وێنه‌ی گاله‌ری

Login


Home
پشکۆی ژه‌نگگرتوو Print E-mail
حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن - هه‌ولێر
User Rating: / 1
PoorBest 
ڕۆشنبیری
Written by حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن - هه‌ولێر   
Tuesday, 20 October 2009 02:25


1
مه‌گه‌ر له‌ دنیای خه‌وندا
هیوای شاعیران به‌دی بێ،
کۆتاییی شاد
مه‌گه‌ر له‌ چیرۆکدا هه‌بێ.
هه‌میشه‌ هه‌ق لای هێز بووه‌،
مه‌گه‌ر  له‌ ده‌شتی خه‌یاڵدا،
هێز لای هه‌ق بێ.

2
ئێـمه‌ گه‌لێ که‌س ده‌ناسین،
مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وانه‌یان
که‌ تۆوی ئه‌وین ده‌چێنن،
له‌ یادماندا
شیعرێکی جوان جێ بهێڵن،
ئاخر دڵیش ئه‌گه‌ر هێلینی کینه‌ بێ،
بۆگه‌ن ده‌کا.

3
له‌ شه‌ڕی نێوان
 ڕۆح و مادده‌دا،
شاعیر سه‌نگه‌ری، ڕۆح هه‌ڵده‌بژێرێ،
ئاخر هۆنراوه‌
 وه‌ک ته‌یکردنی، زه‌ریای ڕۆح وایه‌،
ئاخر لای شاعیر، ترۆپکی خۆشی
وه‌ختێکه‌ دوو ڕۆح، ده‌گه‌ن به‌ یه‌کدی.

4
ده‌ردی من خه‌می، جودایی نییه‌
ناڵه‌ی من زاده‌ی، ته‌نیایی نییه‌،
بۆ ڕاگرتنی، خود به‌ پاکژی
شاعیر ناچاره،‌ به‌ ته‌نیا بژی.

Comments (1)Add Comment
hikmatmaruf
سڵاو
written by حکمت معروف , November 15, 2009
چه‌ند به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ له‌گه‌ڵ شیعر هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌یت، شیعر لای خوێنه‌ر خۆشه‌ویست ده‌که‌یت. من که‌ شیعر و ره‌خنه‌ی به‌ڕێزت ده‌خوێنمه‌وه‌، نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردیم باشتر ده‌که‌ن.
گه‌لێک شت له‌ به‌ڕێزته‌وه‌ فێر بووم که‌ هه‌رگیز مامۆستای زمانی کوردیم نه‌یتوانی یان نه‌یده‌زانی فێرم بکات.
هه‌میشه‌ ته‌ندروست بیت
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

به‌رده‌وام به‌ له‌ ڕۆیشتن به‌ره‌و ‌سه‌ره‌وه‌ ، له‌وانه‌یه‌ تا گه‌یشتن به ترۆپك هه‌نگاوێ پتر نه‌مابێ...

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان