|
به‌ندی یه‌كه‌م : ناوی رێکخراو
سه‌نته‌ری ئارشیڤ ولێکۆلینه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان .
هانۆڤه‌ر ـ کوردستان .س.ئا.ل.ر.ک. = سالرک
پێناسه‌ی ڕیکخراو :
سه‌نته‌ری ئارشیڤ ولیکۆلینه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان ،ریکخراویکی رۆشنبیری و زانستی و میژوویی سه‌ربه‌خۆیه .
به‌ندی دووه‌م :ئامانجه‌كان :
ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ری ئارشیڤ ولیکۆلینه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان،له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه ره‌نگ ده‌داته‌وه :
آ ــ ئاڵوگۆرکردنی بیر‌ورا له نێوان ده‌زگاکانی جۆراوجۆری رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ پته‌وكردنی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ده‌ربرینی رای تایبه‌تی مرۆڤی کورد له سه‌رلاپه‌ڕه‌كانی ر‌ۆژنامه گه‌ریی کوردی،هه‌ر چه‌ند له‌گه‌ڵ عادات و نه‌ریته خوارو خێچه‌كانی ناو كۆمه‌ڵی کورده‌واری یه‌كناگرنه‌وه .
ب ــ سه‌نته‌ری ئارشیڤ و لێکۆلینه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان له سنوری پێشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی دا هه وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی زانستیانه ده‌رباره‌ی مێژووی کوردی بڵاوبکاته‌وه،راستیه‌كان بخاته ڕوو،درۆ و ده‌له‌سه‌كانی نه یارانی کورد پرۆتۆستۆ بکات و به درۆیان بخاته‌وه .
پ ــ له بواری ئارشیڤ دا، هه‌وڵ ده‌دات ،هه‌موو ئه‌و ر‌ۆژنامه و گۆڤاره و بڵاوکراوانه‌ی به زمانی کوردی و زمانانی دی ده‌رباره‌ی کورد بڵاوکراونه‌ته‌وه له ناو ئارشیڤخانه‌ی سه‌نته‌ر ده‌ستبکه‌ون،هه‌رچه‌نده ئێستا له(٢٠٠٠تا٣٠٠٠) نموونه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی به‌خۆیه‌وه ده‌گری .
ت ــ سه‌نته‌ری ئارشیڤ ،هه‌وڵ ده‌دات ،مۆزاخانه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌خۆیه‌وه بگرێ بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له رۆژنامه‌نووسه پێشه‌نگاكانه‌وه به‌جێماون به‌درێژایی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی،وه‌ك ده‌ستنووس،چاویلکه،کامیرا،قه‌له‌م،هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی که مروڤ له ژیاندا به کاریان ده‌هێنی.له‌گه‌ڵ پوخته‌ی ژیاننامه‌ی هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی کورد له ده‌سپیکی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردییه‌وه تا ئێستا...
ج ــ سه‌نته‌ری ئارشیڤ داموده‌زگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه پسپۆریه‌تی ئارشیڤ کردن وشێوه‌ی پاراستنی ناوه‌ڕۆكی سه‌نته‌ر له ده‌ستنووس و چاپه‌مه‌نییه کۆنه‌كانی ده‌سپێکی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی ،له‌گه‌ڵ وێنه و سیدی و فیلم و چاوپیکه‌وتن به نووسین و به ده‌نگ و به ره‌نگ و به نووسین ...
چ ــ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاسته‌قێنه ده‌رباره‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی ،سه‌نته‌ری ئارشیڤ ولێکۆلینه‌وه‌ی کوردی ،گۆڤاریکی وێنه‌داری ده‌وری بڵاوده‌كاته‌وه له ژێر ناوی "ئارشیڤ"بۆسازدانی زانیاری ور‌ێنمایی بڵاوکردنه‌وه ده‌رباره‌ی بایه‌خدان به چۆنیه‌تی هه‌لگرتن وپاراستنی دیکۆمینتی ئۆرگیناڵی تایبه‌ت به رۆژنامه‌گه‌ریی و رۆژنامه‌نووسان و بڵاوکراوانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی و به زمانگه‌لی دیکه ده‌رباره‌ی کورد .
به‌ندی سێیه‌م :نازناوی ریکخراو
آ ــ(سالرک)ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆیه ،هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌تی نائازادانه‌ی نایه‌كسانانه‌ی له چه‌شنی ژێرده‌سته‌یی و گوێ رایه‌ڵی ،ره‌دووکه‌وتوویی و کلکایه‌تی به هیچ کۆمه‌ڵه و رێکخراو وپارت و ده‌سته و ده‌وڵه‌ت و هێزێکه‌وه نییه و سه‌ر بۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێک شۆر ناکات ،ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندامه‌كانی نه‌بێ .
