|
1
ره‌شه‌با ،
لقى دارهه‌ناریَكى شكاند
به‌فر بۆى گرته‌وه !
2
( با ) ییخخه
له میَگه‌لى هه‌ور ده‌كات .
3
قه‌رسیل له ترسانا ، كه‌رویَشكه ده‌كات ..
واتىَ ده‌گات ( با )
تانجى یه !
4
(با ) باوه‌شى كردووه به قامیشیَكدا .
هه‌تا خه‌و ده‌یباته‌وه ،
خۆى پىَ راده‌ژه‌نىَ .
5
( با) شوانیَكى لاساره
گۆچان ده‌خاته لوولاقى ،
میَگه‌له هه‌ور .
6
هه‌ور قاچى له‌جىَ چووه
به دارشه‌قى ( با ) ،
ریَ ده‌كات .
7
( با ) وه‌ك گورگ وایه ، كه له داروو دره‌خت ده‌دات ن
ده‌یان گه‌لاَ ده‌وه‌ریَنىَ
به‌لاَم ته‌نیا هه‌ر دانه‌یه‌كیان ، ده‌فریَنىَ .
8
( با ) به توورِه‌یی و به بۆڵه بلۆڵ
له‌سه‌رى كۆلاَنه ته‌نگژه‌كه‌ماندا،
به شویَن كلاَوه‌كه‌یدا ده‌گه‌رِىَ !
9
ره‌شه‌با هه‌ڵى كرد..
په‌نجه ناسكه‌كانى به‌فرى ساواى ،
له گه‌ردنى دره‌خت ترازاند .
10
ره‌شه‌با ،
چى ئاوه‌ڵ كراس و مه‌مكبه‌ندوو ده‌رپىَ
به ته‌نافه‌وه بوون ، بردنى .
به‌لاَم ئاورِى له جه‌مانه و له پشتیَندو ستارخانى
نه‌دایه‌وه !
11
شه‌و ده‌رگه‌مان له به‌فر نه‌كرده‌وه .
بۆ به‌یانى به‌سه‌ر شیشى په‌نجه‌ره‌وه ،
كۆتریَك بوو له سه‌هۆڵ .
12
هه‌ردوو شانم سپى ده‌چنه‌وه ..
به‌فره باریوه ،
یا تاڵ تاڵى قژمه ، به باى پیرى وه‌ریوه !!
13
كڵۆیه‌ك به‌فر ، نیشته ناو له‌پى یار ..
ده‌ست به‌جىَ بوو ،
به‌شڵپه شڵپى رووبار .
14
هه‌تاو ، له ترسى هه‌ڵدیَران
هه‌ردوو ده‌ستى له گه‌ردنى چلووره ،
توند كردووه .
15
له‌ناو پرچى به‌فر ،
په‌نجه باریكه‌كانى تیشك ،
له‌گۆ كه‌وتن !
16
هه‌ور زۆر نه‌وى بووه ..
مه‌مكى چیاى ،
خستۆته ناو گه‌ڵى خۆیه‌وه .
17
له به‌یانییه‌وه خۆر ،
مه‌مكى به‌فر ،
تیشك ئاژن ده‌كات .
18
لوتكه‌كانى (( گۆیژه )) ، پۆلیَك مه‌مكن
پاڵیان داوه به یه‌كترى.
19
مانگ له قه‌راغ رووباریَكدا ،
خۆى ده‌شوات .
ده‌رپیَ و مه‌مكبه‌نده زیوینه‌كه‌ى ،
به لقى شنه‌وه ، هه‌ڵواسیوه .
20
مانگ سه‌ره‌تا ،
به‌سه‌ر لقى شۆرِه‌بییه‌كه هه‌ڵنیشته‌وه .
پاشان خۆى هه‌ڵدایه ناو ( كانی ) یه‌كه‌وه .
21
مانگ تا سه‌ر ئه‌ژنۆ ، تریفه‌ى هه‌ڵكردبوو ..
كه‌چى له‌سه‌ر به‌ردیَكى قه‌وزه گرتوو هه‌ڵخلیسكاو ،
كه‌وته رووباره‌وه .
22
ئاو له‌پىَ كه‌وتوه ..
ئه‌ستیَره ده‌ستى ته‌زیوى خستۆته ناو گه‌ڵى یه‌وه .
مانگ به چڵیَك هه‌ور پاووپووزى داپۆشیوه .
23
مانگ هاته ژووره‌وه ..
له‌گه‌ڵ كچه‌زاكه‌مدا به‌ییَكه‌وه ،
ده‌رسى سبحه‌ینىَ یان نووسییه‌وه .
24
كه شه‌رِ هه‌لاڵیسا ، مانگ
له ئامیَزى گه‌واڵه هه‌وریَكدا
خۆى گرمۆڵه كرد.
25
له باخچه‌دا ، هه‌نگ و په‌پووله
زیكزیكه قیرى موزیقه ده‌كه‌ن !
26
مبَخه‌كى ناو ئینجانه‌كه دوور به دوور ،
ده‌ستى خستۆته ژیَر چه‌ناگه‌و
ته‌ماشاى باغ ده‌كات .
27
به‌ر له‌وه‌ى بچنه باخچه‌وه ...
په‌پووله ده‌ستنویَژ هه‌ڵه‌گرىَ
هه‌نگ غوسڵ له خۆى ده‌رده‌كات .
28
گلۆپه‌كانى سه‌ر جاده ،
به ده‌نوكى روناكى ،
كراسى شه‌و دادرِ دادرِ ده‌كه‌ن .
29
شاعره‌كان ن گۆرانى بۆ مه‌مك ده‌لیَن .
پزیشكه‌كان ، له‌رِه‌گه‌وه هه‌ڵى ده‌كیَشن .
باخه‌وانه‌كان ییَژن :
هه‌نار به‌قه‌دى دره‌خته‌وه جوانه .
30
له‌تاو ئازار ، مه‌مكه غه‌مگینه‌كانى (( په‌پووله )) ،
له سینه ترازاون و
چونه‌ته به‌ر په‌نجه‌ره‌ى تریفه .
31
به ئومیَدى گه‌رِانه‌وه‌ى
مه‌مكه برِاوه‌كه‌ى ،
شه‌وان په‌نجه‌ره داناخات !!
|
با... جوانترين و ناسكترين مرۆڤی هێنايه سه‌ر رووی زه‌مين ئه‌ويش
قوبادی جه‌لی زاده بوو.