|
زه‌یتون
به ئه‌ده‌بترین دره‌ختى باخچه‌كه‌مان ،
زه‌یتوونه ..
كه‌چى كه چراكان چاو ده‌نوقیَنن ،
به ده‌ستیَك مه‌مكى پرته‌قاڵ ده‌گوشىَ و
به ده‌ستیَك قۆڵى هه‌ڵووژه !
هه‌نگ
زیكزیكه‌یه‌ك ده‌زریكیَنیَت ..
دره‌خته‌كان په‌نجه ده‌خه‌نه كونى گویَیانه‌وه .
هه‌نگیَك باڵ لیَكده‌دا ،
گوڵخونچه‌كان یه‌كه یه‌كه ،
سینگى بۆ رووت ده‌كه‌نه‌وه !
په‌پووله
په‌پوله‌یه‌ك ، سپى سپى
ده‌ستى چه‌پى پرِ ده‌كات له خوىَ ى هه‌تاوو
به‌سه‌ر لقیَكى میَوه‌كه‌ماندا ، ده‌نیشیَته‌وه .
به ده‌م ورده تریقه‌وه ،
ده‌نك
ده‌نك ،
به‌رسیله‌ى جوانى ده‌كرۆژیَت .
له بن كه‌پریش ، له نیَو جۆللانه‌ى شعردا
من و
سه‌گى كورِه‌كه‌م و
فنجانى قاوه‌كه ،
ده‌ممان پرِ ده‌بیَت له ئاشتى !
نازناز
له ئیَواره‌وه ، نازناز ، ره‌نگ راده‌خات و
شنه به خۆى داده‌دات و ده‌خه‌ویَت !
كه‌چى كچه شۆخه‌كانى شه‌وبۆ ،
زه‌رده‌په‌رِ له خه‌ویان راست ده‌كاته‌وه‌و
له‌شیان به تریفه ده‌شۆن .
هه‌تا رۆژیش ده‌بیَته‌وه ،
سه‌به‌ته‌یه‌كى گوڵگوڵى ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌روو
دره‌خت به دره‌خت و
لك به لك و
په‌لك به په‌لك ،
شووشه عه‌تر ده‌به‌شنه‌وه !
سه‌روو
هه‌ر وه‌ختیَك بچیته نیَو باغ ..
دره‌خته‌كان خه‌واڵوو .
وه‌ك سه‌ر خۆش قۆڵیان به‌سه‌ر شانى یه‌كتریدا ،
شۆرِ !
ته‌نیا سه‌روو ..
وه‌ك پۆلیسیَكى به‌ر ده‌رگه‌ى ( ته‌لارىدا د )
ئاماده باش !
سۆنده
له ناوه‌راستى چیمه‌نه‌كه‌ى‌ماندا ، سۆنده‌یه‌ك
شین شین .
وه‌ك گرانه‌تا ، گه‌رم گه‌رم !
ووشك ووشك وه‌ك خوىَ .
ئه‌و وه‌ك ئیَمه ناتوانىَ ، به خه‌یاڵ
له‌گه‌ڵ دره‌ختیَكى خرپندا جووت ببىَ ،
تا داویَنى شڵپه بكا له چۆرِاوگه‌و
سینگى گوڵه‌كانیش ، به شه‌هوه‌ت برِشیَنیَت !!
لاولاو
چه‌ند گوڵه لاولاویَك توند توند
پوزى سووره چناریَكیان كردۆته ئامیَز .
تا ساته‌وه‌ختى هه‌ڵوه‌رین ،
بۆنى پیَوه ده‌كه‌ن
روومه‌تى پىَ گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه
رایده‌مووسن !
شه‌ونم
نه‌باران باریوه ، نه باخچه ئاورِشیَن .
كه‌چى تاڵتاڵى چیمه‌ن ته‌رِ !
پیَده‌چىَ سبه‌ینان ، كۆتره‌كان له ویَنده‌ر
ده‌ستنویَژیان هه‌ڵگرن .
دره‌خته‌كانیش ، پاش سیَكس كردن ،
پیَده‌چىَ هه‌ر له‌وىَ میز بكه‌ن .
هه‌ر له ویَش ، غوسڵ له خۆیان ده‌ربكه‌ن !
شه‌نگه‌بى
شه‌نگه‌بییه‌كه ، (( له په‌نجه‌ره‌ى ژووره‌كه‌ى دام ))
پىَ په‌تى .. رووت رووت !
ده‌یویست به ده‌ستیَك مه‌مه‌كانى داپۆشیَت و
به ده‌ستیَك نیَو گه‌ڵى !
به شپرزه‌ییه‌وه پیَى گوتم :
ئه‌م به‌ره به‌یانه خۆم ده‌شت ،
سۆله‌كه‌م له‌به‌ر پیَما بوو ..
