وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 291  guests online

Login


Home دیمانه دیمانه له گه‌ڵ رِه‌مزى كارتاڵ ئه‌ندامى كۆنسه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆنگره‌ى گه‌ل
دیمانه له گه‌ڵ رِه‌مزى كارتاڵ ئه‌ندامى كۆنسه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆنگره‌ى گه‌ل Print E-mail
هه‌ڵۆ مه‌رگه‌یی
User Rating: / 0
PoorBest 
دیمانه
Written by هه‌ڵۆ مه‌رگه‌یی   
Tuesday, 10 March 2009 03:08


كه‌سایه‌تى دیارى سیاسی باكوورى كوردستان رِه‌مزى كارتاڵ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌گه‌ڵ میدیاى كوردى له‌ گفتوگۆیه‌كیدا ، باس له‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كى هه‌نووكه‌یی باكوور و باشوورى كوردستان ده‌كات .


ــ میدیا:  رِه‌وشی ئیَستاى باكوورى كوردستان چۆن ده‌بینیت ؟

رِه‌مزى كارتاڵ:  باكوورى كوردستان له‌م ساڵدا به‌باروو دۆخیَكى فره‌ هه‌ستیارو گرینگدا گوزه‌ر ده‌كات ئه‌م به‌هاره‌ باكوور هاوكیَشه‌كان ده‌گۆرِیَت بۆ كورد بیَ گومان كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و به‌تایبه‌ت باشوورى كوردستان ده‌بیَت چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى (ده‌ته‌په‌) له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كاندا بۆ كورد ده‌بیَته‌ وه‌رچه‌رخانیَكى گرینگ بۆ كورد به‌و مانایه‌ى دیاربه‌كر كاریگه‌رى ده‌بیَت هه‌ولیَر ، نابیَت ئه‌وه‌ نادیده‌ بگرین كه‌ سیاسه‌تیَكى درۆزنانه‌و دوورِووییانه‌ له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان (ئا كه‌په‌)وه‌ به‌رِیَوه‌ ده‌بریَت له‌سه‌ر كورد بۆ خه‌پاندنى گه‌لى باكوور به‌ هه‌موو جۆریَك به‌كورتى سه‌ركه‌وتنى كورد له‌ باكور یانى سه‌ركه‌وتنى ته‌واوى كورد كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بیَت بۆسه‌ر باشوور .

هه‌رچه‌نده‌ (ئاكه‌په‌) به‌كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵیَكى كوردى ء به‌شینه‌وه‌ى پاره‌و به‌ڵیَنى دوورِوویانه‌ى به‌ فراوانى ده‌ست پیَكردووه‌ ، به‌لاَم گه‌شبینم كه‌ گه‌ل ووشیاره‌ ، قسه‌كردنى (هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د توورك) به‌زمانى كوردى له‌په‌رله‌ماندا ده‌ریخست ئه‌ردۆغان چى له‌ هه‌گبه‌دایه‌ بۆ كورد كه‌ به‌هه‌موو شیَوه‌یه‌كى له‌دژى ئه‌و كاره‌ى هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د تورك وه‌ستانه‌وه‌ ، بۆیه‌ سه‌ركه‌وتنى ده‌ته‌په‌ له‌ باكوور ته‌نها هه‌ڵبژاردنیَكى شاره‌دارى نییه‌ به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنى ته‌واوى كورده‌ كه‌ به‌ئومیَده‌وه‌ لیَی ده‌رِوانم .

* میدیا :  په‌یوه‌ندى و لیَكنزیكبونه‌وه‌ى باشورى كوردستان و توركیا و ئیَران چۆن ده‌بینینت ؟

ــ رِه‌مزى كارِتاڵ :  ده‌بیَت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ ئیَران ء توركیا به‌رامبه‌ر به‌كورد چ سیاسه‌تیَكیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت توركیا ئه‌گه‌ر بۆیان بكریَت شه‌رِى كورد به‌ كورد چیَ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وان دروست كردنى ته‌گه‌ره‌یه‌ بۆ پیَشكه‌وتنه‌كانى كورد له‌هه‌ركویَیه‌كى دونیا بیَت ، من دژى ئه‌وپه‌یوه‌ندیانه‌ نیم به‌لاَم نابیَت له‌سه‌ر حیسابى كوردى پارچه‌كانى تر بیَت زۆر گرینگه‌ ده‌سه‌لاَتدارانى باشوور زۆر به‌ووریایى و ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ توركیاو ئیَراندا بكه‌ن و ئه‌وه‌ باش بزانن كه‌ ئامانجى ئه‌وان چییه‌ ؟

بیَگومان رِیَگه‌ گرتن له‌به‌ره‌و پیَش چوونى دۆزى كورده‌ ، به‌لاَم سه‌ركردایه‌تى باشوورو به‌تایبه‌ت (كاك مه‌سعود بارزانى) ئه‌ركیَكى میَژووییان له‌سه‌ر شانه‌و ده‌بیَت زۆر به‌وویاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن ، چونكه‌ ئه‌م ساڵ بۆ كورد زۆر گرینگه‌و ساڵی زیَرِینه‌ ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیَكى ژیرانه‌ په‌یرِه‌و بكریَت چ له‌ باشوور كه‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به‌تایبه‌تى ء ولایه‌تى موێڵ چ له‌باكور هیوادارم هه‌موو كوردیَك له‌وه‌ گه‌یشتبیَ كه‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ولیَر به‌نده‌ به‌دیاربه‌كره‌وه‌ یاخوود به‌ پیَچه‌وانه‌وه‌ .

