|
(( دیارییه بۆ : مین‌و . ئه‌فسانه. ازربایجان قیزى ))
قوبادى جه لى زاده
1
زستان كلاَوى به‌فر ،
چاكه‌ت و پانتۆڵى (( ئاو )) ى له‌به‌ر دایه .
بۆیمباخیَكى به‌ستووه له چلوره .
2
پایز به پرووشه‌ى باران خۆى ششتوه
كراسى كزه‌باى پۆشیوه .
گه‌لاَیه‌كى زه‌ردى داوه له یه‌خه‌ى .
به‌ته‌ماى گه‌شتى دارستانه .
3
ره‌شه‌با ، پۆتینى گه‌لاَى له‌پىَ كردووه .
تراكسوودیَك له گوڵى وه‌ریو .
نیَوچاوانى به‌ستووه به هه‌ور .
له‌نیَو چه‌قى دارستاندا ، وه‌رزش ده‌كات !
4
( با ) خۆى نه‌خویَنده‌واره ،
كه‌چى هه‌موو به‌یانییه‌ك ده‌ستى به‌فر ده‌گریَت
بۆ قوتابخانه .
5
ره‌شه‌باى دوو گیان ،
له نیَو باخچه‌كه‌ماندا منداڵیَكى بوو ،
ناومان نا : شــــــــــــــــــــــــــــــنه .
6
گوڵ له دادگاى وه‌رزدا ،
شكاتى كرد له ( با ) .
(( با، ستیانه كانمان ده‌فرِیَنىَ .
كراسه‌كانمان هه‌ڵده‌داته‌وه ))
7
(( با )) له‌بن دارهه‌میَیه‌ك دانیشتووه ..
گه‌لاَ وه‌ریوه‌كان ده‌ژمیَریَت !
8
زه‌ماوه‌ندى دره‌خت و بارانه
(( با )) سه‌ما ده‌كات.
چیا به ده‌سماڵى ته‌مه‌وه ، سه‌رچۆپى كیَشه .
9
كزه‌با ، بازنى پایزه .
به‌فر لووته‌وانه‌ى زستان.
گه‌لاَ گه‌ردانه‌ى به‌هاره .
پووش حجیلى هاوین .
10
پاڵ به خۆره‌وه ده‌نیَم
تا زووتر ئاوا بیَت .
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ مانگدا ژوانم هه‌یه .
( ئۆه ..هه‌ردوو ده‌ستم هه‌ڵپرِووان ! ))
11
ره‌شه‌با به‌شه‌ق ، ده‌رگاى ژووره‌كه‌ى كرده‌وه ..
چراكه‌ى كوژانده‌وه .
بلووره‌كه‌ى شكاند !
12
شه‌و له ده‌مه‌و ئیَواره‌وه ،
چاوى خاك
به كل ده‌ریَژیَت .
13
خودا ، خۆریَكى له ده‌ست
ش ك ا ......
.........
بوو به ملیاره‌ها ئه‌ستیَره .
14
هه‌ور ، زنجیرى پانتۆڵه‌كه‌ى كردۆته‌وه
به پیَوه میز ده‌كات !
15
خۆر عه‌ره‌قى كردۆته‌وه ....
له تاوا ،
چۆته به‌ر سیَبه‌رى مانگ .
16
ئه‌ستیَران به رۆژ نوقمى هه‌تاون
شه‌وانه‌ش له سه‌رمانا ،
ئاگر ده‌كه‌نه‌وه !
17
بۆكرووز دىَ ...
فریادى كه‌ڵه‌شیَره ،
كراسى شه‌و ده‌سووتیَنىَ .
18
(( با )) خوازبیَنى گوڵى كرد ...
باران گوتى :
باغ ژن نادات به ره‌شه‌با !!
19
به‌ره‌به‌یان ، ئاسمان
هه‌موو ئه‌ستیَره‌كانى لىَ رژایه ده‌ریاوه .
ئه‌و ماسیه سپى و بچووك بچووكانه ،
ئه‌وانن !
20
( با )) ده‌ست و په‌نجه‌ى ،
له ئاوى رووبار ته‌رِ ده‌كات .
ده‌م و چاوى دارستانى پىَ ده‌سرِىَ .
|
شتێک هه‌بێت ناوی شیعر بێت ئه‌م جه‌ند کۆپله‌یه‌ن.
سوپاس بۆ ئه‌و هه‌سته نه‌مری بۆ ئه‌م قه‌ڵه‌مه.