وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 276  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری دوعایه‌ک بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی له‌ ( دوعا ) یه‌کی پاک کرا .. هێمن ڕه‌ئووف
دوعایه‌ک بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی له‌ ( دوعا ) یه‌کی پاک کرا .. هێمن ڕه‌ئووف Print E-mail
هێمن ڕه‌ئوف- سویسرا
User Rating: / 5
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by هێمن ڕه‌ئوف- سویسرا   
Monday, 30 April 2007 05:58

خودایه‌
به‌رد بڕه‌نجێنه‌
با به‌هه‌شت به‌ردی لێنه‌بێ !!
نه‌وه‌ک دیسان
یاسایه‌ک بۆ به‌ردبارانکردنی عه‌شق
بخوڵقێنی !!!!
با جه‌هه‌ننه‌م سه‌ری شۆرکا و
پردی سیرات ڕێگایه‌ک بێت له‌ په‌ڕه‌ی گوڵ
کاتێ دوعا
بۆ ئه‌و دنیا
به‌سه‌ریاندا گوزه‌ر ده‌کا
با به‌هه‌شت خۆی ئاماده‌کا و
له‌ پیته‌ ڕه‌نگینه‌کانی خۆشه‌ویستی
ئاڵو واڵا خۆی بپۆشێ
کاتێ فریشته‌یه‌ک له‌ عه‌شق
ماڵی ئه‌به‌دی خۆی له‌وێ
که‌ڵه‌ک ده‌کا
با فریشته‌کان
پێڕێ بن
له‌ کاکه‌ مه‌م و خاتو زین
له‌ فه‌رهادو خاتو شیرین
لاس و خه‌زال
دێوانه‌و شه‌م
یه‌ک به‌یه‌کی پاڵوانه‌ بێ وێنه‌کانی دڵداری
سه‌ده‌کانی زه‌مانی زوو
پێشوازی له‌م خانمه‌که‌ن
کاتێ باڵای پڕ له‌ نوری ده‌م به‌ دوعای
خۆی به‌خاکی
جاویدانی عه‌شقا ده‌کا
ئه‌ی خودایه‌
وا خۆشه‌ویستی ده‌فه‌وتێ و
شه‌ڕ له‌ جێیا سه‌ر ده‌ردێنێ
ئیتر بۆچی
خۆڵو به‌ردی به‌رده‌گای (عه‌رشی عه‌زیم)ت
به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌و گه‌له‌دا نابارێنی
وا پیاو ده‌بێته‌ دڕنده‌ و
کیژۆڵه‌یه‌ک نێچیرێکی نه‌رمو نیان
ده‌سا بۆچی چه‌ند ئایه‌تێ
به‌زمانی ئه‌و میلله‌ته‌ نه‌فامه‌ دانابه‌زێنی
وا هه‌ر عه‌شقه‌و سه‌ر ده‌ بڕرێ
حه‌قیقه‌ته‌ و له‌چاڵ ئه‌نرێ
لێ له‌به‌ر چی
پێغه‌مبه‌رێ
بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌ بێ ویژدانه‌
ناخوڵقێنی
ئه‌ی خودایه‌
با به‌هه‌شت به‌ردی تیا نه‌بێ !!!!
نه‌وه‌ک دوعای مێشک پژاو
له‌ یادی شه‌هید بوونی دا
به‌ردێ هه‌ستی بڕوشێنێ و
ئاسه‌واری ئه‌و ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌ مه‌ستی کات
ئیتر هه‌رگیز بۆ ئه‌به‌دی
پێکه‌نین و که‌یف و شادی
له‌ ژیانیدا نه‌مێنێ .

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

جیهان پڕه له مرۆڤی به‌ بڕیار، هه‌ندێکیان بڕیار ده‌ده‌ن کار بکه‌ن و هه‌ندێکیش بڕیارده‌ده‌ن لێیان گه‌ڕن ئه‌وانه کار بکه‌ن - رابرت فراست

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان