
| هه‌ورامانم له‌گیرفانی هه‌ورامانه‌كه‌ی تۆوه بۆنه‌هاتوه |
|
|
| سیاسی | |||
| Written by هه‌ورامان علی تۆفیق - ئه‌ڵمانیا | |||
| Tuesday, 21 November 2006 07:54 | |||
|
له‌په‌راوێزی ئه‌م باس و خواسانه‌ی دوای و به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ره‌ش نووسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و سه‌رنج و راوبۆچونانه‌ی كه هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه مافی خۆیه‌تی بیر‌و راو بۆچونه‌كانی زۆر به‌ئازادانه بخاته رِوو . بیر‌و رِاوسه‌رنجه‌كان خۆیان له كۆمه‌لێك بۆچوونی جیاواز كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ داكۆكی كردن له‌بابه‌تێك كه به‌برِوای ئه‌و كه‌موكورِی یان له‌بیركردن یان راستكردنه‌وه و زۆر لایه‌نی له ده‌ستوره‌كه‌دا پێویسته . سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و سه‌رنجانه‌ی تائێستا هه‌ن و به‌رده‌وامیش نووسه‌ران و رۆشنبیران و سیاسه‌ت مه‌دارانی كورد و ئه‌وانه‌ی به‌دوای پوخته‌یه‌كی باش كه له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا بێت ده‌گه‌رێن و به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه و باس و خواس هه‌یه .. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بوو كه بابه‌تی زمان یان ئه‌و شێوه ئاخافتنانه‌ی كه تێكرای زمانی كوردی له‌خۆیان ده‌گرێته‌وه و به‌پێی به‌ڵگه‌مێژووی و راستیه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان كه له‌پێش چاومانن و ده‌بێ دانیان پێدا بنێین ... ئه‌گه‌ر كه‌سێك داوای ئه‌وه بكات كه ئه‌و شێوه زمانه‌ی كه باوباپیرانی ئێمه پێیان ئاخاوتووه و مێژوو ئه‌ده‌بی كوردی له‌وێوه ره‌چه‌ڵه‌كی گرتووه ئه‌مرۆ حه‌رام و خیانه‌ت بێت داوابكه‌رێت بۆ له‌نێو ئه‌م ده‌ستووره كوردیه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناوی ناوچه‌یه‌كی كوردی كه خاوه‌ن شێوه زمان و كه‌لتوورو هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌تی له‌دێرزه‌مانه ئه‌و كاتانه‌ی كه ئه‌و نووسه‌ره به‌رێزانه‌ی كه‌به‌زمانی بێگانه هه‌ق به‌خۆیان ده‌ده‌ن به و نووسه‌ر و خاوه‌ن هه‌لوێستانه به خۆفرۆش و كه‌سانێك كه پێویسته له‌م دۆخه‌دا ده‌م كوت بن و ده‌نگ به‌رزنه‌كه‌نه‌وه چونكه لای ئه‌و هێشتا زه‌مه‌نی رژێمی سه‌دامه و له‌پێش چاوی هیچ نه‌گۆراوه من لێره‌دا نامه‌وێ ناوی كه‌س بێنم به‌ڵام ئه‌وانه به‌خۆیان تێده‌گه‌ن كه من مه‌به‌ستم له‌كێیه .. هه‌روامان و زمانی هه‌ورامی و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ره‌سه‌نی ئه‌م ناوچه‌یه تا ئه‌مرۆژه‌ی ئێستامان هونه‌رێكه ره‌سنایه‌تی وخۆیی پاراستووه و شانازی به‌وه‌وه‌ده‌كات كه كورده . ئه‌گه‌ر لاپه‌ره‌گانی مێژوو به‌وردی هه‌ڵده‌ینه‌وه ده‌بینین كه سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بی كوردی و زمانی هونه‌رو هه‌لبه‌ست و نووسین هه‌ورامی بووه .. به‌رێزم له‌خۆت ناپرسی بۆ ... ؟؟ كاتێك مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی عه‌لادینی سوجادی ده‌خوێنینه‌وه‌كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ (كورد له‌به‌ره به‌یانی مێژووه‌وه له‌باری ئه‌ده‌بی دا تێكه‌ڵاو بووه یاله‌گه‌ڵ رِوم وفارسدا وه‌یا له‌م ئاخره‌دا له‌گه‌ڵ توركدا هه‌رچی ده‌سته‌ی خوێنده‌واربووه یا سه‌ربه‌خۆ ئاشنانه‌بوون به باره‌گای پادشاكانی تورك و عه‌جه‌م یانزیك بوون به كۆشكی ئه‌و خانه‌دانه كوردانه كه ئه‌وان هاتووچۆی باره‌گاكانیان كردون . به‌یاسای ته‌بیعه‌ت بره‌و له‌و زمانه‌دا ئه‌بێ كه پادشا قسه‌ی پێ ئه‌كاو پێ ی كردووه ئه‌و زمانه به‌ئه‌ده‌ب پیشان دراوه و پیشان ئه‌درێ كه پادشا و