* میدیا:  باسی كه‌ركوكت كرد ، ده‌پرسم تا چه‌ند گه‌شبینى به‌ گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر سنوورى باشوور ؟

ــ رِه‌مزى كارتاڵ :  گه‌رِانه‌وه‌ى كه‌ركوك به‌ دروشم ء سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ نابیَت پیَویستى به‌ كارنامه‌یه‌كى ووردو ژیرانه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر چاوه‌رِیَى مالكى بكه‌ین ئه‌وه‌ له‌ده‌ستمان چووه‌ له‌رِاستیدا ئه‌وه‌ رِوونه‌ كه‌ مالكى و ئه‌ردۆغان یه‌ك ئه‌جیَنداى سیاسیان هه‌یه‌ په‌یمانى شاراوه‌ له‌دژى كورد له‌ نیَوان توركیا و مالكى دا هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر توركیا بۆى بكریَت هه‌ولیَریش لاواز ده‌كات ء به‌هاوكارى مالكى ئه‌و سه‌نگه‌ سیاسیه‌ى كه‌ هه‌ولیَر هه‌یه‌تى نایهیَڵن ء كاریشیان بۆى كردووه‌ و ده‌كه‌ن ، له‌هه‌موو كات زیاتر كورد پیَویستى به‌كیَتى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى دژه‌ كوردى توركیا ء مالكى كارنامه‌یه‌كى ووردو ژیرانه‌ و یه‌ك رِِیزى كورد ده‌توانیَت ئاینده‌یه‌كى گه‌شمان بۆ دابین بكات ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكریَت گه‌رِانه‌وه‌ى كه‌ركوك كه‌ مافیَكى خۆمانه‌ ئاسانه‌ ، چونكه‌ به‌رِاستى تائیَستا سیاسه‌تیَكى هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ په‌یرِه‌و كراوه‌ ، نابیَت چاوه‌رِیَ له‌ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین ، ئیَستا هه‌ولیَر زۆر به‌هیَزه‌ به‌و شیَوه‌یه‌ى كه‌ وتم ده‌توانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهیَنین نه‌ك چاوه‌رِوانى ئه‌مه‌ریكاو مالكى بین ، ئیَستا ئیداره‌ى نویَی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تیَكى تر په‌یرِه‌و ده‌كات كه‌له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئیَمه‌دا نییه‌ ، به‌هیَزى هه‌ولیَر ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاو مالكى ء هاوپه‌یمانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان دا سه‌ر بكه‌وین.

* میدیا :  ئه‌ى هه‌ڵویَستى ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌كورد چۆن ده‌بینیت ؟

ــ رِه‌مزى كارتاڵ:  له‌ ئیَستادا ئه‌مه‌ریكا له‌ رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست ده‌رگیرى كۆمه‌ڵیَ گرفت هاتووه‌ كه‌ ناچاره‌ پشت به‌ ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو یاخود توركیا ببه‌ستیَت ناتوانیَت گویَ له‌ داواكانى ئه‌وان نه‌گریَت دواى سه‌ركه‌وتنى ئۆباماش ئه‌مریكا زیاتر رِیَگه‌ى دیالۆگ ده‌گریَته‌به‌ر بۆ ده‌رچوون له‌ چه‌ندین قه‌یران كه‌تیَی كه‌وتووه‌ ناچاره‌ گویَ له‌ توركیا بگریَت به‌تایبه‌تى و له‌عیَرِاق ده‌سه‌لاَتى ناوه‌ند كه‌ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد نیه‌ ، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا زیاتر له‌ توركیاو به‌غداد دا خۆى ده‌بینیَته‌وه‌ بۆیه‌ بۆئه‌مه‌ش كورد ده‌بیَت كارتى خۆى كه‌هه‌ولیَره‌ و یه‌كگرتوویى خۆى پیَشبخات ئه‌گینا نابیَت ئیَمه‌ چاوه‌رِوانى ئه‌مریكا بین ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بۆ كورد له‌ده‌ست نادات ، ده‌بیَت كورد خۆى به‌دروستى مامه‌ڵه‌ بكات و كارى خۆى هه‌بیَت ، چونكه‌ چاوه‌رِوانى له‌سیاسه‌تدا كاریَكى هه‌ڵه‌یه‌ ، پیَویسته‌ كارنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بیَت .

