
| به‌شداریی ژنان له‌پێكه‌وه‌نانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا |
|
|
| کۆمه‌ڵایه‌تی | |||
| Written by رێژین كورد | |||
| Saturday, 15 August 2009 05:22 | |||
|
به‌نموونه له‌ده‌یه‌ی رابردوودا به پێی گۆرانكاریه‌كان كه‌له سیستمی كه‌نه‌دادا رویانداوه بوونی ژنان له به‌شی ئابووریی ئه‌م كیشوه‌ره‌دا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌جۆرێك تائێستا 35 له سه‌دای كۆمپانیاكان و شوێنگه بچووك و ناوه‌ندیه‌كانی كار موڵكی ژنانن یاخود ژنان به‌رِێوه‌ی ده‌به‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌نه‌دا كه‌به 33ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت به‌پێی دواین ئاماره‌كان 821هه‌زار ژن به‌كاری گرنگ و وسوودبه‌خشه‌وه خه‌ریكن ، هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه فه‌رمانگه‌ی ئاماری كه‌نه‌دا داویه‌تی هیچ یه‌كێك له ولاَته پێشكه‌وتووه‌كانی دی ئه‌م رێژه‌یه‌یان نییه له‌به‌شداریكردنی ژنان له‌سیستمی ئابووری ولاَته‌كانیاندا، بۆیه ئێستا ژنانی كه‌نه‌دا له‌ئاستی بالاَدان بۆ كاركردن و خاوه‌ندارێتی كار له‌ولاَته‌كه‌یاندا. ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی له بارودۆخی ئابووری ئه‌و ولاَته‌دا نیشانداوه به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی به‌رِێوه‌بردن و خزمه‌تگوزاریه‌كانی فێرگه‌و هونه‌ریی و زانستیدا رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێرِاوه. زۆرێك له‌وانه پۆستی به‌رِێوه‌به‌ریان له قۆناغه‌كانی به‌رله زانكۆ‌و دیپلۆمدا هه‌یه و توانیویانه زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س بخه‌نه سه‌ركار.باشترین به‌ڵگه‌ش بۆئه‌مه ئه‌و ئاماره‌یه كه‌له‌ساڵی 1981 تا ساڵی 2001 ژماره‌ی ئه‌وژنانه‌ی كه كاری گه‌وره‌و به‌سوود ده‌كه‌ن به‌رێژه‌ی 208% زیادی كردووه له‌كاتێكدا هه‌مان ژماره بۆ پیاوان 38% بووه. بۆنموونه له‌ساڵی 2005 50%ی ژنان بوونه خاوه‌نی 31%ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌له‌بواری ته‌كنۆلۆژیدا پێشكه‌وتوون هه‌رلێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ژنانی كه‌نه‌دا زیاتر ئاره‌زوووی ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ن كه نوێگه‌ریان تێدایه‌و دوورن له كاری كۆن و فۆلكلۆره‌وه.
پێ ده‌چێت ته‌مه‌نی ژنانی ئیشكه‌ریش زیاتر له‌نێوان ته‌مه‌نی 35-45 ساڵیدا بێت، یه‌كێكی دی له‌خاڵه‌گرنگه‌كان له‌م ولاَته‌دا ئه‌وه‌یه كه‌نیوه‌ی ئه‌و ژنانه له‌ناو ماڵه‌كانیاندا كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن واته به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه شوێنی كار‌و ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان. جگه‌له‌وه كاركردن بۆخۆی له‌چه‌ندین گۆشه‌نیگاوه سوودو كه‌ڵكی خۆی هه‌یه له‌وانه له‌رووی كه‌سیه‌وه ئه‌و ژنه هه‌ست به دڵنیابوون ده‌كات له‌رووی دامه‌زراندنی ژیان و گوزه‌رانیه‌وه زیاتر پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت، هه‌ر ئه‌م پشت به‌خۆبه‌ستنه واله ژنان ده‌كات كه‌بتوانن زیاتر له‌كاره‌كانیاندا داهێنه‌ر بن، هه‌روه‌ها له‌رووی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه جۆرێك له سه‌پاندنی كیان و به‌رجه‌سته‌بوونی ژن وه‌ك تاكێكی سوودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له‌به‌رانبه‌ر پیاواندا ده‌رده‌خات، ئه‌وجۆره تێرِوانینه‌ی كه‌كۆمه‌ڵ بۆ ژنان هه‌یانه وه‌ك ره‌گه‌زی دووه‌م و ته‌نانه ژنان خۆشیان خۆیان به‌كه‌متر یان له‌خوار ره‌گه‌زی نێره‌وه ده‌بینن به‌پێچه‌وانه‌وه كاركردنی به‌رده‌وام وا له‌و ژنانه ده‌كات وه‌ك ره‌گه‌زێكی كارا له كۆمه‌ڵگادا خۆیان ببیننه‌وه. پێموایه هه‌موو كاتێك ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت به‌پلانی زانستبی خۆی سوودی ته‌واو له كار‌و تواناكانی ژنان وه‌ربگرێت و هه‌لی هاتنه پێشه‌وه‌یان بۆ برِه‌خَسێنێت تا بتوانن له‌و بوارانه‌ی كه‌خۆیان پێیانخۆشه یان تێیدا سه‌ركه‌وتوون خۆیان بدۆزنه‌وه‌و بكه‌ون به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپ و گرفتانه‌ی كه‌به‌هۆی قه‌یرانی بودجه‌و خه‌رجیه‌وه تووشیان ده‌بێت. Comments (1)
![]() Write comment
|
په‌یڤی کلیک
| ئایا ده‌زانی نیشانی لێو و زمانی هه‌رکه‌س وه‌کو نیشانی په‌نجه‌ی ده‌ستیان بێوێنه‌یه؟ |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
پێش ئه‌وه‌ی، بتبینم، له خه‌وما، تۆم دیبووRead more...
ده‌مێبوو، شێوه‌تم، به خه‌یاڵ، ناسیبوو.



پیسه‌و یانه‌و بلاگنویسیو هۆرامانی، پنه‌ما وه‌ش بی، مژده‌و هۆرامان بلاگه‌ریت پنه ده‌یمی، که‌یانه‌و بلاگنویسا هۆرامانیا و شمه‌یچ پیسه‌و نوویسه‌ریوو هۆرامانی یاگیتا چه هۆرامان بلاگه‌ره‌نه چوڵه‌نه و هیوادارینمی پیسه‌و ژه‌نه نوویسه‌ریوو هۆرامانی پی به‌که‌م ژه‌نه بلاگنوویسو هۆرامانی و بی به پیشه‌نگو ژه‌نگا و هاندیشا پێ نوویسه‌ی و ده‌سبه‌رده‌یسا پێ بلاگنویسی و ئه‌وه‌که‌رده‌ی بلاگی تایبه‌ت به ویشا چه هۆرامان بلاگه‌ره‌نه که‌راوه..
هه‌ڵبه‌ته بوه‌خشی ئیمه وه‌رو ئانه‌یه که ئیمه‌یل ئه‌دره‌سو شمه‌یما لاوه نه‌بی، پۆچی ناچار راو ئی کومه‌یته‌یۆ ئاگاداره‌ما که‌ریۆ.. ئه‌گه‌ر پنه‌ت وه‌ش بوو، پا ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه ئاگادارما که‌ره تا په‌یام و مژده‌و هۆرامان بلاگه‌ریت پێ کیانمی..
پێ زانیاری زیاته‌ری تاودی سه‌ردانی ئی لینکا که‌ردی
http://horaman.net/
http://www.youtube.com/watch?v=agRbYTfTtqw