ب ــ(سالرک)رێزی بیروڕای ده‌ربراوی هه‌موو تاکێک و کۆمه‌ڵیک و رێکخراوێک ده‌گرێ،به مه‌رجێک ئه‌وتاک و کۆمه‌ڵ و رێکخراونه له دژی ئازادیی بێرورای تاک و کۆمه ڵ و ریکخراوی دیکه نه‌بن .
پ ــ به کارهێنانی ده‌زگای (سالرک)بۆ سوودی تاکه که‌سێک یا کۆمه‌ڵێک یا ده‌زگایه‌ك،به پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای ئازادی و یه‌كسانی مرڤه‌وه نه‌بێ...
به‌ندی چواره‌م : دروشمی ڕێكخراو
دروشمێکی تایبه‌تی‌خۆی هه‌یه وساڵه‌های ساڵه به‌کاری ده‌هێنێ و ده‌توانین له یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به رێوه‌به‌ری تازه‌ی که له کوردستان ده‌به‌سرێ بڕیاربدات له سه‌رمانه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه یا گۆرینی به دروشمیکی دی
به‌ندی پێنجه‌م:بنکه‌ی نێوه‌ندی رێکخراو بنکه‌ی نێوه‌ندی(سالرک)له شاری هانوڤه‌ری ئه‌لمانیا ده‌بێ به‌ڵام له هه‌روڵاتێکدا که ئه‌ندامانی(سالرک)هه‌بن ده‌توانن به‌ره‌زامه‌ندی (سالرک) و بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌کانی لیژنه‌یه‌ک نێو چه‌یی"کۆمیسیونیک دابه‌مه‌زرێنن به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نێوه‌ندی هانوڤه‌ر.
به‌ندی شه‌شه‌م: ئه‌ندامانی(سالرک)
ئاــ(سالرک)له ئه‌ندامانی کارا و ئه‌ندامانی په‌یامنێر وئه‌ندامانی ئاسایی، شانازی و هاوکاران و پشتگیران و دوستان پیک هاتووه .
ب ــ ئه‌ندامانی کارا و ئه‌ندامان په‌یامنێر پۆلێک پسپۆر پێکدێنن .
پ ــ (سالروک) له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رێوه‌ده‌بری .
ت ــ ژه‌ماره‌ی ئه‌ندامانی کارا به قه‌ده‌ر ئه‌و پۆلانه ده‌بن که‌بریتییه :
1ـ پۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌ده‌بی.2ـ پۆلی روژنامه‌گه‌ریی زانستی.3 ـ پۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی هونه‌ری.4ـ پۆلی رۆژنامه‌گه‌ریی منداڵان.5 ـ پۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونناسی .6 ـپۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی گاڵته و گه‌پ.7ـ پۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی ژنان.8 ـ پۆڵی روژنامه‌گه‌ریی رۆشنبیری و مێژوویی.9 ـ پۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه نفال و کیمیاباران.10 ـ پۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی زمانانی بیگانه.11 ـ پۆڵی روژنامه‌گه‌ریی وه‌رزشکاران(سپورت)
چاڵاکیه کانی ئه‌و11پۆڵه بڕبره‌ی کاره‌كانی (سالرک)پێکدێنن .
ج ــ ئه‌ندامانی په‌یامنیر به قه‌در ئه‌و شارانه ده‌بن که ر‌ۆژنامه و گوڤار و بڵاوکراوه‌ی به کوردی تێدا بلاو ده کریته‌وه ،ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش به پی کارکردن و به‌ریوه‌چوونی ده‌زگای (سالرک) ده‌ستنیشان ده‌كرین،هه‌ر چه‌ند هه‌ندێ په‌یامنیر له شاره‌كانی کوردستان ده‌ستنیشان کراون به‌ڵام هه‌موو شاره کانی کوردستانی نه‌گرتوه‌ته‌وه .
چ ـ ئه‌ندامیه‌تی :
هه‌موو رۆژنامه‌نووسیک و هه‌موو رۆشنبیرێکی کورد بۆی هه‌یه ببی به ئه‌ندامی کاروا ئه‌ندامی په‌یامنییر و ئه ندام،به مه‌رجیک ئه‌م پێویستیانه‌ی خواره‌وه‌یان تیدا به‌دی بکری :
1 ـ پروگرامی (سالرک)ی به دڵ بی ئاماده بێ به کرده‌وه‌ش پێره‌وی بکات .
2 ـ رابردوویه‌ك و ئێستیه‌یه‌كی پاک و خاوینی هه‌بێ و هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌كی گومان لیکراوی به دوژمنانی کورده‌وه نه‌بێ .
3 ـ باوه‌ڕێکی مه‌نتیقی به ئازادی و یه‌كسانی مروڤه‌وه هه‌بێ ،دان به ئازادی بی سنوری رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌بێ .
