|
ڕۆشنبیری
|
|
Written by ئه‌حمه‌د ده‌شتی - ئه‌ڵمانیا
|
|
Monday, 30 April 2007 10:57 |
|
ده‌روازه‌کان لێم دیارن
ئه‌مڕۆ ده‌زانم بۆ کوێ ده‌ڕۆم
سه‌فه‌رم سه‌فه‌ری خێره
هێمای به‌خته‌وه‌ری گه‌ل و
نیشتمانی ئازیزمه
ئه‌مڕۆ قژی خۆشه‌ویستی و
هه‌ستی پاکی ڕاستیه‌کان
شانه ده‌که‌م و دای ده‌هێنم
ده‌ڕۆم بۆ سه‌ر ترۆپکان و
له‌وێ ئارامیه‌کان وه‌دی ده‌که‌م
له‌و دۆنده به‌رزانه
ئیتر سایه‌ی دڕنده‌یی و
دوژمنانی دیرۆکی وه‌دی ناکرێن
له سه‌ر لوتکه‌کانی خۆشه‌ویستی
کوردستانه ئازیزه‌که‌م
له شوین دڕک و دالی ڕۆژگارانی پڕ مه‌ینه‌تم
گولی خۆشه‌ویستی ڕوێندراون
دڵۆپه‌کانی خوێنی سوری به ناهه‌ق ڕژاو و
هه‌ناسه‌ی سارد‌و سڕی دایکی ڕۆله و‌ن کراوم
هه‌ر زوو نوسیان له‌سه‌رلوتکه‌کان
ئه‌ی ناحه‌زانی خۆشه‌ویستی
ئه‌ی ڕه‌وه گورگانی ده‌م به خوێن
بڕۆن بڕۆن وه‌ده‌رکه‌ون
هون درنده‌ن مرۆ خۆرن
ئیتر جێگه‌ی کورد کوژان و
درۆ و بوختان و خوێنڕیژی و
هه‌ڵبه‌ستنی روباری په‌یڤ و
کرداری زشت و دوور له ڕاستی و
هێرش وسوکایه‌تی به پیرۆزیه‌کان کردن و
به گه‌وره مه‌ردانی مێژووم باوی نه‌ماو
داری زه‌قنه‌بووتی کینه و نفاق
وشک بوون و له چاڵ نران
وا مه‌رگی دوژمن دابین کراوه و
جارێکی تر نه ته‌کیه‌ی وێرانه و
نه به‌رماڵی ڕه‌ش و
نه هه‌ستی پڕ قڕیژ و چڵکن دێنه‌وه
ئه‌وان سوتان ڕۆیین ڕۆیین
هه‌زاران تف و نه‌فرینیان لێ کراوه‌و
تازه ئیتر له سه‌ر لوتکه‌کان
نه گوناه وه‌دی ده‌کرێ
نه گڕی درۆ ده‌م سوتێنێ
نه هه‌ستی پیس ده‌مخنکێنێ
نه چه‌واشه‌کارانی مێژوو ده‌توانن
له ئێواره‌ی لێل و
نه له‌و دیوی په‌رده‌ی ڕه‌شه‌وه
بمخه‌له‌تێن و بمڕوخێن
نه قامچی زۆرداری دوژمنان و داگیرکه‌ران
جارێکی تر ناتوانن بێنه‌وه‌و بمڕه‌تێنن
تازه نه‌هامه‌تیه‌کان ڕۆیین ڕۆیین
نه ئه‌وینی خۆشه‌ویستی یه‌کترو
نه سه‌ر به‌خۆیی کوردستانه‌که‌م
کپ ده‌کرێت و لێم و‌ن ده‌کرێن
نه ژێر ده‌سته‌ییم ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئیتر قه‌بره‌ستانی دڕنده‌کان و
داگیرکه‌رانی کوردستان دابین کرا و
بۆ هه‌میشه چاره‌یان و‌ن کراو تووڕ دران
وا ڕاستیه‌کان سه‌رکه‌وتن و
ده‌روازه‌ی خۆشه‌ویستی والایه و
چادری خۆشه‌ویستی یاران هه‌لدراوه‌و
هه‌موومان واین له ژێریا ده‌ژین
زێرابی مه‌رگستانه‌کان
هه‌مووی پڕ بوونه‌وه و روخان
ڕۆژگارانی نه‌هامه‌تی بڕانه‌وه
چی نیفا ق و بۆختانه
گڕیان گرت و ناحه‌زه‌کانیان سوتاند و
بڕاوننه خه‌رمانه‌ی سوتانی درۆ و بوختان
ته‌ژی ئه‌و ناوه‌ن و ره‌ش هه‌لگه‌ڕاون
زه‌مه‌ن جارێکی تر هه‌تک ناکرێت و
ویژدانه‌کانی ڕاستی سه‌رکه‌وتن و
سه‌ربه‌رزانه ده‌خولێنه‌وه و خۆ ده‌نوێنن
ده‌سا ئه‌ی هه‌ستی گڵاوی گه‌نده‌لکاران و
ئه‌ی ناکه‌سانی دوێنێی مێژووم
بڕۆن بڕۆن له خاکی من
روتان ڕه‌شه‌و باوتان نه‌ما
له هه‌موو لاوه نه‌فرین کراون
دوژمنانی خۆشه‌ویستی کوردستانم
له‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری سه‌ر لوتکه‌کان
له ناو خه‌ره‌ندو بن زناره‌کان
هه‌مووی له چاڵ نراون
کێ په‌سته و خه‌راپکاره و گه‌نده‌له
له گولخه‌نی دۆزه‌خێکی بێ وێنه‌دان
به‌گڕی خۆشه‌ویستی و یه‌کبوونی کورد
وا هه‌ناسه‌ی مه‌رگیانه و
وا سرودی مردنی خۆیان ده‌چڕێنن
ئیتر زۆرداری ڕۆیی و
وا چه‌واشه‌کاری سه‌رگه‌ردانه و
بۆ هه‌تایه ناگه‌ڕێته‌وه
|