جل‌و به‌رگم به ته‌نافى گوڵه باخه سووره‌كه‌وه
هه‌ڵخستبوو .
كه‌چى سه‌گه‌كه ، سۆله‌كه‌ى لىَ رفاندم و
- با - ش ،
مه‌مك به‌ندوو
ژیَر كراس و لیباسه‌كه‌م !
په‌نجه‌ى خانم
مانگ ، به‌ر له‌وه‌ى بچیَته‌وه ماڵ .. ،
دىَ له سه‌ر رۆخى حه‌وزه‌كه‌ماندا
هه‌ڵده‌كورمىَ .
هه‌ردوو قاچى شۆرِ ده‌كاته‌وه ناو ئاو
به په‌نجه‌ى خانم ، ده‌م و چاوى ته‌رِ ده‌كات .
پشیله‌یه‌كى زۆڵ ، له پشترِاوه ،
پاڵیَكى پیَوه ده‌نیَت و هه‌ڵى ده‌داته حه‌وزه‌كه‌وه .
مانگ خڵتانى ئاو ده‌بیَت و
باخیش خڵتانى تریفه !
چۆله‌كه
له باخچه‌كه‌ماندا ، دوو چۆله‌كه هه‌ن ، (( داكانه )) .
به‌یانیان به‌ر له خۆر كه‌وتنن
سوك سووك هه‌ڵده‌فرِن .
ده‌ڵیَن له باخچه‌یه‌كى تردا ، دوو چۆله‌كه‌ى (( بابانه )) ،
چاوه‌رِىَ !
ئیَواران دره‌نگ دره‌نگ ده‌گه‌رِیَنه‌وه . شه‌كه‌ت شه‌كه‌ت .
ده‌نووكیان گۆ ناكات له به‌ر مژین .
په‌رِوباڵ ته‌رِ ته‌رِ له‌ژیَربارانى سه‌ما
مل و گه‌ردن سوور هه‌ڵگه‌رِاو ، له گه‌رمایى ماچ .
زۆر جار له‌وىَ ، بازن و گواره‌كانیان له بیر ده‌چىَ .
بیریان ده‌چىَ دوگمه‌ى تیشیَرته‌كانیان ، دابخه‌ن .
بیریان ده‌چىَ ، زنجیرى ته‌نووره‌كانیان هه‌ڵكیَشن .
ئه‌وان له دووره‌وه ، جانتاكانیان هه‌ڵده‌ده‌نه ناو هیَللانه‌و
به‌بىَ جریوه راده‌كشیَن .
له‌سه‌ر ده‌م راده‌كشیَن .
به كه‌شه‌وه راده‌كشیَن !!
میَو
ترسنۆكترین دره‌ختى باخچه‌كه‌مان میَوه !
هیَشتا له‌شكرى پایز ، له شاخ شۆرِنه‌بۆته‌وه ،
كه‌چى هه‌ر چوار په‌لیى له دارى كه‌پره‌كه‌دا ئالاندووه‌و
ده‌له‌رزىَ !
دانه دانه‌ش ، گواره ئاڵتوونیه‌كانى
ده‌وه‌رن !
چله‌ى باخه‌وان
پیَش ئه‌وه‌ى باخه‌وان كۆچ بكات ..
پیَمه‌رِه‌كه‌ى ، له قوژبنیَكى باخچه‌كه‌مان هه‌لپه‌سارد.
پیَمه‌رِه .. دڵته‌نگ .
دڵته‌نگ ، وه‌ك تفه‌نگیَك ، شۆرِشگیَره‌كه‌ى ، شه‌هید!
وه‌ك ئه‌سپیَك ، شۆره‌سواره‌كه‌ى گلاو !
له چله‌ى ماته‌مینى باخه‌وانیشدا ، پیَمه‌رِه ،
ده‌ستى خسته‌وه نیَو ده‌ستى دره‌خت .
پىَ به پىَ ، سینگى باخى پیَمه‌رِه كرده‌وه .
سییه‌كانى تژى كردنه‌وه له بۆنى گوڵ و
ده‌م و لیَوى پرِ كردنه‌وه له تامى گڵ !
كه ماندووش بوو ، وه‌ك باخه‌وانى كۆچ كردوو ،
له‌بن سیَبه‌رى شه‌نگه‌بیه‌كه هه‌ڵكورما
چایه‌كى شیرینى خوارده‌وه‌و
به‌ده‌م پیَچانه‌وه‌ى سیغاریَكشدا ،
په‌نجه باریكه‌كانى ده‌له‌رزین و
چاوه چووكه‌كانى ، پرِ ده‌بوون له فرمیَسكى درشت !
|