4ـ شاره‌زایی و ئاگادارییکی باشی له باره‌ی رۆشنبیری کوردی و کورده‌وه هه‌بێ .
5ـ مانگانه ێیک و یا ساڵانه ێیک (به پێ ئاره زووی خۆی) بدات ،به مه‌رجێک له (6) ئۆیرۆ كه‌متر نه‌بێ.
6ـ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی بوونه ئه‌ندامی هه‌بێ ،ده‌بێ به نووسین ئاماده بێ خۆی پیشان بدات ، که ده‌یه‌وێ ببێته ئه‌ندام، یا له‌رێی پێشنیازی دوو له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر ،پاشان داخوازییه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر ،ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریش به زۆرینه‌ی ده‌نگ به ئه‌ندام قبووڵی ده کات ،یا قبووڵی ناکات،ئه‌و کاته ده بێ به نووسین ئه‌و که‌سه ئاگادا بکرێته‌وه ،به قبووڵ یا به ناقبوڵ...
7ـ که‌وتنی مافی ئه‌ندامه‌تی :هه‌موو ئه‌ندامێکی (سالرک) بۆی هه‌یه کاتێک ویستی، واز له (سالرک) بهێنی،ده‌بێ به نووسین بێ و هۆیه‌كه‌شی به ئاشکرا بخرێته به‌رچاو ،ئه‌گه‌ر ویستی جارێکی دی بگه‌ریته‌وه بۆ(سالرک) ده‌بێ له 100% ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر بڕیاری گه‌رانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌ن .
8ـ هه‌موو ئه‌ندامیک له وانه‌یه له (سالرک) ده‌ربکرێ ئه‌وه‌ش به پێ بڕیاری له 100% ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر ده‌بێ ،له کاتیک ئابۆنه‌ی ساڵانه نه‌دات وه یاخۆد کارێکی وا‌بکات که نێو‌و نێوبانگی(سالرک)پیس بکات ،یا کارێکی وای لێ ده‌ربکه‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی بوونه ئه‌ندام وپه‌یره و پرۆگرامی (سالرک)رێك نه‌كه‌وێ
9ـ دۆستی (سالرک) :
دۆستی(سالرک) ئه‌و که‌سه‌یه که له رووی پرۆپاگانده کردن و گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانی(سالرک) به خه‌ڵک و یا خزمه‌تێک به(سالرک) ده‌گه‌ینێت بی ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتێکی مادی خۆی تێدا هه‌بی .دۆست به پێشنیازی باوه رپێکراوی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و به زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر دیاری ده‌كرێ...
10ـ ئه‌ندامی شانازی:
پشتگیری(سالرک )ئه‌و که‌سانه‌ن یا ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ن که به پاره و به شتی مادی خزمه‌تی (سالرک)ده‌كه‌ن و کاره کانی به‌ره‌و پیشه‌وه ده‌به‌ن .پشتگیر ده‌توانیی تاکه که‌سێک یا کۆمه‌ڵێک یا ده‌زگایه‌ك بێ .پشتگیر به پیشنیازی باوه‌رپێکراوی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌وه ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر دیاری ده‌كرێ .
11ـ ئه‌ندامانی شانازی و دۆست وپشتگیر ده‌توانن له کۆبوونه‌وه‌کانی (سالرک)به‌شداربن و هه‌ر پێشنیاز و بیرورایه‌كیان هه‌یه به ده‌رببرن و دیاڵوگی له سه‌ر بکه‌ن ،هه‌ر چه‌ند خۆیان مافی ده‌نگدانیان نییه،به‌ڵام ده توانن بیرورا‌و و پێشنیازه‌كانیان بخه‌نه به‌رده‌م ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و داوای ده‌نگدانی له سه‌ر بکه‌ن ...
به‌ندی شه‌شه‌م : ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی (سالرک)
1ـ "سالرک"بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گوڤاری"ئارشیڤ"و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ده‌زگایه‌كی بڵاوکردنه‌وه داده‌مه‌رزینێ.ئه ندامێکی (سالرک ده‌بێته سه‌رپه‌ره‌شتیکه‌ری .بێجگه له‌وه‌ش هه‌تا(سالرک) وای لێدێت چاپخانه‌ی تایبه‌تی خۆی په‌یدا ده‌كات ،بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌زگای تایبه‌تی چاپه‌مه‌نی به ناوی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی (سالرک) .
بـ . باوه‌رپێکراو ده‌بێته نۆێنه‌ری (سالرک) به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان،له کاتی پێویستدا ده‌توانی هاوکارێک و یا چه‌ند هاوکارێک بکاته ده‌مراستی خۆی ،ئه‌وه‌ش ده‌بێ به نووسین بێ .