خاوه‌ن وڵات قسه‌ی پێ كردووه و پێ ئه‌كا . به درێژایی زه‌مان ئه‌م زمانانه له سه‌ر زمانی كوردی سورِاونه‌ته‌وه , به‌جۆرێك شعوری داپۆشیون ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یان به‌دڵا نه‌هاتووه كه زمانی خۆشیان ئه‌گونجێ ببێ به‌زمانێكی ئه‌ده‌بی ..) لاپه‌ررِه( 142 ) لێره‌دا نوسه‌ری به‌رِێز درێژه به‌باسه‌كه‌ی ده‌دات و ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ ئه‌ده‌بیاتی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی له‌رِێگای مزگه‌وته‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه و له لایه‌كی تردا ده‌ڵێ ( هه‌ورامان شوێنێكی شاخ و داخ و وشكه نه‌فارس خۆی بۆ كوتاوه و نه‌رِۆم , نه‌عه‌جه‌م به‌ته‌نگیه‌وه بووه نه‌تورك , به‌م بۆنه‌وه پیاوه‌كانی ئه‌وێ ئه‌وه‌نده ئاشنای باره‌گای پادشاكان نه‌بوون به‌جۆرێكی وه‌ها كه‌زمانی ئه‌وان سوار زمانه‌كه‌یان بێت . هه‌ركه ده‌رونیان هاتبێته جۆش به‌زمانه‌ی خۆیان ده‌ریان برِیوه ) لاپه‌رِه ( 143) كه‌واته رِه‌سه‌نایه‌تی ئه‌م شێوه زمانه له‌م یه‌ك دوورِۆژه‌ی دوایدا بۆمان نه‌ماوه‌ته‌وه و له‌پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌رَێزه توانیبێتی به‌زمان و ئه‌ده‌بی رِه‌سه‌نی كوردی بنوسیت, هه‌ورامان و هه‌ورامیه‌كان پارێزه‌ری ئه‌م رِه‌سه‌نایه‌تیه‌ی خۆیان بوون . یان رِوو له‌گه‌وره شاعیر‌و نووسه‌رانی كوردبكه‌ین و به‌تایبه‌ت فه‌له‌سوفی كورد مه‌وله‌وی بكه‌ین ... ئه‌وه له گه‌وره شاعیر‌و نوسه‌رو مێژوو نوسانی ناوچه‌كانی هه‌ورامان گه‌رێن .. ئاین و په‌یوه‌سته دینیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه پێش ئاینی ئیسلام باوباپیرانی ئێمه دواكه‌وتووی ئاینی زه‌رده‌شتی بوون ئه‌و ئاینه به‌شێوه زمانی هه‌ورامی كۆن نووسراوه . ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و به‌لگانه‌ی كه له‌دوای فتوحاتی ئیسلام بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه چ ئافاتێك ئه‌م ناوچه‌یه‌ی له‌گه‌ل ناوچه‌كانی تری شاره‌زووری گرته‌وه ئه‌وه‌ی مێژوو به‌لگه‌نامه و ره‌سه‌نایه‌تی پێوه دیاربوو سوتێنراو په‌رستگاو ئه‌و شوێنانه‌ی پیرۆزی خۆیان هه‌بوو كاول كران .. به‌رێزم تۆش ده‌ته‌وێ هه‌مان مێژوومان بۆ دووباره بكه‌یته‌وه به‌ناوی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد و ناسكی ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی كورد وه‌ك ئێمه كورد نه‌بین هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ین و چاوه‌رِوانبین تۆ ووشیارمان كه‌یته‌وه , كاتێك كورد و سه‌ركردایه‌تی كورد شۆرشه‌كانی هه‌یشه له خه‌ڵكانی ئه‌م ناوچه‌یه بێبه‌ش نه‌بوون له قوربانی و فیداكاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌رامبه‌ر دووژمنان .. ناوچه‌كانی هه‌ورامان هه‌رده‌م مۆلگایه‌كی به‌ئه‌مان و ئاسووده‌بوون بۆ شۆرشه‌كانی كورد ده‌رگایه‌ك بوون بۆ دووباره دروست بوونه‌وه‌ی و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆرشه‌كان وهه‌میشه بلێسه‌یه‌كی نه‌كوژاوه‌بوون . بۆ شۆرشه كوردیه‌كان و باوه‌شێكی گه‌رم و به‌سۆزی برایه‌تی بوون بۆ هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی كه كورد له ئاواره‌بوون و ده‌ربه‌ده‌ری و رِاكردنه‌كانیدا ئه‌م باوچه‌یه له باوه‌شی گرتوون . ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆش داوایه‌ك بكه‌ن مافی ره‌وای خۆیانه و پێویسته له‌به‌رچاویش بگیرێ نه‌ك وه‌ك هه‌موو داواكانی تر ئه‌ویش پشت گوێ بخرێ .. ئێمه وه‌ك كه‌سایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه ته‌نها گله‌یمان له ده‌ستوورنیه به‌ڵكو زۆر گله‌یی دیمان هه‌ن و هه‌میشه باسكراون به‌ڵام سوودی نه‌بووه له‌وانه ئه‌و هه‌موو ده‌زگامیدیایانه‌ی كورد ته‌له‌فزیۆنێك نابینی هه‌ورامی بێت و بۆ ئه‌م ناوچه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌خێری ئه‌و به‌رێزانه‌و به‌ئاره‌زووی خۆیان دووهه‌فته جارێك یان مانگی جارێك به‌رنامه‌یكی یه‌ك سه‌عاتی وه‌ك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێك بڵاوده‌كرێته‌وه ,, ئه‌م به‌رنامانه‌ش سه‌رده‌مانێك هه‌ربوونیان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مونافه‌سه‌ی حزبایه‌تی هه‌موو لایه‌كی ژیانی ئێمه‌ی گرتۆته‌وه و ئه‌رگه فڵان كه‌ناڵی ئاسمانی به‌رنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ئه‌وه ده‌بێ منیش خێرا به‌رنامه‌یه‌ك بڵاوبكه‌مه‌وه یان به‌شێوه‌ی گۆرانی پێژه‌كانمان هه‌رلایه‌ك یه‌كێك ده‌باته ئاسمان و دیكاته سوپه‌ر ستاری هه‌ورامان , بۆ نا با خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه و ته‌وای كوردستان با له پاڵ زمانی سه‌ره‌كی سۆرانی , هه‌ورامی و بادینی ( كرمانجی ) و ئه‌و زمانه یه‌كگرتووه‌ی كه به‌پیتی لاتینی بخوێنرێت و له‌م پێته عه‌ره‌بیانه خۆمان و نه‌وه‌كانمان رِزگاربكه‌ین , به‌م شێوه بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو نه‌وه‌یه‌كی به‌توانا و شاره‌زا له رِه‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردیمان په‌روه‌رده‌كرد , نه‌ك بابه‌ته‌كانمان به‌عه‌ره‌بی یان فارسی یان توركی بنوسین ,, به‌هه‌ر حاڵ گرفت و دواكاری زۆرن به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌م داواكاریانه‌دا ده‌چن یان ئه‌وانه‌ی كه خۆیان خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌ن و له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كاندا كارده‌كه‌ن و چه‌ندین ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ن . ده‌بێ ئه‌وانیش ده‌نگیان هه‌بێت و پشتوانی خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌نگه راستیانه به‌رزبكه‌نه‌وه .چونكه ئه‌م شێوه هه‌نگاوانه دژی رِه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی كورد و دۆزه‌كه‌ی نیه به‌ڵكو بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنیه‌تی .... نه‌ك ده‌ست خۆشی له جه‌نابتان بكه‌ن و داوای به‌ده‌وام بوونتان له‌م شێوه نوسینانه بۆ بخوازن .
به‌ڵام پێم سه‌یره وروژاندنی بابه‌تێ له‌م چه‌شنه‌و بۆ خوێنه‌ری كورد بۆ ده‌بێ به‌عه‌ربی بنوسرێت و به‌شێوه‌یه‌ك كه واخوێنه‌ری عه‌ره‌ب به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌رِوانی ئه‌م شێوه نووسینانه‌بن كه كورد ده‌یان نوسێت و به‌عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێنه‌وه . بۆیه له‌كۆتایدا ده‌ڵێم زمانی هه‌ورامی له گیرفانی شێوه هه‌ورامیه‌كه‌ی تۆوه بۆمان نه‌هاتووه‌و ئه‌وه‌ی برِوامان پێ ی هه‌یه و ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه له ئافاتی فارس و رِۆم و عه‌جه‌م و تورك و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌م دواییه پارێزراوه به دڵنیایه‌وه له‌مه‌و دواش له‌ده‌ستی پێنوسی ده‌یانی وه‌ك تۆش ده‌پارێزرێ .
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 29620 Comments (0)
![]() Write comment
|
په‌یڤی کلیک
| کاتێ خوا پێت ده‌ڵێ : باشه ، ئه‌و شته‌ت پێ ده‌دا که داوات لێ کردووه..کاتێ ده‌ڵێ :نه ، شتێکی‌باشترت پێ ده‌دا....و کاتێ ده‌ڵی: بوه‌سته، خه‌ریکه باشترین شتت بۆ ئاماده ده‌کات |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
پێش ئه‌وه‌ی، بتبینم، له خه‌وما، تۆم دیبووRead more...
ده‌مێبوو، شێوه‌تم، به خه‌یاڵ، ناسیبوو.


