|
( ! )
پایز ،
له جامخانه‌ى زیَرِینگهرانهوه هه‌ڵده‌كات ...
نیَو قه‌دى دارستانه‌كان رادهوهشیَنىَ .
دنیا ده‌كات ، به‌یه‌ك پارچه ئاڵتون !
( ! )
پایز ،
چۆله‌كه‌یه‌كى گه‌ردن زه‌رده .. ،
له نیَو ده‌ستى ئاڵتوونچییهكاندا ، ههڵدهفرِیَت
دوو گهلاَ له ئه‌نگوستى شهنگهبى ده‌كاته‌وه‌و
ده‌یكاته په‌نجه لووسهكانى
رووبار !
دوو گهلاَ له گوىَ سوره‌كانى چنار ده‌كاته‌وه‌و
ده‌یكاته گوىَ گه‌رم و گورِهكانى
كانى !
( ! )
پایز ،
به نیَو جهنگهڵستانا ، ره‌ت دهبیَت ..
به دهنووكیَكى ته‌زیو ،
ملوانكه‌ى گه‌ردنى لقه‌كان دهپسییَنیَت و
به‌ر پیَى دره‌خته‌كان پرِ ده‌كات ،
له لیره !
( ! )
پایز ،
ده‌ستى دوو په‌ڵه هه‌ورى گه‌نج دهگریَت و
به‌سه‌ر دارستانیَكى رووتا دهیانگیَرِیَت !
درهختیَك میَرد ده‌كات به باران و
درهختیَك به به‌فر !
( ! )
پایز ،
دهستبلاَوترین
زیَرِینگهره !!
( ! )
كه پایز ،
دره‌خته موحافیزهكان روت ده‌كاته‌وه له گهلاَ ،
شه‌رم دایان دهگرىَ و ته‌ریق ده‌بنه‌وه .
دوو لقى نزا ههڵدهبرِن و تكا له هه‌ور ده‌كه‌ن ،
هه‌رچى زووه
كراسیَكیان پىَ ببهخشیَت له به‌فر !
( ! )
كه ژنان گویَیان له ترپه‌ى پایز دهبیَت .. ،
قۆڵى رووت و
سینگى رووت و
قاچى رووتیان داده‌پۆشن !
بهلاَم دره‌خته‌كان ناهیَڵن تهنیابین ..
یه‌كه یه‌كه ، خۆیان رووت رووت ده‌كه‌نه‌وه و
درپیَ و ستیانیش توورَ ده‌ده‌ن !
( ! )
له پشتى په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ، ته‌ماشاى باغ ده‌كه‌م ..
سهرویَك ، چاوى سه‌وزى برِیوهته ،
قۆڵى رووت و
مه‌مكى رووت و
زگى رووت و
سمتى رووتى دره‌خته‌كان و
به دزیه‌وه دهستپهرِ ده‌كات !!
( ! )
ئه‌و باڵنده نیَرینانهى ،
له وه‌رزى رووتبوونه‌وه‌ى دره‌خته‌كاندا ، كۆچ ده‌كه‌ن :
رهوه پیاویَكن نیَرهمووك !
( ! )
دره‌نگه شه‌وى پایزان ،
دار سیَویَك و
بنه خۆخیَك .. ،
ده‌م ده‌خه‌نه ده‌مى یهگدى و
تیَر تیَر مه‌مكى یه‌ك ده‌گوشن !
ئه‌م باخه له له (( قسمى داخلى )) كچان دهچیَت و
ئه‌م دوو دره‌خته‌ش ،
له دوو كچى سوحاقى !
( ! )
پشیله‌یه‌كى زۆڵ ..
له به‌ر پیَى دارههناریَكى رووت پاڵكه‌وتووه‌و
به‌دوو چاوه رهپهكانى ،
دیقه‌ت له‌ناو گه‌ڵى دهگریَت !
( ! )
له گۆشه‌یه‌كدا _ با _ ،
په‌لكه رژاوهكانى باغ كۆ ده‌كاته‌وه ..
با .. دهلىَ : ئه‌م گهلاَ وه‌ریوانه ،
كراس و
ئه‌ته‌گ و
ستیان و
دهرپیَى دره‌ختن !
( ! )
به‌هاران باغ ، له كچیَك دهچیَت ،
حیجاب پۆش !
پرَاو پرِ له شیعرى چۆله‌كه .
پایزان باغ ، له شۆرِه ژنیَك دهچىَ
رووت
رووت
پرِاو پرِ له جریوه‌ى قوباد !
( ! )
كه .. ته‌م ،
دهرِژیَته باغیَكى هه‌ڵوه‌ریوه‌وه ...
باغ له حهمامیَكى عموومى دهچیَت و
دره‌ختیش ،
له پۆلیَك ژنى رووت !
( ! )
پایز ،
دره‌ختى رووتى خۆش دهوىَ ...
من ، ژنى رووت .
ئه‌و هه‌ر ته‌نیا له وهرزیَكدا ،
من ، له هه‌ر چوار وه‌رزى ساڵا !
( ! )
سوپاس پایز ...
تۆ نه‌بوویتایه ، كه‌س به‌رووتى ،
قۆڵ و باسك و
سینگ‌و مهم و
ران و سمت و
نیَو گه‌ڵى داروو ده‌وه‌نى
نه‌ده‌بینى !!
سوپاس پایز !
|