|
- ها ... به‌م گویَزانه ژه‌نگاوییه ، ردیَنه دیَزه‌كه‌ت بتراشه ، وه‌ختى لیَك دابرِانه !
+ نا ... به‌م په‌له‌په‌له ، روومه‌ته چرچه‌كانم بریندار ده‌كه‌م .
هات .. ، وه‌ك كه‌ڵه نیَرگزیَك ، ته‌رزه ده‌مى پرِ كردبیَت له خویَن ، پشتى چه‌ماندمه‌وه !
پیَكى شه‌رابى پرِ كردم ، له خه‌ونى فه‌ل و له له‌ته لیمۆى له‌بیر چوونه‌وه !
په‌نجه‌كانى راوى تۆقاندم ، تابیَچووه سویَسكه‌كانى ئارامیم ، بۆ ده‌سته‌مۆ نه‌كریَت.
ئه‌ژنۆ كریستاڵییه‌كانى شكاندم ، تا له‌و دیو باخچه رازاوه‌كانى عیشقه‌وه ،
ژه‌هرى درِكه‌زییه‌كانى ته‌نیایى ، ته‌رِم كات !
هات .. ، چرِنووكى له كاكۆڵم گیر كردوو ، تا به‌رده‌م ته‌ڵه ته‌قیوه‌كه رایكیَشام .
ماسییه بىَ گوناهه‌كانى له‌نیَو حه‌وزه شووشه‌كه‌دا ، شه‌هید كرد !
قاپیَك و كه‌وچكیَك و پیاڵه‌یه‌كى له موبه‌قه‌كه‌دا ، جودا كرده‌وه !
قه‌ڵه‌مه ماجیكه‌كانى من و قه‌ڵه‌مه ره‌صاصه‌كانى كوره‌كه‌مى ، لیَك جودا كرده‌وه !
ته‌سبیحه قه‌زوانییه‌كانى من و ملوانكه زیَرِینه‌كانى ژنه‌كه‌مى ، لیَك جودا كرده‌وه !
هاته بن گویَم و گوتى :
- (( وه‌ختى ل یَ ك ت ر از ا ن ه .. ))
لیَم تورِه بوو گوتى : (( به‌م بیجامه خه‌تخه‌ته‌وه ، له ماكه‌رى میل میل ده‌چیت ! ))
+ نا توخوا .. له‌مه زیاتر ئیهانه‌م مه‌كه .
چاویلكه‌كه‌مى خسته ژیَر پىَ ئاسنینه‌كانى و هه‌لا هه‌لاى كرد !
یه‌ك تاكه گۆره‌ویم دۆزییه‌وه .
ده‌رپیَى ژنه‌كه‌مم له پىَ كرد !
رۆبى حه‌مامم كرده به‌ر ، كه بۆنى گۆرهه‌ڵكه‌نى لىَ ده‌هات .
تاكىَ قۆنه‌ره‌ى پرِ له بزماروو نه‌علیَكى پچرِاوم له پىَ كرد .
نه‌یهیَشت كه‌س له‌خه‌و هه‌ستیَنم !
به‌ر له‌وه‌ى سه‌ته‌لایته‌كه بكوژیَنیَته‌وه ، زۆپاكه‌ى خامۆش كرد .
كه‌ناڵى 1 : كچیَك خه‌ون به جووتیَك پیَلاَوى سوره‌وه ده‌بینیَت !
كه‌ناڵآ 2 : له كه‌ناڵیَكى موشه‌فه‌ردا ، ناڵه ناڵى ئاگرینى ژنیَكى رووت !
كه‌ناڵى 3 : پلینگیَك سه‌رى له دوو كارمامزیَك ناوه !
كه‌ناڵى 4 : دڵى یه‌ڵتسن به كه‌ڵكى سه‌رۆكایه‌تى نایه‌ت !
هات .. ، عولبه‌ى ماكیاجى ژنه‌كه‌م و تاقمه تراشه‌كه‌مى ، جودا كرده‌وه .
فانیله سپیه‌كانى من و مه‌مك به‌نده ره‌شه‌كانى ژنه‌كه‌مى ، لیَك جودا كرده‌وه !
گرِى له كتیَبخانه‌كه‌م به‌ردا ، - جگه له فه‌رمووده‌كانى شه‌رِ - ،
هه‌موو مه‌صحه‌فه‌كانى كۆڵن وڵسن و
ئایه‌ته‌كانى كازانتزاكى و
حه‌دیسه‌كانى نه‌وال سه‌عداوى ، كرد به خۆڵه‌میَش !
له ژوورى نووستنه‌كه‌مدا ، ویَنه ره‌نگینه‌كانى منى داگرت و
ویَنه‌ى پیاویَكى ره‌ش و سپى هه‌ڵواسى !
مه‌رگ هات ، فرمیَسكه سه‌وزه‌كانى من و ئینجانه سووره‌كانى شیعرى ، لیَك دابرِى .
مه‌رگ هات ، مۆمیَكى كویَروو گۆچانیَكى كه‌رِى ، پىَ به‌خشیم !
مه‌رگ ، ده‌ستى گرتم و ریَى گۆرِستانیَكى نیشان دام ، مردووه‌كانیى به گه‌نجى پیر ده‌بن !!
|