پ ـ باوه رپێکراو ده‌بێ ئه‌و به‌رهه‌مانه دێن بۆ چاپکردن له گوڤار و یاخۆد ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و پۆڵونه‌وه هه‌یه که له (سالرک )داهه‌ن ،بیاندا به‌و پۆڵونه هه‌ر یه‌ك به پێ پسپۆری خۆی چ بۆ چاپکردن وه یاخۆد بۆپۆلین کردنیان.
ت ـ باوه رپێکراو ده بێ له نێوان دوو کۆبۆنه‌وه‌ی گشتی(سالرک)راپۆرتیکی تێروته‌سه‌ڵ پێشکێش بکات .
ج ـ خه‌زنه‌دار دراوژمێر له ناو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر به زۆرێنه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێ،هه‌موو جۆره کاروبارێکی ماڵیی(سالرک)ده‌با به‌رێوه و ده‌بێ ساڵانه راپۆرتێک ئاماده بکا بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆ ئاگاداری...
چ ـ سکرتێری نووسین:
یه‌كێک له ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر به زۆرێنه‌ی ده نگ هه‌ڵده‌بژێردرێ بۆ ئه‌وه ببێته پێنووس به ده‌ست،پێوه‌ندی راسته وخۆی به باوه‌رپێکراوی(سالرک)ه وه ده بێ ،ئه‌م قه‌ڵه‌م به ده‌سته به‌رپرسیاری هه‌موو نامه نووسین وپرۆگرام نووسینه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌كانه.
به‌ندی هه‌فته‌م : دارایی (سالرک)
ئاـ (سالرک)ریکخراوێکی روشنبیری و زانستی یه ،ئامانجی خزمه‌تی مرۆڤه له رێی راستی رۆشنبیری و مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی،له‌به‌ر ئه‌وه هیچ جۆره ئامانجیکی بازرگانی کردن و سه‌رمایه دروستکردنی بۆ که س نییه.پێویستی سه‌رشانی هاوکاران و پشتگیران و دۆستان و ئه‌ندامانی کاراو ئه‌ندامانی په‌یامنێری(سالرک)که بیژیێنن له رێ دانی ئابوونه وپیتاک کۆکردنه‌وه و فروشتنی بڵاوکراوه کانی ده‌زگای (سالرک).
ب ـ (سالرک) هه‌موو یارمه‌تییه‌كی پاک و خاوێن قبووڵ ده‌كا، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و یارمه‌تیه هیچ مه‌رجێکی له‌گه‌ڵ نه‌بێ و چاوه‌روانیی تایبه‌تی له دوو نه‌بێ.هه‌ر یارمه‌تێه‌ك به‌و جۆره نه‌بێ ،ده‌درێته دواوه،ئه‌وجا هه‌ر چه‌ندێک بێ و له هه‌ر لایه‌كه‌وه هاتبێ وه‌ك یه‌كه .
پ ـ (سالرک) بۆ به‌رێوه بردنی کار‌و بار‌و ه‌جێگه‌یاندنی پرۆگرامی دانراو بڕیاری دانی پاره‌ی سه فه‌ر و دانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجیانه بدات که له‌ڵایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و میوانێش بدات ئه‌گه‌ر به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر میوانداری کرابن .
به‌ندی هه‌شته‌م : هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی (سالرک)
ئاـ هه‌موو ئه‌ندامێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه کاتێک وێستی واز له (سالرک) بهێنی به مه‌رجێک پێویستییکانی سه‌رشانی به‌رامبه‌ر به(سالرک) به جێگه‌یان ده‌بێ و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی تاکه که‌سی یا کۆمه‌ڵی مافی ئه‌وه‌ی نییه ،نابێ) سالرک*هه لوه شێنێته‌وه ،ت ائه‌ندامێک مابێ (سالرک)هه‌ر ده‌مێنی ،که كه‌س نه‌ما ،ئه‌وجا له خۆیه‌وه له کار ده‌كه‌وێ .
ب ـ (سالرک) ده‌خرێته به‌رده‌ستی سه‌ندیکایه‌كی پێوه‌ندی به رۆژنامه‌گه‌ریی و رۆژنامه‌نووسانه‌وه هه‌بێ ،به‌مه‌رجێك وه‌ك ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی ئارشیڤی بمینێته‌وه به ناوی یه‌كه‌مین دامه‌زرێنه‌ری (سالرک) كه له ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٩٦٨ دایمه‌زراندووه ...
د.سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا ئه‌دیب چه‌لکی جه مال خه‌زنه‌دار
خالد شه ی‌دا سرووش جه مال خه‌زنه‌دار ئه‌كره‌م خامۆش
ته‌نگه زارمارینی د.ئه سعه دره شیدی كه‌ریم گه‌رمیانی
|