* یانى كورد ده‌توانىَ چى بكات ؟

ــ رِه‌مزى كارتاڵ :  ئیَمه‌ ده‌توانین زۆر شت بكه‌ین ئه‌ركى سه‌ره‌كیش ده‌كه‌ویَته‌ سه‌ر ( پارتى و یه‌كیه‌تى و په‌كه‌كه‌ ) ده‌بیَت ئیش بۆ پیَشخستنى ده‌سكه‌وته‌كانى باشور بكه‌ین ، ئه‌مه‌ شتیَكى به‌هیَزه‌ به‌یه‌كخستنى هه‌ڵویَست و مامه‌ڵه‌ى ژیرانه‌و پرس و رِاوه‌رگرتنى خه‌ڵكانى دڵسۆزى خۆمان ده‌توانین كارى گه‌وره‌ بكه‌ین ئه‌گه‌رنا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین چونكه‌ ئارِاسته‌و سیاسه‌تى ئه‌مریكا له‌ئیَستادا له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئیَمه‌دا نیه‌ واتا سیاسه‌تیَك په‌یرِه‌و بكه‌ین خزمه‌تى كورد بكات .

* دوایین به‌رنامه‌و هه‌ڵویَستى ئیَوه‌ چییه‌ وه‌كو كۆنگره‌ى گه‌ل ؟ بۆچاره‌سه‌رى كیَشه‌ى كورد له‌باكور ؟

ــ رِه‌مزى كارتاڵ :  ئیَمه‌ چه‌ندین جار وه‌كو كۆنگره‌ى گه‌ل رِامان گه‌یاندووه‌ هه‌ركاتیَك ده‌وڵه‌تى توركیا ده‌ست له‌سیاسه‌تى دژه‌كورد هه‌ڵبگریَت و رِیَگه‌ى دیالۆگ و دان نان به‌نازنامه‌ى كورد له‌زباكور ئه‌وه‌ ئیَمه‌ ئاماده‌ین گفتوگۆ بكه‌ین به‌لاَم توركیا هه‌میشه‌ وه‌لاَمى داواكانى كوردى به‌شه‌رِو ئاگر داوه‌ته‌وه‌ .

* میدیا :  توركیا به‌رده‌وام داواى چه‌ك دانان له‌په‌كه‌كه‌ ده‌كات تۆ ئه‌م داوایه‌ چۆن ده‌بینى ؟

ــ رِه‌مزى كارتاڵ :  ئه‌م داوایه‌ى توركیا نامومكینه‌ و جیَگه‌ى قبوڵ نیه‌ ، توركیا 35 ساڵه‌ به‌هه‌موو شیَوه‌یه‌كى درِندانه‌و سیاسه‌تى دژه‌كوردو شه‌رِ په‌یرِه‌و ده‌كات به‌لاَم تیَكۆشانى رِه‌واى كوردى باكوور له‌ئیَستادا له‌به‌رزترین ئاستدایه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌دایه‌ ، توركیا باش ده‌زانیَت ئه‌گه‌ر 35 ساڵى تریش شه‌رِى كورد بكات ناتوانىَ به‌ر به‌داوا رِه‌واكانى كورد بگریَت ئامانجى شۆڤیَنیانه‌ى خۆى بهیَنیَته‌ دى .

من له‌رِیَگه‌ى ئه‌م رِۆژنامه‌یه‌ی ئیَوه‌وه‌ ده‌ڵیَم كورد ئیَستا له‌باكورو باشور له‌قۆناغیَكى هه‌ستیاردایه‌ وه‌ده‌سكه‌وتى گرینگمان به‌ده‌ست هیَناوه‌ به‌تایبه‌تى باشور كه‌پیَویسته‌ بى پاریَزینو حكومه‌تى باشوریش هه‌وڵى یه‌كیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى بدات له‌ئیَستادا زۆر گرینگه‌ .

پرِۆ فایل
رِه‌مزى كارتاڵ
ــ له‌ساڵى 1946 له‌وان له‌باكورى كوردستان له‌دایك بووه‌ .
ــ یه‌كیَك له‌نزیكترین هاورِیَكانى له‌یلا زانا و زوبیَر ئایداره‌ .
ــ ساڵى 1991 دواى قه‌ده‌غه‌كردنى پارته‌كه‌ى له‌یلا زاناو برِیارى ده‌سگیركردنى له‌گه‌ڵ زوبیَر ئایدار ده‌چنه‌ ئه‌وروپا .
ــ كۆلیَژى پزیشكى زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵى ته‌واو كردووه‌ .
ــ ئه‌ندامى په‌رِله‌مانى كورده‌ له‌تاراوگه‌ .
ــ ئه‌ندامى كۆنسه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆنگره‌ى گه‌له‌ .
ــ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ( كۆما جڤاكیَن كوردستانه‌ ) .

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

خوایا شوکر که له‌ کۆتایی ڕۆژ زۆر ماندووم.ئه‌وه واته هێشتا ووزه‌ی سه‌ختکاریم تیا ماوه...

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان