
| ئه‌و كاته‌ى گوڵ ده‌كوژرىَ |
|
|
| ڕۆشنبیری | |||
| Written by کاوه حسێن | |||
| Monday, 30 April 2007 00:59 | |||
|
ئه‌ى خوا چه‌ن زه‌لیله مرۆڤ , به مه‌رگى زه‌رده‌خه‌نه پیَئه‌كه‌نىَ. ئه‌ى مه‌رگ چه‌ن دڵته‌نگى , كاتىَ ژیان به‌به‌رچاوته‌وه ئه‌كوژرىَ. ئاى له‌بچوكى مرۆڤ چه‌ن نه‌زانه , ئاى له‌گه‌وره‌ى تۆ (دووعا) گیان ,پیَكه‌نینت به‌عه‌قڵى بچوكى ئه‌و درندانه‌دا دیَت.به‌زه‌یت به بى َعه‌قڵیاندا دیَته‌وه.(دووعا)گیان تۆ ویستت به‌عه‌شقى پاك و خۆشه‌ویستیت مرۆڤه دڵپیسه‌كان فیَرى میهره‌بانى بكه‌یت ,ویستت شه‌یتانه دڵبه‌رده‌كان بكه‌یته‌وه به‌عه‌بدى خودا ,به‌لاَم ئه‌فسووس(دووعا) گیان هه‌زار ئه‌فسووس تۆ پیَ رِانه‌گه‌شتى وانه‌یه‌ك له‌مرۆڤ بوونمان پىَ بڵییته‌وه , ئاخر(دووعا)گیان كوا دره‌نده گوىَ له‌وانه‌ى خۆشه‌ویستى تۆ رِائه‌گرىَ , ئاخر(دووعا) گیان ئه‌و درندانه ده‌بوو میهره‌بانى له سه‌گه‌وه فیَربان ئه‌وه‌نیه سه‌گیش دڵى نایه به جوانى و ناسكى تۆى ئافره‌ت بوه‌رىَ له‌ئاستى تۆ هه‌موو دره‌نده‌یه‌كیش شه‌رمه‌زاره‌و سه‌ر دائه‌خات پیَیان حه‌یفه رِیَزت نه‌گرن.چونكه(دووعا) گیان تۆى ئافره‌ت خوداى گه‌وره رِیزى لىَ گرتووى, ئه‌وه‌تا خوداى گه‌وره تۆى ئافره‌تى هیَنایه بوون تاژیان به ئیَوه‌وه جوان بكات , هه‌ربه‌جوانى تۆى ئافره‌تیشه‌وه‌یه بانگى مرۆڤه‌كان ده‌كات بۆ به‌هه‌شت ,به‌لاَم جخار مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وىَ ئه م به‌هه‌شتى ژیانه‌شت لىَ بكه‌ن به دۆزه‌خ(دووعا)گیان.
(دووعا) گیان ئه‌وان هه‌رچىیه‌ك بن مرۆڤ نین درنده‌ن ,به‌لاَم چۆن درنده‌یه‌ك دره‌نده‌یه‌ك كه‌تائیستاش ناوى نیه.دره‌نده‌یه‌ك به نه‌فره‌ت كرا‌و له‌لاى مۆڤ له لاى خودا‌ش. بنوو(دووعا)گیان بىَخه‌م بنوو تۆ به‌شه‌هید بوونت بووى به‌رِۆمان,بووى به‌چیرۆك, بووى به نموونه‌یه‌ك بۆعه‌شق,بۆخۆشه‌ویستى,بۆژیان...
(دووعا)گیان تۆ ویستت به‌شه‌هید بوونت به‌و درنده عه‌قڵ نه‌خۆشانه بڵیَى رِاسته مرۆڤ دواى ئه‌وه‌ى به‌رد باران ئه‌كرىَو ئه‌كوژرىَ ده‌مرىَ , به‌لاَم هه‌میشه رووحى زیندووه بۆعه‌شق بۆ خۆشه‌ویستى بۆ ژیان. (دووعا) گیان خۆزگه ئه‌و درنده عه‌قڵ كوورتانه, هۆشیان به‌قه‌د تاڵیَك له‌درِیَژى سمیَڵیان دریَژده‌بوو,دڵنیابه ئه‌وسا خۆیان له‌برى تۆ نه‌عله‌تیان له‌بىَ عه‌قڵى خۆیان ده‌كرد.
ئه‌وان به‌دواى پاراستنى شه‌ره‌ف كه‌وتوون ,بێ‌ئاگان له‌وه‌ى خۆیان كه‌بىَ شه‌ره‌فترین كه‌سن.
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 25102 Comments (0)
![]() Write comment
|
په‌یڤی کلیک
| له گه‌ڵ خۆت ڕاستگۆ به و نیگه‌ران نه‌به خه‌ڵكی‌تر چۆن سه‌باره‌ت به تۆ بیر ده‌كه‌نه‌وه. پیاگووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی قبول مه‌كه و خۆشت به‌سه‌ر خۆتا هه‌ڵمه‌ده.... |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
پێش ئه‌وه‌ی، بتبینم، له خه‌وما، تۆم دیبووRead more...
ده‌مێبوو، شێوه‌تم، به خه‌یاڵ، ناسیبوو.


