وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 233  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری به‌رد .... و ... دوعا
به‌رد .... و ... دوعا Print E-mail
قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی
User Rating: / 10
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی   
Monday, 30 April 2007 02:05

میر گوتى :
جوانترین به‌رد ئه‌و گاشه‌ به‌ردانه‌ن ،
كه‌ له‌ فیچقه‌ى خویَنى ( دوعا ) كاندا سوور دبن !
میر گوتى :
پیرۆززترین به‌رد ئه‌و به‌رده‌ ره‌شانه‌ن ،
كه‌ له‌ كه‌لله‌سه‌رى ( دوعا ) كاندا ووردو خاش ده‌بن !
میر گوتى :
سه‌نگینترین به‌رد ئه‌و تاشه‌به‌ردانه‌ن ،
كه‌ بۆ گۆرِى ( دوعا ) كان ده‌یانكه‌ین به‌ كیَل !

دوعا گوتى:
ئیَوه‌ به‌رد له‌ ته‌یره‌ن ئه‌بابیله‌ ده‌خوازنه‌وه‌ ،
تا رِه‌وه‌ پۆرِى جوانیی پىَ ره‌جم كه‌ن !
به‌رد له‌ مه‌رقه‌دى چاك و پیران قه‌رز ده‌كه‌ن ،
تا گڵۆپى كۆلاَنه‌كانى عیشقى پیَ بشكیَنن !

ئیَوه‌ به‌رد ده‌خه‌نه‌ هه‌موو كانیله‌یه‌ك ، كاتىَ تیایدا مانگ رووت ده‌بیَته‌وه‌ .
به‌رد ده‌گرنه‌ لق و پۆپى هه‌ر دارتویَك ، كاتىَ دووگیان ده‌بىَ به‌ شیرینى !
به‌رد داویَنه‌ نیَڵه‌ نیَڵى هه‌ر چرایه‌ك ، كاتىَ شه‌لاَڵ ده‌بىَ له‌ بینین !

دارلاستیكه‌كانتان ، هه‌میشه‌ پرِن له‌ به‌رد ،
هه‌ڵفرٍین ده‌كوژن !
قۆچه‌قانیه‌كانتان ، هه‌میشه‌ پرِن له‌ به‌رد ،
هۆشیارى ده‌كوژن !
چنگتان ، هه‌میشه‌ پرِن له‌ به‌رد ،
په‌پووله‌ ده‌كوژن !

قه‌لاَتى ئازادى ده‌رِووخیَنن و ... به‌رد ده‌دزن !
باڵه‌خانه‌ى یه‌كسانى كاول ده‌كه‌ن و... به‌رد ده‌ده‌زن !
ته‌لارى مافى مرۆڤ ویَرا ده‌كه‌ن و .. به‌رد ده‌دزن !

به‌به‌رد هیَللانه‌ى فیمینیسته‌كان ، تیَك و مه‌كان ده‌ده‌ن !
به‌به‌رد باوه‌ش و بوكه‌ شووشه‌ ده‌تۆقیَنن !
به‌به‌رد شووشه‌ى شه‌ره‌فى دوعاكان ده‌شكیَن !

ئیَوه‌ ..
به‌رد ده‌كه‌ن به‌ ده‌ستارِوو ... مه‌مكى دوعاكانى پىَ ده‌هارِن !
به‌رد ده‌كه‌ن به‌ ئاون و ... دڵى دوعاكانى پىَ ده‌كوتن !
به‌رد ده‌كه‌ن به‌ باگوردیَن و ... چاوى دوعاكانى پىَ ده‌گیَرِن !

دوعا ده‌ڵىَ :
ئه‌و ده‌مه‌ به‌ردتان خۆشده‌وىَ :
كه‌ شاره‌ زه‌نگه‌سووره‌یه‌كى پىَ هار ده‌كه‌ن
كه‌باڵى چۆله‌كه‌یه‌كى پىَ هه‌لاج ده‌كه‌ن !
كه‌ چاوى چرایه‌كى پىَ ده‌ریَژن .
كه‌ گه‌ردنى گوڵیَكى پىَ لار ده‌كه‌نه‌وه‌ !

ئیَوه‌ پرِن له‌ كه‌ڵه‌كه‌ به‌رد ..
ئاته‌شگه‌كان ، پرِن له‌ به‌رد .
كڵیَساكان ، پرِن له‌به‌رد .
مزگه‌وته‌كان ، پرِن له‌ به‌رد .
دیوه‌خانه‌كان ، پرِن له‌ به‌رد .
گیرفانه‌كانى میر ، پرِن له‌ به‌رد !

Comments (10)Add Comment
0
...
written by qubad , May 31, 2007
supas taraxan
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0
0
...
written by qubad , May 31, 2007
supas bo hamu aw azezanay namayan nardwa ... qurbantan bm
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0
0
...
written by salah , May 31, 2007
slaw bo aw hasta jwanat braw bawkani ema estash la jaladakani bad jalad trn bo ragati mena
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0
0
jowan boo kak qobad qseyi delyi hamumant kerd
written by axz , May 09, 2007
be rasyii jwane.... hiwadarm iter le kurdistan kara satyi wa namrowana ruu nada
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0
0
dastt xosh bo aw honrawaya
written by تارا , May 08, 2007
mnish dangm daxama pal aw honrawayat kak kubad wa kushtni kchani kurd baw shewa drndana
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0
0
...
written by shirwan , May 03, 2007
جوانه‌ ....میره‌کان .....سه‌رکرده‌کان .....هێشتا ساویلکه‌ن له‌ڕاست ژن و ئافره‌ت .. هێشتا به‌لایانه‌وه‌ جله‌وی خۆشه‌ویستی و چاره‌نووسیان ده‌بێت له‌ کۆچک و دیواخانه‌کانی ئه‌وانه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت ئه‌گه‌ر نا قبووڵیان نیه‌ ! هه‌ر که‌سێک به‌ ئاره‌زووی خۆی هاوسه‌رگیر بێت چونکه‌ له‌ پله‌و پایه‌ی عه‌شیره‌ت که‌مده‌کاته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی کوڕی هه‌مان ئه‌و میلله‌ته‌ بێت که‌ حوکمی ده‌که‌ن !!!!! ده‌ داخه‌وه‌ بۆ عه‌قلی چاخی به‌ردی و عه‌قلی جه‌هاله‌ت
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0
0
...
written by varto , May 02, 2007
dastaakant xosh bn..zoor ashkiraya ka azady ,yaksany mafy mrov parezrawa lam zamany bardabaranada ,,,hewadarm hamisha ba nusenakant rohman aram kaytawa chunka ta dangy wak to habet ,,chawarwany rozh akayn ...
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0
0
dest xoshy
written by salar cewher , April 30, 2007
dest xosh bo we byre cwameraneye mnish wek to lew baweredam ke gsht aynekan bo serkwtkrdny mrovekan lekardaye dubare dest xosh u ru7y du3ash aram
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0
jalyzada
...
written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی , April 30, 2007
supas kak saqi har bzhen ba shadi
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0
saqibarzani
ده‌سته‌کانت خۆش کاک قوباد
written by ساقی بارزانی-ئه‌مریکا , April 30, 2007
ده‌سته‌کانت خۆش کاک قوباد. به‌ ڕاستی زۆر جوان و به‌پێزه. به‌رده‌وام بیت له شێعره‌ جوانه‌کانت.
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

که‌س ناتوانێ سواری پشتت بێ تا خه‌م نه‌کرا بێ -Martin Luther King Jr.

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان