وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 311  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری خۆر له‌ ناو په‌رداخیَكى شكاودا
خۆر له‌ ناو په‌رداخیَكى شكاودا Print E-mail
قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی
User Rating: / 3
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی   
Wednesday, 18 June 2008 06:04

   _ ی _
به‌ر له‌ ئابوون ...
 خۆر ،
نارنجیَك پاگژ ده‌كات و
په‌لكه‌كانى  فرِیَ ده‌داته‌ ،
لیَوارى تاریكى یه‌وه‌ !

  _ ه _
باخ،
تیشكه‌ شكاوه‌كانى  خۆر ئاوابوون ،
ده‌كاته‌ به‌له‌میَكى نارنجى و
پیَى ده‌په‌رِیَته‌وه‌
به‌ر سیَبه‌ر !

  _ ر _
خۆر ،
بىَ ئه‌وه‌ى گۆچانیَكمان
له‌ حه‌یزه‌رانى  رووناكى  بداتىَ ,
ئاودیو  بوو !!

 _ ی _
هه‌وڵ ده‌ده‌م پرچى نیگه‌رانیى خۆر
به‌ قردیَله‌ى ئارامى په‌پووله‌یه‌ك  ،
گرىَ بده‌م .

    _ ڤ _
هه‌وڵ ده‌ده‌م چڵیَك رووناكى ،
له‌ لقى خۆر بكه‌مه‌وه‌و
بیخه‌مه‌ به‌ر ،
په‌نجه‌ره‌ى شه‌و !

  _ ا _
هه‌وڵ ده‌ده‌م  ..
خۆرى گه‌رما بردووى هاوینه‌ ،
قایل كه‌م ،
بیَته‌ ژیَر سیَبه‌رى كه‌پریَك !

   _ ن _
خۆر ،
له‌ناو په‌رداخیكى شكاودا ..
_ به‌ چلیَك تریفه‌ _
قژى هه‌ڵرِژاوى ى  ،
خرِ ده‌كاته‌وه‌ !

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

ئه‌گه‌ر " سوپاس" ته‌نیا نیایشێ بێ که‌ له هه‌موو ژیانت دا کردبێ ، ئه‌وه‌ به‌سه‌. - Meister Eckhart

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان