
| له‌شاری هانۆڤه‌ری ئه‌لمانیا یادی ١١١ ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی کرایه‌وه ....!! |
|
|
| هه‌واڵ و ریپۆرتاژ | |||
| Written by خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر | |||
| Wednesday, 22 April 2009 03:05 | |||
|
له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئا‌رشیف و ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان یادی ١١١ ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له‌به‌ڕواری ١٨/٤/ ٢٠٠٩ له‌شاری هانۆڤه‌ری ئه‌لمانیا کرایه‌وه،له‌م رۆژه‌دا سیمینارێك پێشکێش کرا له‌دوو ته‌وه‌ردا، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌رۆناکبیرانی کورد ئاماده‌بوون،سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ئا‌رشیف و رۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان به‌خێر هاتنی میوانه‌کان کرا،سوپاس و پێزانینی سه‌نته‌ری ئاماده‌ی میوانه‌دووره‌کان کرد که‌بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری ئاماده‌بوو بوون،بابه‌ته‌کان به‌م چه‌شنه بوون
١- مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار سه‌رۆکی سه‌نته‌ر، بابه‌تێكی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی چۆن سه‌ری هه‌ڵدا ، وه‌ئه‌وانه‌ی رۆلیان هه‌بووه‌له‌پێشخستن وخزمه‌تکردنی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا پێشکێشی کرد. ٢- رۆژنامه‌وانی خوێندکاران له‌هه‌شتاونه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌ئه‌وروپا له‌لایه‌ن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس عه‌بدولموئمین ده‌شتی پێشکێش کرا،نمونه‌ی چالاکی کۆمه‌له‌خوێندکارییه‌کان وكۆمه‌له‌ی ئه‌کساو چه‌ند گۆڤار و رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌و سه ر‌ده‌مانی به‌تیڤی شن پێشاندا. ٣- ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له‌وولاتانی دوونیای سێهه‌م و تازه‌پێگه‌یشتوو له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس یوسف منتک پێشکێش کرا،که‌باسی مێژووی رۆژنامه‌ی کرد له‌قۆناغه جیاجیاکان و سه‌ره‌تای گه‌شه‌کردنی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی ئه‌وروپا و گه‌شه‌کردنی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و رۆژنامه‌وانی له‌سیستمی ده‌وڵه‌ته‌سۆسیالیستیه‌کان وله‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ژێر چه‌پۆکی ئیمپریالیزم دا رزگاریان بووه، ئێستاش له‌ژێر کاریگه‌ری سیستم وکولتوری وڵاتانی ئیمپریالیزم ده‌ناڵێنن ،٤- رۆژنامه‌گه‌ری کوردی له‌مینبه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی و رۆژنامه‌ی ئه‌هلی و به‌دواداچوونی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس لوقمان به‌رزنجی پێشکێش کرا ،که‌باسی له‌کاری رۆژنامه‌گه‌ریی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات و چۆنیه‌تی به‌دواداچوونی هه‌واڵ ودابینکردنی خه‌رجی بۆ رۆژنامه‌کان و رۆڵی ره‌خنه‌یی رۆژنامه ئه‌هلیه‌کانی کوردستان کرد، دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه بیر‌ورا و بۆ چوونی جیاواز گۆردرانه‌وه.
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 9485 Comments (0)
![]() Write comment
|
په‌یڤی کلیک
| که‌س ناتوانێ سواری پشتت بێ تا خه‌م نه‌کرا بێ -Martin Luther King Jr. |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
عەرەب مەکتەب دەرووخێنێ .Read more...
تورک کتێب دەسووتێنێ .
فورس ، رێ بەمین دەچێنێ.


