وێنه‌ی گاله‌ری

Online

We have 267  guests online

Login


Home ڕۆشنبیری ریچارد گێر و ماچێکی نایاسایی!
ریچارد گێر و ماچێکی نایاسایی! Print E-mail
شه يدا بڵباس - که‌نه‌دا
User Rating: / 0
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by شه يدا بڵباس - که‌نه‌دا   
Monday, 30 April 2007 00:45

ریچارد گێر له سه ر ته ختی شانۆ له کاتی پێناسه و پێشه وازی له ئه کته رێکی جوانکیله ی هیندی، با وه شی له ئامێزی خۆشه ویستیدا بۆ گرته وه و چه ند ماچێکی تامه زرۆیانه ی کرد٠

به پێی یاساێک له ده ستووری هیند، هیچ که س بۆی نییه له شوێنه گشتیه کاندا، به ئاشکرا ماچ بکات٠ هه رچه نده خۆزگه یاسازانانی هیند یاسای کار و کرێکاریان له هه ندێک مه رام سه ختتر بگرتبوایه و خه ڵکیان له بێکاری و برسێتی رزگارکردبوایه، چێتر بوو تا بۆ ماچێک که سێک ڕاپێچی دادگا بکرێت!

ریچارد گێری ناسراو به سه رنجڕاکێشی ئافره ت، نه رم و نیان ره فتار، ڕه نگ خورمه یی، باڵابه رز و هوشیار، هه ست ناسک، خاوه ن به ڵگه نامه ی فه ڵسه فه، سی ساڵی ته مه نی له خزمه ت هونه ری سینه ما به دونیا ده ره وه ی خۆی ناساند٠٠ ناوبراو له ١ی٤ ئه مساڵ مۆمی ٥٧ ساڵه ی ته مه نی داگیرساند٠ له کاری فیلم خاوه ن سه بکێکی تا یبه ت به خۆیه تی و هه زاران کچ لێره و له وێ له گه ڵ ئه وینی کارێکته ری چاوده تروکێنن٠

ئایینی بودایی کاری تێده کاو ڕه نگده داته وه له ژیانی، هه ر بۆیه ئایینی گۆری٠ هه ر کچه ئه کته رێکی هۆڵیوود که له هه ر فیلمێکی سینه ما ڕوو به یه ک که وتبن، بۆته مایه سه ربه رزی و سه رکه وتووی ئه و ئه کته ره و زۆر له نزیکانی شانازی به هاوڕێتی و به خیلی به که ساێتی ده به ن٠

له فیلمی ژنی شۆخ دا که پاڵه وانێتی ریچارد گێر و جولیا ڕۆبێرت توانی سه رنجی بینه ران بهه ژێنێ و له پیاوێکی ده وڵه مه ندی پله و پایه، له گه ڵ ژنێکی سوزانی سه رشه قام، په یوه ندی خۆشه ویستێکی عیرفانی دروست بکات٠ وه له فیلمی ده شێ سه مایه ک بکه ین، له گه ڵ ئه کته ری شۆخ جانه فه ر لۆپه ز، ئه و په ڕی نواندنی هونه ری لێده تکێت٠ گۆشه ی سوور که له گه ڵ لینگ بای باسی سیسته می داخراوی چین ده کا، به ڕوو بیانیدا، هه وڵی لێده رباز بوونی٠ هه روه ها له فیلمی پاییزی نیویۆرک که سیناریۆیه کی رۆمانسییه، له گه ڵ وینانه رایده ر کرێکوێره ی گۆشه گیری بنبڕده که ن٠

ئه م که سایه تیه ناسراوه، سه ره ڕای کاری هونه ری چالاکه له داکۆکی کردنی ماڤی مرۆڤ و مافی ئافره تان به تابیه تی٠٠ شایانی باسه که هاوینی رابردوو له فیستیڤاڵی قه ڵاچۆکردنی نه خۆشی ئیدز، له تۆرۆنتۆی که نه دا ئاماده یی هه بوو٠ وه رگری خه ڵاتی ئۆسکاره و له گه ڵ ها وسه ره که و کیژه بچۆڵه که ی له شاری نیویۆرکی ئه مریکا ژیان به سه ر ده به ن٠

ئه بێ هۆی چی بێت که سایه تێکی وه ک ئه م شاسواره هونه رمه نده، به کردارێکی به ر چاوی کامیرا نوشوست بهێنێ بۆ ماچێک و سوجده به رێت!

Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

ته‌نیا جیاوازییی نێوان مرۆڤی زیره‌ک و مرۆڤی ژیر ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤی زیره‌ک ده‌زانێ چی بڵێ، به‌ڵام مرۆڤی ژیر ده‌زانێ که ئایا بڵێ یان نا - Quote found on the wall of a recreation center office in Berkeley, California.

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان