|
ڕۆشنبیری
|
|
Written by خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر
|
|
Saturday, 23 May 2009 04:01 |
|
خه‌فه‌ت مه‌خۆ
كه تۆ مردی
تۆ په‌پوله‌یه‌كی بێ گه‌ردی
وا ڕوحت به‌رێوه‌یه
به‌ره‌و به‌هه‌شت ده‌فڕی
خه‌فه‌ت مه‌خۆ
بڵێێ من به وجاخكێوری مردم
هیچم له دوایی خۆم جێنه‌هێشت
ئه‌دی ئه‌م شمشاڵه چیه
ناوه‌كه‌ی تۆی پێوه دیاره
هه‌تا هه‌تایی له مێژوو دا هه‌ر زیندوه
تۆ ئه‌وه‌نده عه‌شقی شمشاڵ بووی
نه‌تده‌توانی یه‌ك چركه‌یه‌ك
بێ ئه‌و بژی ...
هه‌میشه ده‌مت له ناو ده‌می بوو
یان له ناو باغه‌لت بوو
یان وه‌كو ملوانكه له ملت بوو
كێ له پاش تۆ ...
ئه‌م شمشاڵه نازداره له ده‌ست گرێ
ئاوازی كورده‌واری ڕه‌سه‌نمان
بۆ بچڕێ ...
كێ له پاشی تۆ
به‌م ئاوازه دێرینانه
فڕمێسكی خۆشی و ناخۆشیمان
له چاو بچۆرێ ....
كێ ده‌توانی وه‌كو تۆ
ئه‌وه‌نده عه‌شقی شمشاڵه بێت
هه‌ناسه‌ی شمشاڵ هه‌ڵمژێ
به بێ وچان ....
له ناو كۆر و دیوه‌خانان
به‌م هه‌ناسه‌یه درێژه
ئاوازه‌كانی هه‌ر بچرێ و
كۆتایی نێ ....
كێ ده‌توانێ وه‌كو تۆ
به‌هره‌مه‌ند بێ
خاوه‌نی هونه‌رێكی ڕه‌سه‌ن بێ
كێ ده‌توانی وه‌كو تۆ
پێغه‌مبه‌ری هونه‌ر بێ
دڵسۆزی میلله‌ت و
كورد په‌روه‌ر بێ
باوه‌ڕناكه‌م ....
كه‌سێكی وه‌كو تۆ به توانه
له هه‌موو دونیا هه‌بێ
مامه قاله یاره‌بی
جێگای هه‌میشه‌یت
هه‌ر به‌شت بێ ...!!
|