وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 350  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری ژنه‌كانى تیرانا له‌ ئاو رووت ترن !
ژنه‌كانى تیرانا له‌ ئاو رووت ترن ! Print E-mail
قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی
User Rating: / 2
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی   
Wednesday, 12 September 2007 04:16

ژنه‌كانى تیرانا ،
له‌ ئاو لووسترن
له‌ ئاو نه‌رمترن
له‌ ئاو ته‌رِترن !

ژنه‌كانى تیرانا ،
 رووتى له‌ به‌فر ده‌كرِن و
 به‌ چڵیَك سیَبه‌ر ،
بریقه‌ى شان و ملیان..  داده‌پۆشن !

پشتى ژنه‌كانى تیرانا ،
تا ژیَر كه‌مه‌ر رووت ..
سپى سپى و خاڵدار .
ده‌ڵیَى گه‌رمه‌ نانى تیرین ،  داچیَنراو به‌ ره‌شكه‌ !

ژنه‌كانى تیرانا ،
له‌ موغازه‌ى باخچه‌دا ، جلك ده‌كرِن .
به‌ لاسكه‌ گیاى عه‌تر ،
گیَلاس له‌ گۆى مه‌مكیان گرىَ ده‌ده‌ن !

له‌ تیرانا ، مه‌مك
سڵ ناكاته‌وه‌ له‌ په‌نجه‌ى خۆر
ناسڵه‌میَته‌وه‌ له‌ لیَوى سیَبه‌ر
خۆى ناشاریَته‌وه‌، له‌ زمانى سه‌رنج .

له‌تیرانا ، مه‌مك
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كه‌ ،  نه‌سره‌وت .!.
كه‌چى نه‌ كڵیَسایه‌ك به‌لادادىَ .
نه‌ مناره‌یه‌ك لار ده‌بیَته‌وه‌ .
نه‌ له‌ناو ده‌ستى سه‌رخۆشیكدا
 په‌رداخیَك ،
 وردوو خاش ده‌بیَت !


(( ناوك )) ى كچه‌كانى تیرانا ، چاوى سیَهه‌من ..
چاڵیَكن پرِ له‌ نهَینى
په‌نجه‌ره‌یه‌كن ئه‌رواننه‌ موچركه‌
شویَن په‌نجه‌ى منداڵیَكى ساوان ، له‌ سه‌ر قاپیَك هه‌نگوین!


له‌ تیرانا  ، له‌ ئیَواره‌وه‌ ..
چاو وه‌نه‌وز ده‌دا ،
گوىَ پاڵده‌كه‌وىَ ،
كه‌چى ده‌م ، تا كه‌له‌شیَر ده‌خویَنىَ ،
شه‌سته‌بارانى پشكۆیه‌ .

شه‌وان تا ده‌گه‌مه‌وه‌  هوتیَلى  ( به‌رِه‌دواى )
به‌ و ریَژنه‌ ماچانه‌  شه‌لاَڵ ده‌بم ،
كه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌ى خانووه‌ دوو نهۆمه‌كانه‌وه‌
ده‌رژیَنه‌ سه‌ر شۆسته‌ !

پاكه‌وانه‌كانى تیرانا ، سبه‌ینان
به‌ گه‌سكى سپیده‌
شه‌قامه‌كانى عشق ده‌ماڵن..
سه‌به‌ته‌كانى زه‌ده‌په‌رِ ، پرِ ده‌كه‌ن
له‌ زه‌نگیانه‌ى  ماچ !

ژنه‌كانى تیرانا ، گوڵ ده‌فرۆشن
پیاوه‌كانى تیرانا  ، تریاك !
ژنه‌كانى تیرانا ، دڵ ده‌دزن 
پیاوه‌كانى تیرانا ،  پووڵ !


له‌ تیرانا ،
چاوم له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ى زیندانییه‌ك ،
به‌ جیَهیَشت و
ده‌ستم له‌سه‌ر شانى گۆرانیه‌ك و
لیَوم له‌سه‌ر ناوكى ژنیَك !

ژنه‌كانى تیرانا ،
له‌ ئاو ته‌نكترن
له‌ ئاو سه‌وزترن
له‌ ئاو رووت تر !!

* تیرانا : پیَته‌ختى ئه‌لبانیا

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

ئایا ده‌زانی گۆی مه‌ریخ به‌ خێرایی 240 کیلومه‌تر له‌ یه‌ک کاتژمێر به‌ ده‌وری هه‌تاوا ده‌سوڕێ ؟

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان