
| یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى پاراستنى ژینگه سازكرا |
|
|
| هه‌واڵ و ریپۆرتاژ | |||
| Written by وه‌زاره‌تى ژینگه | |||
| Monday, 30 April 2007 11:33 | |||
|
حكوومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
بۆ / ته‌له‌فزیۆنى به مه‌به‌ستى كاراكردنى رۆڵى وه‌زاره‌تى ژینگه و چاره‌سه‌رى گرفته ژینگه‌ییه‌كان له هه‌ریَمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان، به سه‌رپه‌رشتى به‌رِیَز مامۆستا دارا محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیرى ژینگه، ئه‌نجومه‌نى باڵاى پاراستنى ژینگه له هه‌ریَمى كوردستان به ئاماده‌بوونى نویَنه‌رى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عیَراق یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى كاتژمیَر 11 ى پیَش نیوه‌رِۆى ئه‌مرِۆ له باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ژینگه سازكرد. له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ندا كه نویَنه‌رى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كانى به ژینگه‌وه تیَدا به‌شدار بوون، به‌رِیَز وه‌زیرى ژینگه باسى له گرنگى ژینگه له‌جیهاندا كرد كه ئیَستا له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا دامه‌زراوه‌و ریَكخراوى زۆر كار بۆ پاراستنى ژینگه ده‌كه‌ن، چونكه ژینگه په‌یوه‌ندى به ژیانى هه‌موو مرۆڤیَكه‌وه هه‌یه. له ته‌وه‌ریَكى دیكه‌ى وته‌كه‌یدا مامۆستا دارا محه‌مه‌د ئه‌مین ئاماژه‌ى به پشتگیرى به‌رِیَز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ وه‌زاره‌تى ژینگه كرد و ئاماده‌بووانى دڵنیا كرد له‌وه‌ى كه برِیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى پاراستنى ژینگه له هه‌ریَمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتیوانى ده‌كریَت و جآ به‌جآ ده‌كریَت و له‌م بواره‌شدا یاساى پاراستنى ژینگه كه ئیَستا ئاماده‌كردنى له قۆناغى كۆتاییدایه، ده‌بیَته پشتیوانیَكى دیكه بۆ جیَبه‌جآ كردنى ئه‌و برِیارانه. به‌رِیَز وه‌زیرى ژینگه له به‌شیَكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا باسى له به‌پیتیى خاكى كوردستان كرد كه وه‌ك پیَویست تائیَستا سوودى لیَوه‌رناگیریَت به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر و نمونه‌ى به خاكى هه‌ندآ وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌ب هیَنایه‌وه كه خاكیَكى لماویه و توانیویانه بیكه‌نه ناوچه‌یه‌كى كه‌سك. دواتر به‌رِیَز ئه‌نیس عه‌بدولئه‌حه‌د نه‌باتى به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكى له وه‌زاره‌تى ژینگه باسى له‌وه كرد كه وه‌زاره‌تى ژینگه وه‌زاره‌تیَكى چاودیَره به‌سه‌ر چالاكى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانه‌وه‌و ئاماژه‌ى به برِیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد كه به‌به‌بآ ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ژینگه نابیَت مۆڵه‌تى هیچ پرۆژه‌یه‌ك بدریَت و هه‌ماهه‌نگى هه‌موو لایه‌كى بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى وه‌زاره‌تى ژینگه به‌پیَویست زانى. پاش ئه‌وه به‌رِیَز مامۆستا شه‌مالڕ موفتى نویَنه‌رى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عیَراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌وان سوودى زۆریان له كارى ئه‌م جۆره ئه‌نجومه‌نه وه‌رگرتووه‌و باسى له‌وه‌شكرد هه‌ر گه‌شه‌پیَدانیَك ته‌نها لایه‌نى ئابوورى و
قازانج ره‌چاوبكات به‌بآ رِه‌چاوكردنى ژینگه پرۆژه‌یه‌كى بآ سوود ده‌بیَت و به‌پیَویستى زانى كه سیاسه‌تى هه‌ریَمى كوردستان ره‌هه‌ندیَكى ژینگه‌یى تیَدابیَت. *** **** *** له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه 30/4 به‌رِیَز مامۆستا دارا محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیرى ژینگه سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى له حكومه‌تى هه‌ریَم كرد و له‌لایه‌ن به‌رِیَز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌وه به‌گه‌رمى پیَشوازى لیَكرا.
سه‌ره‌تا به‌رِیَز وه‌زیرى ژینگه ویَرِاى پیرۆزبایى وه‌رگرتنى پۆستى تازه‌ى به‌رِیَز فه‌لاح مسته‌فا، هیواى خواست كه فه‌رمانگه‌ى كاروبارى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه كار بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ژینگه به وڵاتانى پیَشكه‌وتووه‌وه بكات. به‌رِیَز فه‌لاح مسته‌فا ئاماده‌یى ته‌واوى فه‌رمانگه‌كه‌ى بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى وه‌زاره‌تى ژینگه خسته‌رِوو.
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 24061 Comments (0)
![]() Write comment
|
- پەیامی ستافی گۆڤاری نێوەند لە ساڵی حەوتەمی تەمەنی گۆڤاری (نێوەند)دا
- سیمینارێك له سه‌نته‌ری كوردڤین بۆ ساقی بارزانی سه‌باره‌ت به ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لكترۆنیی و ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌گه‌ری
- گڕی فلامینگۆ له ناخی سامان و دیله‌ک ئه‌کده‌نیز به‌شداری زه‌یتون ده‌كه‌ن
- له‌سه‌ر داوای گروپی فشار، رامپ بۆ پرسگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كه‌مئه‌ندامان دروستكرا
- سیامەند لە چاوەڕوانی خێرخوازانە
په‌یڤی کلیک
| ئایا ده‌زانی نیشانی لێو و زمانی هه‌رکه‌س وه‌کو نیشانی په‌نجه‌ی ده‌ستیان بێوێنه‌یه؟ |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
پێش ئه‌وه‌ی، بتبینم، له خه‌وما، تۆم دیبووRead more...
ده‌مێبوو، شێوه‌تم، به خه‌یاڵ، ناسیبوو.


