نه‌ته‌وه‌یی هۆكاریَكی له‌بارو شیاو بن بۆ به‌هیَزو پته‌وكردنی پارته‌كان. بۆیه هونه‌ر ده‌بیَ به‌هه‌موو جۆره‌كانی ببیَته خزمه‌تكاری سیاسییه‌كان ویان ئه‌وانه‌ی له‌ده‌رباری پارته سیاسییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وان برِیارده‌رو بكه‌ریشن، مافی برِیاردان لای خودی هونه‌رمه‌ند نه‌ماوه، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه كار رائه‌په‌رِیَنریَ، ئه‌مه ترسناكترین وناله‌بارترین هۆكاره بۆ له‌باربردنی هونه‌ر به‌گشتی وزمانی ساز وئاواز به‌تایبه‌تی، هیوادارم ده‌سه‌لاَتی هۆشمه‌ند ره‌چاوی ئه‌م خاڵه گرنگه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه لیَپرسراویَتییه‌كی میَژووییه‌و لیَخۆشبوونی نییه. ستیڤان:دوا پرسیارمان پرسیاریَكی ته‌قلیدییه، له‌وه‌ی ده‌مانه‌ویَت بزانین دوا پرِۆژه‌ی هونه‌ریتان چییه؟ ئایا چ كاریَكی هونه‌ریتان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ده‌تانه‌ویَ له‌م ریَگه‌یه‌وه به‌جه‌ماوه‌ری رابگه‌یه‌نن؟. سه‌لاح ره‌ئوف:من پیَم خۆش‌بوو جه‌ماوه‌ر له‌رِیَی سایته‌كه‌مه‌وه بزانن من سه‌رقاڵی چیم، ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌دنیای ئه‌نته‌رنیَت شاره‌زان، به‌لاَم به‌گشتی ئیَستا پاش ته‌واوبوونم له‌لیَكۆڵینه‌وه‌كه‌م به‌ناوی (پولیَنكردنی په‌یژه‌و فۆرمه‌كانی مۆسیقای كوردیی) به قه‌باره‌ی 771 لاپه‌رِه‌ی A4 ، ئیَستا سه‌رقاڵی به‌هۆڵه‌ندیكردنیم له‌گه‌ڵ مامۆستای پسپۆرِی زمان ومۆسیقاش، تا له‌كۆتاییدا بیگه‌یه‌نمه شویَنی مه‌به‌ست. له‌سه‌رداوی هه‌ندیَ له‌هه‌وادارانی ئامیَری كه‌مان، په‌رتووكی فیَربونی كه‌مانچه، له‌ژیَر ناوی (كه‌مانژه‌ن) به‌شیَوه‌یه‌كی سه‌رده‌می وله‌سه‌ر بنه‌مای زانستییه نویَكانی مۆسیقا ئاماده‌ی ده‌كه‌م بۆ له‌چاپدانه‌وه‌ی. پاش ئه‌وه‌شی له‌نوسینی (سیمفۆنی ژاڵه) بوومه‌وه، كه‌به فۆرمیَكی سیمفۆنی نویَدا به‌برِی 20 ده‌قیقه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی وه‌رگیرا له‌لایه‌ن تیپیَكی ئۆركستراوه بژه‌نریَ، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌گاته گویَی بیسه‌ران، ئیَستا سه‌رقاڵی نووسینی سیمفۆنی (نیرگز)م كه له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌كی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار له‌ساڵی 1989 بۆ فلیمی نیَرگز بووكی كوردستان دامناوه‌ـ سه‌رقاڵی هه‌ندیَ ئاوازی گۆرانی تاكه‌كه‌سیم كه‌كۆتاییان هات ناویان ده‌به‌م. ده‌قی چیرۆكی خه‌ج وسیامه‌ند له‌به‌رده‌ستایه به‌لاَم به‌شیَوازیَكی مۆدیَرنتر له‌كۆته‌ڵی گۆرستانی چراكان، ته‌مه‌ن ریَبدا به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نم، به‌لاَم زۆر له‌سه‌ره‌تادام.
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 5252 Comments (0)
![]() Write comment
|
- دیمانه له گه‌ل جەوهەر نامق سالم، سیاسەتمەدار و یەكەمین سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان
- دیمانە لەگەڵ خاتوو (ناهید موكری) رۆژنامەوان و چالاكی بواری ئافرەتان
- دیمانه له گه‌ل هەڤاڵ لەزگین سەرۆکى ئەم پارتە نهێنییە(پارتى بەرخۆدانى رۆژئاواى کوردستان)
- دیمانه له گه‌ل فەرید ئەسەسەرد – ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
- دیمانه له گه‌ل فەتاح زاخۆیی- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
په‌یڤی کلیک
| ئایا ده‌زانی زیو بۆ پاکسازی سه‌د جار کاریگه‌رتره له ماده تاقیمه‌کانی‌تر و 650 جۆر میکرۆب له ناو ده‌بات؟؟ |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
عەرەب مەکتەب دەرووخێنێ .Read more...
تورک کتێب دەسووتێنێ .
فورس ، رێ بەمین دەچێنێ.


