وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 319  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ هاتیه‌وه ...!!
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ هاتیه‌وه ...!! Print E-mail
خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر
User Rating: / 2
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر   
Friday, 22 May 2009 02:31


ئه‌ی شاعیره‌ یاخی بووه‌كه‌ی تاراوگه‌
ده‌زانم له‌به‌ر ئه‌م زه‌مه‌نه‌
شێواوه‌وه‌ و بێسه‌ر و به‌ره‌
دڵت پڕی ئاخ و ئۆفه‌ و
زامی له‌ مێژینه‌ی تیایه‌
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ هاتیه‌وه‌
چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی سه‌ربازی وون‌
له‌بیر نه‌كه‌ی
بیده‌ی به‌و دایكانه‌ی
كه‌ چاوه‌ڕێ كوڕه‌
بێ سۆراغه‌كانیانن
شیعره‌كانت یه‌كه‌ یه‌كه‌
له‌ سه‌ر تابلۆیه‌ك
به‌ گه‌وره‌ی بنووسه‌وه‌
له‌به‌ر ده‌ركی قه‌ڵا
هه‌ڵیان واسه‌
با منداڵه‌كان بیخوێنه‌وه‌
نه‌وه‌كو وه‌كو جاری پێشوو
به‌ ده‌ست گه‌وره‌كانیان
ده‌ست خه‌رۆبن
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ هاتیه‌وه‌
له‌ بیر نه‌كه‌ی
مۆمێك یان قه‌ندیلۆكه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ خۆت بهێنیه‌وه‌
ده‌نا له‌ وڵاته‌ تاریكستانه‌كه‌مان
هیچ شتێ شك نابینی
به‌ر پێی خۆتی پێ ڕۆناك بكه‌یته‌وه‌
ئه‌گه‌ر ئه‌م جار هاتیه‌وه
بڕۆ سه‌رێك له‌ گۆڕه‌كه‌ی حاجی قادر بده‌‌
بزانه‌ له‌ ده‌ست ئه‌م حه‌سره
چه‌ند بێزاره‌ و ‌ دڵی
 سه‌غڵه‌ت بووه‌ .
له‌ داخی سه‌رانی كورد
گه‌ر جارێكی تر زیندوو بیته‌وه
هه‌رگیز قه‌ڵه‌م له‌ ده‌ست ناگری
شیعر بۆ كورد بنووسته‌وه‌ .‌

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

ئایا ده‌زانی نیشانی لێو و زمانی هه‌رکه‌س وه‌کو نیشانی په‌نجه‌ی ده‌ستیان بێوێنه‌یه؟

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان